درۆنووس ..
کاتێ سیاسیه‌کی که‌وتووی ڕوخاوی کایه سیاسیه‌کان هیچی بۆ نامێنێته‌وه له‌کاره‌کانی خۆیدا دۆڕان ڕاده‌گه‌یه‌نێ ئه‌وا ده‌بێته نووسه‌ر ! یا یاده‌وه‌ریه‌کانی شه‌قلی به‌قلی ده‌نوسێته‌وه به‌قازانجی خۆی ده‌یه‌وێ بازاڕی شکاوی پێ گه‌رم بکاته‌وه یان ده‌بێته وتاربازی وشهکڵچی حه‌له‌ق و به‌له‌ق بۆ هه‌موو شتێک بۆچوونێکی سه‌مه‌ره‌ی ده‌بێ ! که گلۆره‌ی که‌وته لێژی که‌سیش چی باشی پێ نابێژی .
مێژوونوس ..
خۆی ده‌کاته مێژوونوس و بڕوادهری چاوبین و گوێبیستی ڕاستیه‌کان ، ڕاستیه‌کانیش هه‌ر به‌مه‌زاجی خۆی ئاوه‌ژوو ده‌کاته‌وه . هه‌رچه‌نده مێژوو ڕاستیه‌کانی ده‌نوسێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕێکی لاسوتاو یا چرچ و لۆچکراوی کۆنه‌ش هه‌ڵگیرابێ . هه‌وڵی شێوان و به‌لادابردنی داماویهکه سه‌ری ئه‌وی پێ له‌به‌رد ده‌دا ئه‌گه‌ر به‌رگی ڕازاوه و ناونیشانی خهڵهتێنهریش چاپی په‌رتوکه نوسراوه‌که‌ی بێ به‌ڵام کاتی یه خۆ که سه‌ده بۆ مرۆڤ ته‌واوی ته‌مه‌نه بۆ مێژوو چاوتروکانێکه یا پێچێکی مهزهره .
ڕاستبینی ..
توره‌گه‌ی سواڵی سیاسیه‌کان هه‌رگیز پڕنابێ . له‌ده‌نگ و ده‌می ئه‌واندا هه‌موو ڕاستیه‌کان دیاره وه‌ک به‌درۆ ده‌یڵێن له‌نێوان دووکه‌وانه‌ی ته‌نز ” ئێمه ڕاستبینین ” ڕاستی شێوه ئه‌ندازه‌ییه‌که‌ی وه‌ک تۆپهخڕێکی که‌لایی یه هیچ که‌سێ ناتوانێ ته‌واوی ڕووبه‌ره‌که‌ی ببینێ ، به‌و دوو چاوی بن دوو برۆی گردێکی لووت لهبهینهی سه‌ر ده‌موچاوێکی مرۆڤانه ته‌نیا ده‌کرێ نیوه‌ی ببینی ، لاکه‌ی تری ئه‌و ڕاستیه‌یه پێویستیمان به‌هاوکاری ئه‌وانی تره تابیبینین جا چلۆن سیاسیه‌کی مه‌زاجی هه‌موو ڕاستیه‌کانی لایه ؟
سیاسه‌ت و مه‌زاجیه‌ت ..
ئه‌وانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان سیاسه‌ت به‌و شێوه‌یه ده‌که‌ن ده‌بێ له‌گه‌ڵ مۆڕاڵ و حه‌زه‌کانیان بگونجێ ، ئه‌گه‌ر شتێکیان به‌ده‌س بوو زۆر حه‌زیان لهشوێنکهوتوو یا بندیواری جاشانه‌یه بۆ هه‌موو باسێکیان سهرهلهقهیان بۆبکه‌ن . سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌میشه هه‌ڵده‌دێرێن عه‌زیا ماره‌که قووتیان ده‌دا دهیانهێنته خواره‌وه ئه‌گه‌ر زاری به‌ختیش له‌چه‌ند مۆره هاویشتنێکدا چه‌ندین په‌یژه به‌رزی کردبنه‌وه ! بۆیه سیاسه‌ت هونه‌ر و گونجان له‌گه‌ڵ واقیعی دراوه سه‌لماندنی بیردۆزهکهش وه‌ڵامی داواکراوه . سیاسه‌ت له‌فه‌لسه‌فه و ماتماتیک جیا نابێته‌وه هه‌رکه‌سێکیش یه‌کیان بزانێ ئه‌وانی تریش ههردهزانێ . فه‌لسه‌فه بیر و بۆچوونه ماتماتیکیش ژمێریاری ئه‌ندازه و هاوکێشه‌کانی جه‌بر به‌نده . که‌چی قوڕمساغێکی خۆپه‌رستی بنباڵی یه‌کێ گه‌وره‌تر ده‌یه‌وێ گه‌مه‌ی باڵباڵین بکا له‌ژێر توکه حه‌رامه‌که‌ی که‌سانی له‌خۆی نه‌زانتر گڵداته‌وه وه‌ک خۆی بیان گهوجێنێ ! ئه‌وجا پێپلیفقانه ده‌داته به‌ر پێ ی هاوه‌ڵه نیشتمان په‌روه‌ره‌کانی که‌چی خۆی سه‌ره‌نگرێ ده‌بێ !
نیشتمانپه‌روه‌ری یا سیاسی بوون ..
له‌سه‌رده‌می گه‌رمی خه‌باتی چه‌کداری له‌ژێر زه‌بروزه‌نگی بێدادی داگیرکه‌ران زۆرینه‌یه‌ک ده‌بوونه شۆڕشگێڕ هه‌ریه‌که به‌گوێره‌ی توانا و لۆگونجانی ماوه‌یه‌ک ده‌بووه ئاوی ئاشگێڕانهکه ، کوره‌ی خه‌باتیان جۆش ده‌دا ئه‌مه سه‌روه‌ریه به‌ڵام هه‌رگیز نه‌بوونه سیاسی دواجار هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری به‌لێواری ئاوه‌کانی سیاسه‌تی دا ده‌بردن که‌چی سیاسه‌ت ئاوی نه‌ده‌دان و ده‌یهێنانه‌وه . له‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌عسی و کۆنه جه‌یشی شه‌عبیه‌کانی ئه‌وکات پێشبڕییان لێده‌که‌ن هه‌رده‌م دوعا و داوای به‌رزتر ده‌که‌ن . چاوڕوویان هێند قایمه پێویسته مرۆڤ جۆته سۆلێک لهپێستهیان دروست بکا دڵنیا هه‌رگیز نادڕێ .
به‌دوعای که‌رێ جۆ نابارێ .
په‌ندێکی پێشینانه ناوه‌رۆکه فه‌لسه‌فیه‌که‌ی لغاوکردنی که‌سه ئاژاوه‌چی و ههرزهگۆیهکانه ، بۆ خواسته ساویلکه و گهمژانهیهکان ده‌بده‌به‌یه‌کی ته‌نک به‌هه‌وای ناوسک پف ده‌ده‌ن که‌چی ته‌نیا نوکه ده‌رزیه‌کی پێویسته بالۆنهکهیان ده‌ته‌قێ و گوریسی پهڕهشوتهکهیان ده‌بێ بهگرێکۆره ناکرێته‌وه ، ئینجا وه‌ک ڕێویه بهربۆوهکهی ده‌م حاجی له‌ق له‌قی به‌رزه فڕ نزاده‌که‌ن: یاڵا و یا ورمان یا سهرکاجۆ یا جێ خه‌رمان !
درۆ و سیاسه‌ت ..
ئاوێنه‌ی یه‌کترن هه‌رکامێکیان دانێ ی ئه‌ویتریان ده‌داته‌وه هه‌ندێ جاریش وه‌ک ئاوێنه‌کانی سه‌رتاش پشتی سه‌ریش نیشان ده‌ده‌ن ! جا وه‌ره گه‌وجی وا هه‌یه نه‌ک سیاسه‌ت نازانێ هه‌ر سه‌ریشی لێده‌ر ناکا هیچی لێ نازانێ له‌خواره‌وه‌ی خانه و شانه‌کانی ڕێکخستن شڵپ و هووڕ له‌ته‌نکاوی سیاسه‌ت شهپهشهپیهتی ده‌ڵێ: منیش مه‌له‌وانم ! ناوێرێ بچێته قوڵایی ده‌ریا نه‌ک هه‌ر مه‌له‌ی سیاسی نازانێ ده‌ترسێ نه‌وه‌ک نه‌هه‌نگێ قووتی بدا . لهخۆڕانی یه ئه‌ڵمان ده‌ڵێ: دۆڕاوترین بازرگانی سیاسه‌تکردنه .