زۆژێکیان دوو هاورێ بەرێگادا دەرۆشتن یەکێکیان لە روخساری هاورێکەیتری ئەروانیی و لەبەر خۆیەوە دەیوت ئاخۆ تۆ بلێی چ دلێکی بەرامبەر بەمن هەبێت، ناخی لەگەلمدا پاک بێت یان ئاوها بەسەر زارەکی منی خۆش بوێت، لەوکاتەی کە ئەم هەموو پرسیارەی لا گەلالە ببوو ، پێیەکانی هەلنوت لە بەردێکی سەر رێگاکەیی و ئەژنۆی دای بەبەردەکەدا،زۆر ئازاری پێگەیشت هەرگیز نەیتوانی لەسەر پێکانی هەستێتەوە
دووبارە لەگەل هاورێکەیدا رێ بکات، هەر لەبەر ئەوەش بوو کە چەند جارێ دەستی گرت بە قاچی هاوریکەیی بۆ دووبارە هەلسانەوە، بەلام ئازارەکەی هێندە زۆر بوو کە هاوار کردنی ئەو ناوەی هەژاند هەرچی بالندەی سەر دارەکانە دەستیان کرد بە بالە فرە، هاورێکەی وتی ئازیزم خەم مەخۆ تاوێ لێرەدا دانیشە هەتا من دێمەوە، بەدەم ئازارەوە وتی باشە فەرموو هاورێ ، ئەویش بەراکردن چوو هەتا دوو تەختەی بۆ بێنێت پێیەکانی پێببەستێت و تاوێک لە ئازار بیپارێزێت وەهەم ئەگەر شکابێت زیاتر نەشکێت ، پیش بەستنی بیری لەوەکردەوە هیچ جۆرە شتێکی پێنیە بۆ تاو دانی دارەکان بۆ ئەوەی پێی هاورێکەی لە بەینیاندا توند بکات ، لەوکاتەدا کە گەرا بۆ پەتێ یان گوریسێک بەنووخوێنەکەی خۆی وەبیر هاتوە هەولێ دا بەوە چارەسەی گرفتەکەی پێبکات ،شەروالەکەی دانا و بەنووخێنەکەی لێدەرهێنا بەستی بە دارەکانەوە بۆ توند شەکەتدانی دارەکان، شەروالەکەشی بەشێوەیەک لەخۆبەست کە وەک کۆلوانە بە کۆلێوە بیت هەتا هاورێکەی رزگار بکات لەو ئازارە، وایان لێهات کەوتنە ڕێ گەیشتن بە ئاوەدانییو رێبوارەکان بەسەر سورمانەوە لەو جۆرە هەستەی ئەو کورەیان ئەروانی، تەنها بۆ رزگارکردنی هاورێکەی هەولیدا روت بێتەوە خۆی بکاتە ژیر توانجی رێبوارەکان، قسەی زۆریان لەریگا بەر گوێ دەکەوت هەر یەکەو بەشیوەیەک لە وەزعەکەی ئەروانی، هەتا گیشتنە بەردەمی حەکیمێکی باش، ئەوسا هاورێکەی دانا بۆ چارەسەرو هەولێ دا شروالەکەی لە پێبکاتەوە، هەر لەوساتەدا بوو کە خەریک بوو بەنوو خوێنی شەروالەکەی دابخات، کورەکە وتی بۆ ئەوەی دلو دەرونی تۆم پێپشان بدات بەرامبەر بەمن کە چۆنیت ئەوکارەساتەم بەسەر هات ئیستا سوپاسی خوا دەکەم ئەگەر چی پێیەکەشم لەدەست بدەم بەلام ئەزانم چ هاوڕێیەکی دلسۆزو بەئەمەکم هەیە
سارارەشید ئەفەندی
٢٨/١٠/٢٠١١ لوبیک