بە بەشداری عەبدوڵا تۆفیق ٢٩-٨-٢٠١١: لە ڕۆژانی ٢٢-٢٦ /٢٠١١/٨ لە پریشتینا پایتەختی کۆسۆڤۆ دووەمین کۆنگرەی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان بەڕێوە چوو، ئەمەش بە بەشداری ١٢٠ کەسایەتی بوو کە لە ٢٠ وڵاتەوە هاتبوون. ئەوەی شایانی باسە یەکەمین کۆنگرە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە وڵاتی چین بەسترا و هەردوو کۆنگرەکەیش بەسەرۆکایەتی دۆستی کورد پرۆفیسۆر دکتۆر لاش ئێریك ئونیستۆڵ بوو.
کردنەوەی کۆنگرەکە لە لایەن لاش ئێریکەوە بەخێرهاتنی بەشداربووان کراو سوپاسی وڵاتی کۆسۆڤۆی کرد کە توانیان ئەرکی جێ بەجێکردن و ئامینیەتی کۆنگرەکە لە ئەستۆ بگرێت. پاشان جێگری سەرۆك وەزیرانی کۆسۆڤۆ (کوجی) و وەزیری تەندروستی و وەزیری وەرزش و لاوان خۆشحاڵی و پشتیوانی خۆیان پیشاندا بۆ ئەم کۆنگرە جیهانیە کە لە وڵاتێ کۆسۆڤۆدا دەبەسترێت.
پێنج ڕۆژی کۆنگرەکە بریتی بوو لە چەند سیمینار و وۆرك شۆپ و وتوێژکردن لەسەر بابەتەکانی ئەو ڕۆژە و پرسیار و وەڵام. ڕۆژی یەکەم: هەریەك لە پرۆفیسۆر لاش ئیریك سەرۆکی ڕاهێنانە دەروونیەکانی جیهان ( سوید)، دکتۆری دەروونی و زانا لە (ن ڵ پ) یۆرگێن سڤێنستروپ (دانیمارك)، دکتۆر ئێڤا کارلسۆن خاوەن کۆمپانیا و ڕاهێنەر (سوید)، ڕەینا هونێر ڕاهێنەری دەروونی (سویسرا)، هێنریك ماتسۆن راهێنەری بەریەك کەوتن و پەیوەندی (سوید)، ڤیپین سوپتی پزیشکی دەروونی ومامۆستای زانکۆ (هیندستان)، مێنا سێگاڵ پزیشکی دەروونی و مامۆستای زانکۆ(هیندستان)، پڕۆفیسۆر دیڵجوت سۆین پزیشکی دەروونی و ڕاگری کۆلیج (هیندستان).
ڕۆژی دووەم: پرۆفیسۆری دەروونی یان پیلۆت (سوید)، پرۆفیسۆرو سەرۆکی هیپنۆسی ئەمەریکی داڤید واڵك (ئەمەریکا)، مۆسیقا و ڕاهینەری دەروونی لەلایەن شال ڤاگوس (سوید)، پرۆفیسۆر و مامۆستای بواری تەندروستی دەروونی ڕاهینانە دەروونیەکان ئاڵەستایر دۆبین (سکۆتلاند)، پاڵەوانی ماراسۆنی مەکسیکی و ڕاهینەری دەروونی مناڵ کارلۆس ئاونسۆ (مەکسیك)، مامۆستای (ن ڵ پ) یان ئۆکێ (سوید)،
ڕۆژی سێیەم: پڕۆفیسۆر و مامۆستای دەرووناسی زانکۆ ڕ س سۆبتی (هیندستان)، پڕۆفیسۆری دەروونی و سەرۆکی بەشی سایکۆلۆجی وەرزش و ڕاگری زانکۆ جیتیندرا موهان (هیندستان)، پڕۆفیسۆری دەرووناسی وەرزشی لە ئۆڵۆمپیادەکانی ئەمەریکا ( ڕیشارد گۆردین)، پرۆفیسۆر لە ڕاهێنانە دەروونیەکان و وەرزشدا کریستۆفەر ویڵیس (ئوسترالیا)، پسپۆڕی بواری پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خۆسەویستی بیرگیتا ئێكمارك و لەیف سوندڤیك (سوید)، پڕۆفیسۆرو سەرۆکی بەشی هیپنۆس لە ئەمەریکا داڤید واڵك (ئەمەریکا).
ڕۆژی چوارەم: پزیشک و مامۆستای دەروونی وەرزشی لە زانکۆی ئاسیا میشائیل گاگنێ (مالیزیا)، پزیشك و زانا لە چارەسەری تراوما بە کوتانی پەنچە ماتس ئولداڵ و بریت وەیس (نەرویج)، پرۆفیسۆری دەرووناس ڤڵادمیر کاساتکین (ڕوسیا)، پزیشکی دەروونی و سەرۆکی کۆمەڵەی هیپنۆس ئەوروپا نیکۆڵ ڕویشائیرت (بەلجیکا)، پسپۆڕی ڕاهێنانە دەروونیەکان و ڕاهینەری تیمەکان فرێدریك تان (مالیزیا).
ڕۆژی پێنچەم: دەرووناس و زانا لە لێکۆڵینەوە سایکۆلۆجیەکاندا دکتۆر بێنی یۆنسۆن (سوید)، پاڵەوانی ماراسۆنی کارلۆس ئاڵۆنسۆ( ماکسیك و ئوستورالیا)، مامۆستای دەرووناسی ئۆڵۆمیادەکانی ئەمەریکا لە بواری خۆشڕەویدا/ فلۆو بڕوس جاکسۆن (ئەمەریکا)، پڕۆفیسۆری دەروونی و ڵیکۆڵەرەوە لەسەر مییلسۆن ئێریکسۆن ل؛ە ئەڵمانیاوە بێرنارد ترێنکل، پزیشکی دەروونی و لە بواری وەرزشدا ڤێرەنا سکاوپی (ئەڵمانیا)، جارەسەری تراوما بە کوتانی پەنجە ماتس ئولداڵ.
لە کۆتای کۆنگرەکەدا دانیشتن کرا و ڕێککەوتن کە دوای چوار ساڵیتر کۆنگرەی جیهانی ڕاهێنانە دەروونیەکان و بواری وەرزشی دەروونی لە وڵاتی هیندستان بکرێت. لە بۆنەیەکیشدا کە ئێوارە خوانیك ڕێکخرا لەوێدا سەرۆكی کۆنگرەکە پڕۆفیسۆر دکتۆر لاش ئێریك سەرۆکایەتی کۆنگرەی داهاتووی بەخشیە پڕۆفیسۆر دکتۆر جیتەندرا موهان کە سەرۆکی یەکێکە لە زانکۆ گەورەو ناودارەکانی هیندستان.
ئەوەی ماوە بیڵێم ئەوەیە کە هەر لەو بۆنەیەشدا پسپۆری ڕاهینانە دەروونیەکان عەبدوڵا تۆفیق کە وەك کوردێك بەفەرمی بانگهێش کرابوو لەگەڵ شاندێکی سویدیدا، ئەو پیشنیاری کرد کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لە کوردستان ساز بکرێت و ماوەی ٣ ڕۆژ بخایەنێت. بە خۆشحاڵیەوە لە لایەن سەرجەم دەستەی باڵای کۆنگرەکەوەو دکتۆر لاش ئێریك پەسەند کرا. ئێستا ئەوەی ماوە کارکردنە بۆ ڕیکخستنی ئەو کۆبونەوە نێودەوڵەتیە و هیوادارین زۆرترین پشتیوانمان هەبێت و پێویستمان بە هەماهەنگی هەموو لایەك هەیە بۆ سەرخستنی ئەو پرۆژە گەورەیە کە دوو ساڵیتر ئەنجام ئەدرێت. ئاواتەخوازین لە کوردستانیکی ئارام و پێشکەوتودا توانا و کارەکانمان پیشان بە وڵاتانی دونیا بدەین . شایانی باسیشە کە نێلسۆن ماندێلاش خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە بۆ کردنەوەی وڵاتەکەی بەڕووی زانستی ڕاهێنانە دەروونیەکان.
وەرزشی دەروونی بکە www.warzshidaruni.com بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی
سەرکەوتوبن
عەبدولا تۆفیق/ ماستەری نێودەوڵەتی لە ڕاهێنانە دەروونیەکاندا