ئه‌و جیاوازیه چیه له نێوان ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و ڕاهێنانه‌کانی تردا؟ باشترین شت چیه بۆ که‌سێك که پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێشکه‌وێت؟ فه‌رموو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وه‌ڵامدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه زۆر ئاراسته‌م ده‌بێته‌وه له پهیوهندیهکانمدا و زۆربه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان به سه‌ره‌کیترین پرسیاریان داناوه بۆم، به‌باشم زانی هه‌ندێ روونکردنه‌وه بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌موان تێگه‌یشتنێکی باشتر هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته زانستیه نوێیه له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا. ڕاهێنانی ده‌روونی کارێکه ده‌بێت به‌رده‌وام بکرێت،زانسته ،درێژخایه‌ن و کارپێکراوه به پڕۆسه‌یه‌کی هزری ( بیر، هه‌ست، وێنه و ڕه‌فتار) ، که به‌ستراوه‌ته‌وه به باری نائاگاییه‌وه ( خۆ خه‌واندن، یان ژوره‌که‌ی ده‌روون) به ئامانجی ته‌ندرووستی و باشتر کارکردنی له‌ش و ده‌روون. به‌م شێوه‌یه ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان جیا ده‌کرێته‌وه له هه‌ندێ شێوازی تر‌و مرۆڤ ده‌توانێت به ڕوونی بیبینێت که مه‌به‌ست له ڕاهێنانی ده‌روونی چیه و به‌چیش ناوترێت ڕاهێنانی ده‌روونی.
من زۆر سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان و فێربوونیان له که‌سێکه‌وه وه‌ربگیرێت که پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان یان که‌سێك که بڕوانامه‌یه‌کی له‌و ئاسته‌دا هه‌بێت و ته‌کنیکی خێرا فێربووبن بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێنمای و فێرکردن. به‌ڵام وه‌کوتر مرۆڤ هه‌میشه خۆی ده‌توانێت که یان ڕاهێنان بکات به‌هۆی ئه‌و به‌رنامه‌و پڕۆگرامانه‌ی که ده‌ست ده‌که‌ون یان هه‌ر ڕاهێنان نه‌کات، ئه‌م ئه‌گه‌رانه بۆ کاتێکه که ڕاهێنه‌رێکیان ده‌ست نه‌که‌وێت که ڕاهێنانیان پێ بکات. باشترین سود له‌وه‌دا که خۆت ڕاهێنان بکه‌یت به‌بێ هێچ ڕاهێنه‌رێکی ده‌روونی ئه‌وه‌یه که تۆ ده‌بیته باشترین ڕاهێنه‌ری خۆت
.
یه‌کێك له جیاوازیه‌کانی ڕاهێنانی ده‌روونی و چاره‌سه‌رسازی ده‌روونی( تێراپی) ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کاندا زیاتر له‌گه‌ڵ وێنه ئامانجه‌کانی ناوه‌وه‌یدا کارده‌کات. لێکۆڵینه‌وه له زۆر یاریدا کراوه که بزانرێت هه‌تا چ ئاستێك یاری زانه‌کان وێنه‌کانی ناوه‌وه‌یان زاڵبوون به‌سه‌ر یاریه‌که‌یاندا وه‌ك یاری (باسکه‌و گۆڵف) له‌کاتی هه‌ڵدانی تۆپه‌که‌دا بۆ خستنه ناو گۆڵه‌که. زۆرله‌و وه‌رزشه‌وانانه ئه‌وه‌یان ڕوونکردوه‌ته‌وه که ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه کردووه که چۆن ماسولکه‌کانیان چالاك بووه له کاتی کردنی خۆ خهواندندا ( سێڵف هیپنۆس) که سه‌یری یاری گۆڵفیان کردووه له تێ ڤێ دا. مێشکی مرۆڤ شتێکی هه‌یه که زۆرجێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له کاتیێکدا ئێمه خاوبوینهتهوه به‌یه‌کجاری مێشك ناتوانێت جیاوازی بکات له نێوان فه‌نتازیا و ڕاسیدا (واقع). که ئه‌و كارهشت چه‌ند باره کرده‌وه به ئاگایانه له کاتی خاوبوونه‌وه‌یه‌کی قوڵدا ئه‌و وێنانه هێدی هێدی ده‌بنه وێنه‌یه‌کی ڕاستی له داهاتوتدا بۆ له‌ش وهه‌ستت، که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له که‌ڵکه باشه‌کانی ڕاهێنانی ده‌روونی
ئه‌وه‌ی شایانی باسه که پڕۆفێسۆر- دکتۆر لاش- ئێریك ئونیسۆڵ له ساڵه‌کانی 1970 دا وه‌ك یه‌که‌مین که‌س له جیهاندا ڕاهێنانی ده‌روونی به شێوه‌یه‌کی زانستی له سوید و دواتریش له جیهاندا ناسان. له ساڵی 1981 خوێندنی باڵای سکاندینافیای دامه‌زراند و ئێستا له %35 له دانیشتوانی وڵاتی سوید شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کانی ڕاهێنانی ده‌روونی ده‌که‌ن، له باخچه‌ی ساوایان، خوێندنگا، له سه‌ر کار، له ماڵه‌وه، له یانه وه‌رزشیه‌کان و شوێنه گشتیه‌کانیشدا
به‌نده‌ش وه‌ك کوردێك له ساڵی 2000 هه‌تا ئه‌مڕۆ له ناو سوید و له کوردستاندا چه‌ندین چالاکی و به‌رنامه و پڕؤژه‌ی جیا جیام بۆ ڕێکخراو سه‌نته‌رو کۆمه‌ڵه جیاجیاکان و نه‌خۆشخانه‌و به‌شه ده‌روونیه‌کان و بۆ کارمه‌ندانی زۆر بواری کارکردن به ئه‌نجام گه‌یاندووه. وه‌ك باڵوێزی خوێندنی باڵای سکاندینافیا و پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان، ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان ده‌به‌مه‌وه کوردستان هه‌تا ئه‌م ڕاهێنانانهش ده‌بنه کارێکی ڕۆژانه له هه‌ست وبیر و وێنه‌و ڕه‌فتاری هه‌موو تاکێکی کورددا و بیرکردنه‌وه‌ی کورد به‌ره‌و باشتر( پۆزه‌تیڤ) بڕوات له بواره‌کانی ژیان و بڕوا به‌خۆبوونێکی به‌هێز له ناوماندا دروست ببێت. به‌م شێوه ته‌ندروست و له‌ش ساغ ببین و له هه‌مو بواره‌کانی ژیاندا پێشکه‌وتن به‌خۆمانه‌وه ببینین. ئه‌مه‌ش وه‌ك په‌یامێکی به‌نده‌یه بۆ میلله‌ته‌که‌م
بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر ڕاهێنانه دهروونیکان و چۆنیه‌تی کردنیان سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی
بکه.www.warzshidaruni.com
عه‌بدوڵا تۆفیق/ پسپۆڕی ڕاهێنانه ده‌روونیه‌کان
سه‌رکه‌وتوبن