خۆشەویستەکەم ئەو رۆژەی یەکمان ناسی بریارماندا بۆ یەک بین، لە بیرت دێ لە باغی میر جێژوانمان بوو، ئای ئای ئای هەر چاورەرێم، وێنەیەکی خۆتت دامێ وتت با بۆنی هەناسەو بگرێت من ئەمزانی ئەو رۆژە دێ کە یەک نابینینەوە، تەنها وێنەکەت ئەمێنێتەوە، هەر چاوەرێم،
لە بیرمدێ ئەو رۆژە ١٤/٣ ١٩٨٨ بوو ، بۆ یە وتم ئازیزم خەونم دی دلم باوەشی دەکرد بە خۆلەمێشیکدا ، زەردەخەنەکەی تۆ پرسیارێکی سەر سورهێنەر بوو بۆم ئاخر ئازیز کەی بریار بوو تۆ وا زوو بەجێم بهێلیت لەگەل بۆنی سێو ببیت بە خۆلەمێشیک کە قەد نەو بینمەوە،لەچاوانتا جودایم ئەخوێندەوە، تۆ چووی لەدەستم، رۆژانە من تەنها وێنەکەتم لایە ئاخر چی لەدلم بکەم کەی قەدەر وابوو کەمن پرچی سپی بهۆنمەوە..
ئیستاش بۆ یادگاری ١٦/٣ دەچمەوە کانی ئاشقان وهەر بەو یادەوە جامێ ئاو دەکەم بە دیاری بۆ قورگی وشکو تینوتان.