لەگەڵ سەقامگیربوونی ئاسایش لە کوردستاندا رۆژانە دەستە دەستە لە هونەرمەندانی وڵاتە جیاجیاکانی جیهان سەردانی کوردستان دەکەن، شەوی هەینی ریکەوتی(21/ 22- 10-2010) چەند ئەکتەرو دەرهێنەرێکی بە ناوبانگی عەرەب لە فرۆکخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە شاری هەولێر، لەلێدوانیکیدا ” (فەخری کەریمخان برادۆستی) بەرپرسی کۆمپانیاکانی زۆزک بۆ “هەولێر” دواو گوتی: هاتنی ئەم هونەرمەندانە بە داوەتیک بوو کە لەلایەن کۆمپانیای زۆزکەوە سازکرابوو کە ئامانجیش لە هاتنیان ئاشنابوونی هونەرمەندانی دەرەوەیە بە کلتوور و هونەری کوردستان، (کۆمپانیای زۆزکی)ش هەرچەندە کۆمپانیایەکی هونەری نییە، بەڵام ناوە ناوە بە ئەرکێکی سەرشانی خۆی زانیوە کە هونەرمەندانی دەرەوە بۆ کوردستان داوەت بکات تا تێکەلاوییەکی کللتوری هەبێت لە نێوان ئیمەو وڵاتانی دەرەوەدا، ماوەیەکیش لەمەبەر هەر لەلایەن کۆمپانیای زۆزکەوە هونەرمەندی ناوداری سوری “عەگید” هاتە کوردستان سەرسامی خۆی دەربری بەرامبەر سروشتی کوردستان بەڵینی دا کە جاریکی دیکە بۆ کوردستان بگەرێتەوە،.دەربارەی وەفدە هونەرییشەکەش (فەخری کەریمخان) گوتی، وەفدەکە چەند ئەکتەرێک و دەرهێنەرەکی بەتوانای تێدایە کە لە ناویاندا ژمارەیەک لەو ئەکتەرانەی تێدایە کە بەشداریان لە زنجیر درامای ( بابولحارە) کردووە کە زنجیرە بەناوبانگی عەرەبیە.
لە نێو ئەکتەرەکانیش( نادین سەلامە)ی تێدابوو کە خانمە ئەکتەرێکی بەناوبانگی عەرەبە و چەندین فیلم و درامای بەهێزی هەیە، لە لیدوانیکیدا گوتی: سووپاسی گروپی کۆمپانیاکانی زۆزکی دەکەم کە ماندووبوونیکی زۆریان کێشاوە تاوەکو ئەم وەفدە هونەرییە داوەت بکەن ، گوتیشی خۆشحاڵم بۆیەکەم جارە دێمە کوردستان، هیواشی خواست کەلەم سەفەرەیان ئاشنایەتییەکی باش لەسەر کلتوور و هونەری کوردستان پەیدابکەم.
ئاریان دەرگەلەیی