وا ساڵێک تێپەڕی
جلە سپیەکانت هەر نەپۆشی
نەهاتی بۆ شەوێکیش
بەئامێزی گەرمت دامپۆشی
ئاخر ماڵەکەمم پڕ کردووە لە گوڵ
بـــۆ پێشوازیت
چــــاوەکانیشم ڕاسپاردووە
بــــۆ چاوەڕوانیت
ئیتر بۆچی ناتەوێ
لەماڵـــی بێ منیدا بڕۆی
خۆ من ساڵێکە چاوەڕیتم
چەند بوکێکی لەسەر خـــۆی
پەیوەند ئەحمەد