شێرکۆ جەلال
هەمووڕۆژێ
بەخەم ساردی
لەئاوێنەی ژوورەکەیدا
سەیرێکی شێوەی
خۆی دەکا
دەیدرکێنێ لەگەڵ خۆیدا
کەناشیرنە
یان دەڵێ ئاوێنەی
ژوورەکەم پیسە
ئاخێکی قوول هەڵدەکێشی
دەڵێ کەس نیە
سەرسامی ڕوخساری من بێ
کەس نیە منی خۆش بوێ
ئەوژنە بۆیە هێندە نامۆیە
نازانی مانای جوانی ڕۆح چیە
فرەنساـ پاریس ١٩٩١