ڕاگەیاندکار ئیسماعیل گەیلانی ئەمشەو دوای ناجێگیربوونی باری تەندروستی گەیەندرایە نەخۆشخانەی سۆران و پاش ماوەیەکی کەم گیانی لەدەست دا و ماڵئاوایی کرد.
ئیسماعیل گەیلانی بەم دواییە بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستی چەند جارێک لە نەخۆشخانە خەوێنرا و بۆ هەمان مەبەستیش بردرایە دەرەوەی ووڵات بۆ چارەسەری. ئەمجارەیان لە کوردستان بۆ دواجار چاوی لێکنا.
گەیلانی ڕاگەیەندکارێکی سەرکەوتووی ساڵانی هەشتاکانی تەلەفزیۆنی کەرکوکە و لە بەرنامە هونەرییەکانی ناوبانگێکی باشی دەرکرد.
انا للە و انا الیە راجعون