ڕاکردنی چێلێک بە ناوی یڤۆنە Yvonne سەرنجی زۆر لە خەڵکان رادەکێشی و ئەمجارەش دەبێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی سینەما، فلیمێکی ئەنیمەیشن Animation دەربارەی ئیڤۆنە لە تۆمارکردن دایە کە باس لە ١٠٠ سەد رۆژەی راکردنی یڤۆنە دەکات، ئەوکاتەی کە لە کێلگەکەی خاوەنی خۆی دەرباز کردبوو.
لە ڕاکردنکە چەند هەفتەییەکەی یڤۆنە لە سەرووی بایەرن Oberbayern لە وڵاتی ئەلمانیا کە لە سالی رابردوو روویدا، بووە جێگای سەرنجی زۆر لە میدیاکانی جیهان، ئێستاش رووداوی هەڵاتنەکەی چێلەکە کە دەیەوێت ببێت بە مامزێک کە چیرۆکی فیلمێکی ئەنیمەشن تۆمار دەکرێت لەسەر ئەم چێلە کە گوایە لە سالی 2014 کۆتایی پێدێت.
خاوەنی بیرۆکەی ئەم فیلمە ناوی میکائیل ئاوفهاوزەر Michael Aufhauser بۆ رۆژنامەی ئەلمانی زوود دۆیچە چایتونگ Süddeutsche Zeitung گوتی:”ئەم فیلمە ناوی چیل لە کاتی ڕاکردن (COW on the run) دەبێت”.