پێئه‌چێت یه‌كی له هۆكاره ڕاسته‌وخۆ گرنگه‌كانی سه‌ركه‌وتن و گه‌یاندنی ده‌نگی كۆمه‌ڵگه زوڵملێكراوه‌كان ڕاگه‌یاندن بێت ، ئاخۆ ئه‌و ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی حوكمی دیكتاتۆرییه‌تی به‌عسدا ئه‌یناڵاند ، زوڵم و زۆر و نابه‌رابه‌ری ، كوشتن و گرتن ، ئه‌نفال و كیمیابارانكردن و هه‌موو تاوانه‌كان ، گه‌ر ڕاگه‌یاندن‌كان ڕۆڵیان هه‌بووایه و وه‌ك ئێستا كراوه‌بوایه به‌ڕوی دنیادا ئه‌وی ڕوویدا و كرا ،، ئه‌بوو .. ئه‌كرا ؟
زۆربه‌مان فه‌یسبووك شاره‌زاین ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كی به نزیكه‌ی پێنج سه‌د ملێۆن كه‌س تێیدا ئه‌ندامن له‌ته‌وای دنیادا ، ئه‌و پێگه‌یه بووه هۆی پاڵپشت و گه‌یاندنی ده‌نگی زۆربه‌ی كه‌مپین و ڕێكخرا وه جیهانییه‌كان ، وێڕای ئه‌وه‌ێ پاڵپشتی گه‌وره‌ی گه‌نجانه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگیان به ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانیان ، ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كان شایه‌دحاڵی ئه‌وه‌ن كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییانه ڕاستگۆیانه به وێنه وگرته ڤیدیۆكانه‌وه بڵاو بونه‌وه ، ویرای ئه‌و كاره‌سات و تاوانه ئینسانیانه‌ی ڕۆژانه دژ به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌كرێت له كوشتن ، سوتاندن ، گرتن ، ئیعدامكردن ، وێڕای كاره‌ساته سروشتییه‌كان ، به‌گشتی ئه‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه پاڵپشتێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵك به ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی تیایدا له‌ژێر گورزی زوڵمی هه‌ژاری و ناهۆشیاری و داماویدا ئه‌ژین و په‌رده‌ی له ڕووی زۆر له‌كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان هه‌ڵماڵیوه كه پێشتر به شێوازێكی دیكه له‌نێو خه‌ڵكدا ناسرابون .
ڕۆژانه زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌دواچون بۆ هه‌واڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان ئه‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان ، هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن ، بڵاوكراوه نووسراوه‌كان ، بیستراوه‌كان …….
كه‌وابوو ڕاگه‌یاندن هۆكاره بۆ ناساندن و تێكه‌ڵ بوون و به‌ستنی جیهان به‌شێوه‌یه‌ك بچوككردنه‌وه‌ی دنیا له‌ڕێگه‌ی شاشه‌یه‌ك كه‌له‌وانه‌یه به حه‌جمی مۆبایلێك بێت !!
ئاخر گه‌ر وا نه‌بوایه ئێستا وه‌ك ساڵانی پێشوو ئه‌وكاته‌ی ووڵاتی عێراق هێن بچوككرابووه له‌سایه‌ی ڕژێمی به‌عسدا ته‌نانه‌ت ساناترین په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات قه‌ده‌غه بوو ، ئه‌و ڕژێمه‌ش به‌ئاره‌زووی خۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازار ئه‌دا ، ئاخر سه‌یره له‌و سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیایه‌دا دوای ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵات كۆمه‌ڵگه بتوانێت په‌یوه‌ندی به‌ده‌ره ببه‌ستێت و ئاگاداری ڕوداوه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه بێت ؟
كاتێك ئه‌و خانمه لیبییه‌ی خۆی گه‌یانده میوانخانه‌یه‌ك شاره‌كه‌ی كه ڕۆژنامه‌نووسه بیانییه‌كانی تێدابون بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی له‌ڕێگه‌ی كامێره‌كانیانه‌وه ، دنیا زانی ئه‌و خاتونه‌ی ناوی ( ئیمان العبیدی ) ه چ تاوانێكی نا ئه‌خلاقی به‌رابه‌ركراوه ، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له رێگه‌ی پێگه‌ی فهیسبووكهوه لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی بۆ كرایه‌وه و به‌ده‌یان هه‌زار گه‌نجان پشتگیریان له مه‌سه‌له‌كه‌ی كرد و ئیدانه‌ی ده‌سه‌ڵات و پیاوه به‌دڕه‌وشته‌كه‌یان كرد ! وێڕای زۆر له‌و كوشتن ولێدان و ده‌ستدرێژیانه‌ی ئه‌كرێنه سه‌ر خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێ كه به‌رده‌وام به‌شی شێری له‌و نابه‌رابه‌ری و تاوانه به‌رئه‌كه‌وێت ، ئه‌وی لێره‌دا جێێ پرسیاری منه هه‌ندێ له‌و تاوانه نائه‌خلاقیانه كه ده‌لاله‌ت له زوڵم و لادانی تاك ئه‌كات له ئه‌خلێاقیاتی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و تاك به‌تایبه‌ت تۆمار ئه‌كرێن چ له‌ڕێگه‌ی كامێره‌ی تایبه‌ت به مۆبایل و ده‌ستبه‌جێ له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ( یوتوبی ) كه ماڵپه‌ڕێكی جیهانییه و به‌رفراوانترین پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كان و تاك به‌ئاسانی ئه‌توانێت به دنیای ده‌ره‌وه ئاشنا بێت و هه‌رچی نه‌دیوه بیبینێت .
له‌گه‌ڵ به‌هێزی ڕاگه‌یاندنه جیهانییه‌كان كه‌چی تاوه‌كو ئێستا كه‌سانێك زۆر نامۆن به‌و داهێنانه پیرۆزه ، زۆر ئاسان و بێباكانه چی‌یان بوێت ئه‌یڵێن و ئه‌یكه‌ن و باكیان به‌وه نییه كه له‌ماوه‌ی چه‌ن چركه‌یه‌كدا ئه‌گا به‌دنیا ، ئاخر ئه‌وی ئه‌مڕۆ له‌نیو كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا ڕوئه‌دات كه‌م نییه ؟ كوشتن و هه‌تككردنی ئینسان به‌ده‌ستی ئینسان ، ئه‌ویشی سه‌یره له چركه ساتێك‌دا ئه‌گاته دنیا وكه‌سیش باكی نییه ، له‌وانه‌شبێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مادی به‌كاربێت و بازرگانی پێوه بكرێت نه‌ك وه‌ك ئینسانییه‌ت چاویلێبكرێت ، له هه‌مووشی سه‌یرتر درۆكردن و خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ده‌سه‌ڵاته لاواز و دیكتاتۆره‌كانه ، چه‌پڵه‌لێدان وكڕینی خه‌ڵكه !!
هه‌رهه‌مووشی چركه به‌چرگه ئه‌گاته دنیا و ته‌نیا هه‌رئه‌وساته له‌یاد ئه‌چێت .