١- دوور بکەوەرەوە لە زوو زوو دەموچاو شتن چونکە ئەبێتە هۆی زیاتر ووشکبوونەوە و ڕووشانی پێستەکە.
٢-دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم .
٣-دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی هەموو جۆرە لفکەیەک.
٤-دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئەو خاوێنکەرەوانەی کە لە Sodium lauryl sulfaat ، Sodium Laureth Sulphate لە پێکهاتەکانیدایە.
٥-ئەو بەرهەمانە بەکار مەهێنە کە بۆن لە پێکهاتەکانیدا هەیە.
٦- ماڵی گەرم زیاتر پێست ووشک ئەکاتەوە، لەبەرئەوە هەوڵبدە لە زستاندا لە شوێنی زۆر گەرم خۆت بەدوور بگریت.
٧- گونجاوە پێش خۆشتن یان مەلەکردن پێستت چەور بکەیت بە زەیتێکی سروستی بۆ نمونە زەیتی بادەم یان زەیتی زەیتون.
٨-هەمیشە پێستت شێدار بکە بە بەکارێنانی ئەو کرێمانەی کە پێکهاتە شێدارکەرەکانی تێدایە بۆ نمونە Glycerin ,Petrolatum.
٩-بۆ ووشک کردنەوە خاولیەکی پاك بەکاربهێنە تەنها بە بەرکەوتن واتا مەیخشێنە بەسەر پێستدا.
١٠-ئەو خواردنانەی کە بەسودن بۆ پێستی ووشک ماسی چەور و چەرەسە.
١١-ڕۆژانە بڕی 2-2.5 لتر ئاو بخۆرەوە.
١٢-دووربکەوەرەوە لە لەبەرکردنی جلی خوری و پۆلستەر، بەڵکو ئەوجلانە بەکاربهێنە کە لە لۆکە دروستکراون .
پەیمان محەمەد
سەرچاوە : لە سایتی پێستی تۆ
Discussion about this post