ا) سەدیق سەعید رواندزی : یەکێک لە کێشە سەرەکیءبنەرەتیەکانی ئەمرۆی دنیای نووسینءرۆشنبیری کوردی,نەبوونی زمانێکی ستانداری یەکگرتوە, بۆ نووسینء بڵاوکردنەوە.بێگومان ئەمە وایکردوە کە ھەر بلاوکراوەو کەناڵێکی راگەیاندن,شَوازێک لە نووسینءدارشتنی رستەو مانای وشەکان پەیرەو بکەن.بە رادەیەک کە زۆر جار چەمکێک یاخود وشەیەک بە چەندین بۆ چوونءلێکدانەوەی جیاجیادەنووسرێت.لە کاتێکدا بۆ خۆی تەنھا یەک شێوازی دارشتن و مانا دەگەیە نێت.دیارە نەبوونی ئەو زمانە یەکێکە لە گرفتە دیارەکانی کۆمەڵگای کوردی لە ھەڵومەرجی ئەمرۆماندا,بە تایبەتیش لەو بە شەی کوردستاندا.
ئەمرۆ لە کوردستان بە ئەندازەیەک دیاردەی چاپ نووسین وبڵاوکردنەوە دەبینرێت,کە جگە لەوەی لە مانا کلتوریەکەی خۆی خاڵی کراوەتەوە, ھاوکات چەندین شێوازی زمانەوانیء رستەسازیءرێنووسء رێزمانی ھێناوەتە ئاراوە. بە رادەیەک کە نووسینی ئەو رۆژنامەو گۆڤارانە,لە رووی دارشتنەوە لە یەکتری نەچن. لە کاتێکدا ھەموویان ھەڵگری یەک گوتارو بابەتیش بن.چونکە لە نێوەندێکی رۆشنبیریدا, ئەگەر زمانێکی ئۆرگیناڵ و ستاندارو یەکگرتوو نەبوو,بە مانای وایە فرە زمانی و شێوازی دەربرین و نووسین و دارشتنیش دێتە ئاراوە. بۆیەشە مەترسی ھەرەگەورەی ئەو گەرەلاوژێیەی ئەمرۆی دنیای رۆشنبیری کوردی, ھەر تەنھا ئەوە نییە, کە نووسین خاڵی دەکاتەوە لە مانافیکری و بابەتی و ئەپستمۆلۆژیەکانی خۆی, بە لکو بە ردەوامی بەو زەمینەیەش دەدات, کە تیایدا زمانی کوردی بە پەرتەوازەیی لە بواری نووسین و بڵاوکردنەوەدا پە یرەو بکرێت.بە تایبەتیش کە ئێمە دەبینین لەم روەیەوە نەک ھەر ھیچ جۆرە سانسۆر و بە دواداچوونێک نییە, لە لایەن دەزگا رۆشنبیریەکانی ئێمەوە بە تایبەتیش وەزارەتی رۆشنبیری, بگرە زەمینەشیان بۆ دەرەخسێنرێت. ئەمەش ئەوەندەی تر ئەو دەرفەتەی رەخساندوە, کە بەبێ رەچاوکردنی ھیچ بنەمایەک,رۆژنامەو گۆڤارەکان زێدەتر ببن.
بێگومان دیارە لایەنێکی گرنگی زمانیش, بریتیە لە رێنووسء شێوازی دارشتنی رستەو, بونیادی وشە لە دووتوێی رستەکاندا. لەو روانگەیەشەوە زمانی کوردی ھاوشێوەی ھەر زمانێکی زیندووی دونیا, رێساو چوارچێوەیەکی زمانەوانی دیاریکراوی ھەیە, کە بە گشتی دەبێتە ئەو فۆرمە زمانەوانیەی پێی دەنووسرێت.بۆیە بەدەر لەو رێسا دیاریکراوەی زمان, ھەر دارشتنێکی دیکەی رستەو وشە, دەکەوێتە دەرەوەر ئەو فۆرمەی زمانءدەبێتە ھۆی تێکدانی مانای راستە قینەی رستەو بابەتەکان.لە نێوەندی ئەمرۆی رۆشنبیری کوردیشدا, چونکە بڵاوکراوەکان زۆربوونەوە, ھاوکات زمانێکی ستانداری یەکگرتووی فەرمیش نییە, تاکو لە نووسینءخوێنەوەدا بەرجەستە بکرێت, دەبینین لایەنی زمانەوانی لە رۆژنامەو گۆڤارەکاندا کێماسیء کەمءکورتیەکی زۆری پێوەدیارە. نەبوونی ئەو زمانە وایکردوە, بە چەندین شێوەی جیاجیا رێنووسء وشەو رستەکان بنووسرێت, کە زۆرجار ماناو دەلالەتی بابەتەکان وندەکات. ئەم دیاردەیە بە شێوەیەکە, کە زۆر بە ئەستەم خوێنەر دەتوانێت, بڵاوکراوەیەک ھەڵاوێردبکات. بەو مانایەی ھەموویان لە روێک لەروەکان, ئەو گرفتەیان ھەیە. گرفتێک کە لە کاتی خوێنەوەی ئەو بڵاوکراوانەدا, خوێنەر بە زەقی ھەستی پێدەکات.بۆنموونە, کار تاکە بەرکار کۆیە, یاخود رستە ھەیە ئامرازی لێکدەری پێویستە,یاخود نووسینی وشە بە دووپیت. ئەمانەو چەندان نموونەی تری لەوشێوەیە.
بێگومان بوونی ئەو گرفتە لە کۆی کەناڵەکانی راگەیاندنی ئێمەوە,بەشێکی پەیوەستە بە پێدانەچوونەوەی زمانەوانی بابەتەکان, کە بە بۆچوونی من گرنگە ھەموو بڵاوکراوەیەک فلتەرێکی لەوشێوەیەی ھەبێت, کە کەسانی شارەزاو پسپۆر سەرپەرشتی بکەن. واتە بەر لەوەی بابەتەکان بڵاوبکرێنەوە, پێداچوونەوەی زمانەوانیان بۆ بکرێت. بە شێکی دیکەی ئەو گرفتەش پەیوەندی بەوەوە ھەیە, کە ئێستا نووسەران بە تایپکراویءبە پۆستی ئەلکترۆنی بابەت بۆ بڵاوکراوەکان دەنێرن, پێچەوانەی ساڵانی پێشوو. دیارە ئامادەیی بابەتەکانیش بە تایپکراوی بۆ چاپء بڵاوکردنەوە ئاسانترە. لە کاتێکدا پێشووتر بابەتەکان, کە بە دەستنووس دەنێردرانء جارێکی تر لە رۆژنامەکان تایپ دەکرانەوە,بواری ئەوەی دەرەخسان کەتارادەیەک پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.وێرای ئەمانەش بە شێکی زۆر لە پەیامنێرانء رۆژنامەنووسانی لەو کەناڵانەی راگەیاندن کاری رۆژنامەنووسی دەکەن, بەداخەوە پاشخانێکی گەورەی زمانەوانیءرۆشنبیریان نییە,کە بتوانن لە دارشتنی ھەواڵء ھەڵبژاردنی مانشێتءرێسکانی نووسینءرێنووسی کوردی شارەزابن. تەنانەت زۆر جار لەو بوارەی کاریشی لە سەردەکەن وەک پێویست زانیاریان نییە. ئەمەش کێشەیەکی دیکەی ئەو بڵاوکراوانەیە.لە کاتێکدا ناشێ رۆژنامەنووس کار ی رۆژنامەنووسی بکات, بەڵام سادەترین بنەمای ئەو کارە نەزانێت, کە ئەویش رێنووسء دارشتنی رستەو ماناو دەلالەتی وشەکان. زۆرجار بینیومە رۆژنامەنووس پرسیاری ئاراستەی بەرامبەرەکەی کردوە, بەرلەوەی وەڵامی بدرێتەوە سەرەتا پرسیارەکەیان بۆ راستکردۆتەوە.یاخود پرسیار لە بابەتێک دەکات کە ھیچ زانیاریەکی لە سەر نییە. لەوماوانەی رابردوودا, دیمانەی رۆژنامەنووسێکم خوێندەوە کە لەگەڵ رۆماننوءسێک ئەنجامی دابوو. رۆژنامەنووسەکە بە رۆماننووسەکە دەڵێت :_(دوابەرھەمت بە بەراورد لە گەڵ ئەوانەی پێشووتر, پڕە لە شیعریەت!) کە چی رۆماننووسەکە وەڵامی دەداتەوەو دەلێ:_( بە پێچەوانەوە ھیچ شیعریەت لەو رۆمانەی من دانیە!) ئەمە مانای چییە؟ مانای وانییە, کە رۆژنامەنووسەکە رۆمانەکەی نەخوێندۆتەوە. یاخود نازانێ شیعریەت چییە. کەواتە بۆچی دەبێ لە بارەی شتێکەوە بنووسینء بدوێین, کە ھیچی لە بارەوە نازانین.نموونەیەکی تر باس بکەم. دیمانەی رۆژنامەنووسێکم لە گەڵ ھونەرمەندی ناودارء داھێنەری کورد(عدنان کەریم) خوێندەوە,رۆژنامەنووسەکە بە ھونەرمەند دەڵێت:_( کاری داھاتووشت ھەر لەگەڵ ئەوان ئەنجام داوە, ئایا موزیکی فارسی کاریگەری خۆی لە کارە ھونەریەکانت جێ ناھێلێ!) خوێنەری بەرێز: سەرنج لە پرسیارەکە بدەن, ھەردوو دەستەواژەی(کاری داھاتووت)لەگەڵ( ئەنجام داوە) بەڵام بالەوە گەرێین, تەنھا دەپرسین ئایا مۆزیکی کامکاران, موزیکی فارسییە؟ کەس ھەیە نەزانێت, کامکاران روحی رەسەنی ھونەری کوردین, مەگەر ئەوبەناو رۆژنامەنووسە؟ ئەمانەو ھەزاران نموونەی ترکە ئەگەر باسیان بکەین تەواو نابن, دەریدەخەن کە رەوشی رۆژنامەنووسی کوردی لە چ ئاستێکدایەء پاشخانی زمانەوانیءھزریءرۆشنبیری بە شێکی زۆر لە رۆژنامەنووسانی ئێمە, لە چ پلەیەکدایە.بۆیە کاتێ ئەو نموونانە وەکوخۆیان لە بڵاوکراوەیەکدا بە رجەستە دەکرێن ئەوا خودی بڵاوکراوەکە رووبەروی ھەڵەی زمانەوانیءبابەتی گەورە دەبێتەوە. لەو روانگەیەشەوە بە بۆچوونی من گرنگە ستافی ھەر بڵاوکراوەیەک بە تایبەتیش سەرنووسەرو سەرپەرشتیاری ڵاپەرە بەوردی بابەتەکان بخوێنەوەو, پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ بکەن, ئەوسابریار لە سەر بڵاوکردنەوەی بدەن. چونکە بێگومان ھەڵەیەکی لەوشێوەیە, بەر لەوەی بەھەڵەی رۆژنامەنووسێک لێکبدرێتەوە دەکەوێتە ئەستۆی رۆژنامەکە.بە تایبەتیش ئەگەر ئەو رۆژنامەیە زمانحاڵی فەرمی دەزگایەک یا پارتێک بێت.بۆیە نابێ بڵاوکراوەکان ھەر تەنھا رۆژنامەنووسێک راسپێرن کاری رۆژنامەنووسی بکاتءبە بێ ھیچ ئەزموونءبە دواداچوونێک, ھەواڵء راپۆرت بکاتءبۆی بڵاوبکەنەوە. چونکە وەک وتمان ئەوە دەکەوێتە ئە ستۆی ستافی بڵاوکراوەکە.
بێگومان بەدەگمەن, لە نێوەندی ئەمرۆی رۆشنبیری کوردیدا, بڵاوکراوەیەک دەبینین, کە ھەڵەی زمانەوانیءرێزمانیءرێنووسیء بابەتی نەبێت. تەنانەت زۆرجار مانشێتی سەرەکی بابەتەکان, کە ھەمیشە دیارء بەرچاوە بە ھەڵە دەنووسن, لە کاتێکدا رەنگە ھەزارەھا خوێنەر بیخوێنێتەوە.یاخود کرداری زمانەوانی ھەیە, لە ئاستی بکەرو کاردا دەبینین بکەر تاکە کار کۆیە, یاخود بە پێچەوانەوە.ئەمە وێرای ئاوەلناو سیفەتءپاشگرء پێشگرءئامرازی لێکدەرء پەیوەندییءچۆنیەتی نووسینی وشەکانء لێک جیاکردنەوەی پیتەکانء نووسینی وشەکان بە یەک پیت, یاخود زیاتر.ئەمانەو زۆر نموونەی دیکەی زمانەوانی بە شێکی سەرەکین لە گرفتی رێنووسی ئەمرۆی بڵاوکراوەکان. بەداخەوە نەبوونی زمانێکی ستانداری کوردی یەکگرتوو فاکتەری سەرەکی ئەو پەرتەوازەیەی زمانی کوردیە. چونکە نەبوونی ئەو زمانە زەمینەی ئەوە دەرە خسێنێت, کە ھەر بڵاوکراوەیەک بە پێی شێوازی کارکردنی خۆی, پەیرەوی رێنووسءرێزمان بکات. لەو سۆنگەیەشەوە ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین, ھەموو بڵاوکراوەکان بە شێوەیەک لە شێوەکانء بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەو گرفتەیان ھەیە. تا ئەو رادەیەی زۆر بەدەگمەن خوێنەر دەتوانێت بڵاوکراوەیەک ببینێت, کە خاڵی بێت لە وھەڵە زمانە وانیانە, تەنانەت بە میدیای حزبیء ئە ھلیشەوە.لەو روانگەیەوە وەک خوێنەرێک ئەوەندەی درکم پێکردبێت دەبینم, رۆژنامەی ( ئاڵای ئازادی)ش بەدەر نییە لەو ھەڵە رێنووسیانە. بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە بە کورتیء خێرایی چەند بابە تێکی رۆژنامەکە وەردەگرینء لایەنی زمانەوانیان شرۆڤە دەکەین. بۆ ئەو مەبەستەش وەک سامپل تەنھا مانشێتء سەردێری بابەتەکان دەکەینە نموونە نەک ناوەرۆکی بابەتەکان بە گشتی. واتە شێوازی دارشتنی مانشێتی بابەتەکان لە رووی زمانەوانیەوە, ھاوکات ئاستی ماناو گەیاندنی ناوەرۆکی ناونیشانی بابەتەکە بە خوێنەران. بەڵام سە رەتا دەمانەوێ ئەوە روونبکەینەوە, کە دەستنیشانکردنء بە نموونە کردنی ئاڵای ئازادی وەک رۆژنامەیەک, بۆ شرۆڤەکردنی لایەنی زمانەوانی بڵاوکراوەکان, بە ھیچ شێوەیەک بە مانای کەمکردنەوە نییە لە بە ھای رۆژنامەوانی ئەو رۆژنامە ئازیزە. بە تایبە تیش کە ئاڵای ئازادی بۆ من وەک کەسێک, رۆژنامەیەکی شیرینء پڕ بە ھاو نرخە. چونکە یەکەم بابەتم لەو رۆژنامەیەدا لە سەرەتای نووسینمدا بڵاوکردەوە. ئەو سات بیرمە, ئاڵای ئازادی رۆژانی یە کشەمە کە مەبەستم بە دیاریکراوی ساڵانی نیوەی دووەمی نەوەتەکانە, بڵاو دەکرایەوەء یە کێک بوو لە رۆژنامە ھەرە گرنگء پڕ زانستیء مە عریفیەکانی ئەو سەردەمە. بۆ یە شانازی بەوە دەکەم کە لەو رۆژنامەیەدا, بە سەدان بابەتی ئەدەبیء فیکریم خوێندۆتەوە کە رۆڵیان ھەبوە, لە بیناکردنی پاشخانی رۆشنبیری من.ئەو نووسینەی ئێمەش ھێندەی ھەوڵێکە بە مەبە ستی پێشخستنی زیاتری رۆژنامەکەو گێرانەوەی ئەو رەھەندە بابەتیەی ئەو رۆژنامەیە لەو سەردەمدا ھەیبوو,ھیچ مەبە ستێکی ترمان نییە. ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە سەرنجدانءخوێنەوەی ھەر بڵاوکراوەیەک بە چاوێکی رەخنەیی بێگومان فاکتەرێکی گرنگە بۆ پاڵپشتیکردنءھاوکاریکردنی ستافی رۆژنامەکە بە مەبە ستی گرنگیدانی زیاتر بە رۆژنامەکە. بۆ ئەوەی بتوانن بە کەمترینء ھەڵەو کەموکورتی بابەتیءزمانەوانی رۆژنامەکە بڵاوبکەنەوە. بە دڵنیایەوە ئەوەشە مەبەستی سەرەکی ئێمە. دەنا بڵاوکراوە ھەیە, پتر لەو رۆژنامەیە ھەڵەی تیایە. بگرە ئاڵای ئازادی بە بەراورد لە گەڵ چەندین بڵاوکراوەی تر, بێ کێماسیء کەمو کورترە. وەلێ ناشێ چەند ھەڵەیەکی زمانەوانی سادەی لەو شێوەیە بە سەر ستافی رۆژنامەکەدا رەتبێتء خوێنەران ھەستی پێبکەن.بە مەبەستی دەرخستنی زیاتری لایەنی زمانەوانی ئەو رۆژنامەیەش, ئێمە چەند ژمارەیەک دەکەینە نموونەو ھەڵەکانیان لە رووی رێزمانیەوە دە ستنیشان دەکەین, بەم شێوەیەی خوارەوە:_
یەکەم(*ئاڵای ئازادی/ ژمارە ٩٢٣/رۆژ ٢٦/١٠/٢٠١١.)
لەو ژمارەیەدا چەندین ھەواڵء ریپۆرتاژو بابەت بڵاوکراونەتەوە وەک:_
(ژنێک بە دەھەزار دۆلار لە سلێمانی دە ستگیر دەکرێت.) ئەگەر بە وردی لە رووی واتایەوە سەرنج لەو رستەیە بدەین, دەبینین واتاکەی ئەوە دەگەیە نێت کە لە بەرامبەر بە خشینی دە ھەزار دۆلار ژنێک دە ستگیر کراوە. لە کاتێکدا ئەمە ناوەرۆکی راستە قینەی ھەواڵەکە نییە. بە لکو مە بە ستیان ئەوە یە کە ژنێک دەھە زار دۆلاری بردوەو دواتر بەو ھۆیەوە دە ستگیر کراوە. واتە تاوانێکی کردوە. بۆیە لە رووی واتاو ماناوە ئەو دوو رستەیە زۆر لە یەکتری جیان.بۆیە ئەم رستەیە پێویستی بە پاشگری(ەوە) ھەیە بۆ وشەی دۆلارەکە بەو شێوەیە( بە دەھەزار دۆلارەوە) بە مەبە ستی رونکردنەوەی زیاتری مانای رستەکە. ھاوکات (دەستگیر دەکرێت) فرمانی رانە بردووە بۆیە دەبێ بکرێتە(دە ستگیر کرا) کە فەر مانی رابردووە.
لە ھەمان ئەو ژمارەیەدا ھەواڵێکی تر ھاتوە کە دەڵێ:_
(نزیکەی ٢٠ ماتۆرسکیلی بێ مۆڵەت دە ستی بە سەردا دەگیرێت) لەم رستەیە کە بکەردیار نییە, چونکە کارەکەکۆیە دەبێ بەر کارەکەش کۆ بێت, بۆیە وشەی (دەستی) پێویستی بە پاشگری(یان) ھەیە کە دەبێتە راناوی لکاو بۆ کە سی سێیەمی کۆ بەو شێوەیە( دەستیان بە سەردا دە گیرێت).
لە ھەمان ئەو ژمارەیەدا ھەواڵێکی تر ھاتوە کە دەڵێ:-
(١٦١٢خێزانی کورد لە سەعدیەو جەلەولاوقەرەتەپەو مندلیان جێھێشتوەو روویان لە ھەرێم کردوە) بێگومان ھەر خوێنەرێک ئەو رستەیە بخوێنێتەوە, ھەست دەکات لە رووی رستە سازیەوە, لە نگیە کی زۆری پێوە دیارە. چونکە لە لایەکەوە(لە) ئامرازی پەیوەندی ھەیە لە رستەکە, لەلایەکی تریشەوە(ان) نیشانەی کۆ. بۆیە ئامرازی پەیوەندە( لە) لەو رستەیە زیادە, کە رستەکە بەو شێوەیەی لێدێت:-( ١٦١٢خێزانی کورد سەعدیەو جەلەولاوقەرەتەپەو مەندەلیان جێھێشتوەوروویان لە ھەرێم کردوە).
لەھەمان ئەو ژمارەیەدا ھەواڵێکی تر ھاتوە کە دەڵێ:_
(دیاری قەرەداغی باس لە ئەزموونی ھونەریی خۆی دەکات)لەم رستە یەدا وشەی (ھونەری) دەبێ بە یەک پیتی(ی) بنووسرێت, نەک دووپیتی(یی).کەواتە (ی) یەکەم لەوشەکە زیادە,چونکە(ر)نەبزوێنەو(ی) بزوێن, پێویست ناکات (ی)ێکی تر لە یە کتریان جیا بکاتەوە.بەلکو(ی)دووەم بۆ جیاکردنەوەی دوو پیتی بزوێنە لە یەکتری.
دووەم:_(ئاڵای ئازادی ژمارە/٩٢٤/رۆژ ٢/١١/٢٠١١)
لەم ژمارەیەشدا چەندین بابەتء ھەواڵءریپۆرتاژ بڵاوکراونەتەوە وەک:_
(چەندین کۆمپانیای بیانی تێیدا بە شدارە)لەم رستەیەدا وشەی بە شدارە, کە تەواوکەری کارەناتەواوەکەیە,دەبێ بە کۆ بنووسرێت, واتە ( بە شدارن).
لەھەمان ئەو ژمارەیەدا ھەواڵێکی تر ھاتوە کە دەڵێ:(سیناریۆنووسی کەرکوک٤کۆچی دوای کرد) لەم رستەیەدا وەشەی(دوای) دەبێ بە دوو پیتی(ی) بنووسرێت.چونکە لە نێوان پیتی(ا)بزوێنءپیتی(ی) بزوێندا, پێویستیمان بە(ی)ێکی ترە تا ھەردوو پیتە بزوێنەکە لە یەکتری جیا بکاتەوە.بۆیە دەبێ بنووسرێت(کۆچی دوایی کرد)کە لە کاتی خوێنەوەشدا بە دوو(ی) فۆنە تیک دەکرێت.
لە ھەمان ئەو ژمارەیەدا لە مانشێتی بابە تێکدا ھاتوە(کەرکوک لە ئە جێندای حکومەتی مالیکی) ئەم رستەیە پێویستی بە پاشگرە(دا)یە کە بە شێکە لە ئامرازی پەیوەندی(لە) بە مەبە ستی رونکردنەوەی زیاتری رستەکە. بۆنموونە وەک: من لە قوتابخانەدا دە خوێنم. کەواتە گونجاوترو شیاوترە رستەکە بنووسرێت(کەرکوک لە ئە جێندای حکومەتی مالیکیدا).
لەھەمان ئەو ژمارەیەدا بابە تێکی تر ھاتوە کە دەڵێ(گەرمیانەکان کێشەکانیان دەخەنە روو) گەرمیانەکان کە لەو رستەیەدا شوناسە بۆ کۆمە لە کەسێک, بە پێی مانای ئەو رستەیە بێت, ھەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ناوچەیەکی گەرم دەژین, بە بێ رە چاوکردنی لایەنی جوگرافی. لە کاتێکدا مەبە ستی سەرەکی لە ناوەرۆکی رستەکە, گەرمیانییەکانی کوردستانە, ئەوانەی لە ناوچەکانی کفریء کەلارءشوێنەکانی تر دەژین. بۆیە لە رووی واتایەوە شیاوترە ئەو رستە یە بنووسرێت(گەرمیانیەکان کێشەکانی خۆیان دەخەنە روو).
لەھەمان ئەو ژمارەیەدا ھەواڵێکی تر ھاتوە کە دەڵێ:_(بۆ دووەم جارڤیستیڤالی کە لتووری گەلان لە کەلار ساز دەکرێت) لەم رستەیەدا وشەی (سازدەکرێت)کە فرمانی رانەبردووە, دەبێ بنووسرێت (سازکرا)کە فەرمانی رابردوە. چونکە کارەکە ئەنجام دراوە.بە تایبەتیش کە مێژووی دەرچوونی رۆژنامەکە, کەوتۆتە پێشەوەی مێژووی ئەنجامدانی کارەکە.
سێیەم/(ئاڵای ئازادی/ژمارە ٩٢٥/بەروار١٦/١١/٢٠١١)
لەوژمارەیەشدا ناونیشانی چەندین ھەواڵء بابەت ھاتوە,وەک:_
(مەترسی ژینگە لە رووی ستراتیژیەتی نێو دەوڵەتیەوە, ھەرێمی کوردستان بە نموونە) وشەی نێودەوڵەتی لە دوو توێی ئەو رستەیەدا, پێویستی بە (ی)ێکی تر ھەیە کە دەبێتە ناوبەندبۆ جیاکردنەوەی دوو پیتی بزوێن لە یەکتری. بە مشێوەیە(نێودەوڵەتییەوە).
لە ھەمان ئەو ژمارەیەدا, ناونیشانی بابە تێک ھاتوە کە دەڵێ:_(راگەیاندنی کە مپینی بە دەوڵەت بوونی رۆژئاوای کوردستان لە پاش ئەسەد؟!) لەم رستەیەدا ھەردوو نیشانە رێزمانیەکانی(؟)ء(!) زیادەن. چونکە لە رستەکەدا ھیچ ئامرازێکی پرسء سەرسوورمان نییە.
لەھەمان ئەو ژمارەیەدا,ناونیشانی بابە تێکی تر ھاتوە, کە دەڵێ:_( ئەز خەباتا خوە وەک ھونەرمەند بەردەوام بم) . ئەم رستەیە پێویستی بە ئامرازی پەیوەندی ھەیە لە نێوان وشەکانی(ئەز)ء(خەباتا) لە شێوەی(لە)یان(ژ).
لەھەمان ئەو ژمارەیەدا ناونیشانی بابە تێکی تر ھاتوە کە دەڵێ:(کریستاڵ تورەبوو لە کاتی رازاندنەوەی, بەرنامەی بە نیوە چڵی جێھێشت)ئەگەر سەرنج بدەین دە بینین ئەو رستەیە, لە رووی ماناوە, لە نگیەکی پێوە دیارە. بۆیە بە بۆچوونی من ئەم رستەیە پێویستی بە وشەیەکی تر ھەیە, کە ببێتە ئامرازی لێکدەری مەرجی بەو شێوەیە:_(بۆیە بە رنامەی بە نیوە چلی جێھێشت) وشەی (بۆیە) دە بێتە ئامرازی لێکدەری مەرجی..
لە ھەمان ئەو ژمارەیەدا, ناونیشانی دوو بابەت ھاتوە کە دەڵێ:_(تاکو ئێستاش ژن لە پێگەو بریاری سیاسیدا نەبۆتە شەریکێکی راستەقینە) لە رستەی دووەمیش دەڵێ:_(دانانی رێژەی کۆتا لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ھیچ عەیبەیەکی تێدا نییە) ئەگەر سەرنج لە ھەردوو دەستەواژەکانی(شەریک)ء(عەیبە) بدەین, دەبینین لە رووی ھاوواتاوە, بە رامبەریان ھەیە لە زمانی کوردی. بۆ نموونە بۆ وشەی عەیبە( شورەیی) بە کاردێت, بۆ وشەی شەریکیش, وشەی (ھاوبە شمان)ھەیە. کەواتە دەکرێ بپرسین بۆ چی وشەی عەرەبی بە کاربێت؟ بۆ من وەک خوێنەرێک جێگەی رەخنەو سەرنجە, رۆژنامەیەکی سەنگینی وەک (ئاڵای ئازادی) کە ئۆرگانی حزبێکی نەتەوەیی راستە قینەوشۆرشگێرە,ھەمووشمان مێژووی ئەوان دەناسین لە کوردایەتی, وشەی عەربی بە کاربێنێت. من رۆژانە لە سەدان رۆژنامە, وشەی لەء شێوە یەم دەکەوێتە بە رچاو,بەلام بۆ رۆژنامەیەک کە ئۆرگانی حزبێکی نەتەوەییءرابردوو پاکە, لە تێکۆشانی کوردایەتیءخەبات , بە بۆچوونی من نە گونجاوە.
چوارەم/ئاڵای ئازادی/ژمارە ٩٢٨/رۆژ ٧/١٢/٢٠١١
لەوژمارەیەشدا ناونیشانی چەند ھەواڵءبابە تێک ھاتوە. وەک؛_
لە (٢٦)مین ساڵیادی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان,جەخت لە گوتاری یەکگگرتووی نیشتمانی دەکەینەوە. ئەگەر بەوردی سەرنج لەو رستەیە بدەین, دەبینین وشەی (یەکگرتووی) بە فۆنەتیکێکی درێژدەردەبردرێت, کە لەکاتی خوێنەوەیدا, خوێنەر ھەست بەو درێژبوونەوەی پیتی(ی)دەکات. کە چی خودی وشەکە بە یەک(ی)نووسراوە. لە کاتێکدا دەبێ بە دوو(یی) بنووسرێت. بەم شێوەیە(یەکگرتوویی نیشتمانی) وێرای ئەمەش خودی وشەکە پێویستی بە(ی)ێکی تر ھەیە, بۆ جیاکردنەوەی دوو پیتی بزوێن لە یەکتری.شایەنی ئاماژەکردنە, ئەم دروشمە ئەمساڵ, درءوشمی ناوەندی ئەو حزبە بوو, لە یادی دامەزراندنی.
لەھەمان ئەو ژمارەیەدا, ناونیشانی بابەتێکی تر ھاتوە, کە دەڵێ:_
راگەیاندن لە سەردەمی شاخ. بە بۆچوونی من, ئەم رستەیە لە رووی زمانەوانیەوە,لە نگیەکی پێوەدیارە. بەومانایەی خودی رستەکە, جۆرێ لە تەواوکاری دەوێت.بۆیە پێویستی بە پاشگری(دا) ھەیە بۆ وشەی شاخ, کە دەبێتە تەواوکەری ئامرازی پەیوەندی(لە) بەم شێوەیە(لە…..دا). بۆیە گونجاوتربوو, بنووسرێت._ راگەیاندن لە سەردەمی شاخدا….
پێنجەم/ ئاڵای ئازادی/ژمارە٩٣٠/بەروار ٢١/١٢/٢٠١١
لەم ژمارەیەشدا, ناونیشانی چەندین ھەواڵء بابەت ھاتووە وەک:_
(قەزای کفری لە نێوان کەمتەرخەمیی حکومەتءنارەزایی خەڵکەکەیدا.) وشەی (کەمتەرخەمیی) لەو رستەیەدا,کە ھاوەڵناوی تەواوکەری ناوەکەیە, دەبێ بە یەک پیتی(ی) بنووسرێت, نەک دووپیت. چونکە(م) نەبزوێنەو(ی) بزوێنە کەواتە پێویست بە (ی)ێکی تر ناکات, لە یەکتریان جیا بکاتەوە..
لە ھەمان ئەو ژمارەیەدا, ھەواڵێک ھاتووەودەلێ:_(منداڵێکی شاری رواندوز, خەڵاتی باشترین ئەکتەر بەدەست دێنێ..ناوی رواندز وەک شارێک, لە م رستەیەدا بە ھەڵە نووسراوە. چونکە(رواندز)ەنەک(رواندوز) ئەمە لە لایەک. لە لایەکی ترەوە لە درێژەی ھەواڵەکەدا, لە چەندین شوێن نووسیویەتی(رەواندوز) کە ئەمەش دەریدەخات,دارێژەری ھەواڵەکە,لە چۆنیەتی نووسینءدارشتنی زمانەوانیءرێزمانیدا, رەچاوی رێنووسی وشەکانی نەکردوەو ھەر مەبەستی بوە ھەواڵەکە بنووسێت.
شەشەم/ (ئاڵای ئازادی/ ژمارە ٩٣١/ بەروار ٢٨/١٢/٢٠١١)
لەو ژمارەیەشدا, ناونیشانی بابەتێک ھاتووە, کە دەڵێ:_( ھەندێک لە بەرپرسان,تاوانباری دۆسیەی ژنانیان حە شارداوە..) لەم رستە یەشدا, وشەی(تاوانباری) کە ناوە, نەناسراوە, تاکە, تەواوکەری بە یاریدەیە, لە گرێی ناوی, پێوسیتە بە کۆ بنووسرێت. واتە تاوانبارانی, دۆسیەی ژنانیان حەشارداوە.کەچی لەم رستەیەدا, تاکە.
بێگومان ئەمانە چەند سەرنجێکی زمانەوانی بوون, کە لای ئێمە وەک خوێنەرێک گەڵالە بوون, سەبارەت بە رۆژنامەی ئاڵای ئازادی. دیارە وەک سەرەتاش ئاماژەمان پێدا, ئەوەندی مەبە ستمان پێشخستنءبایەخدانی زیاترە بە رۆژنامەکە,نیازێکی ترمان نییە. دیارە لەو روانگەیەوەش ئێمە تەنھا, مانشێتی بابەتەکانمان وەرگرتوە, نەک ناوەرۆک. چونکە ئەگەر ئەو لایەنەش بەوردی شرۆڤە بکەین, بێگومان کەموکورتی زمانەوانی دیکە دەبینین,بەو ھیوایەین ئەو سەرنجە کورتء خێرایانەی ئێمە, ببنە ھەولێک بۆ پێشخستنی زیاتری رۆژنامەکە, وێرای تەمەن درێژیء سەرکەوتینش بۆ ستافی رۆژنامەکەو, خودی رۆژنامەکەش…..