وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە/ هەردی بەرزنجی: مامۆستایەکى ئافرەت چووە ژورەوە بۆ لاى خوێندکارەکان ئەم رستەیەى پێ ووتن ( من هەمووتانم خۆش ئەوێ ) بەڵام لە دڵى خۆیا یەکێك لە قوتابیەکانى دەرکرد لەو خۆشەویستیە کە ناوى( تیدى) بوو تیدى بەردەوام جلەکانى زۆر پیس و پۆخڵ بوو وە ئاستى خوێندنى زۆر نزم بوو ئەو بریارەى سەبارەت بەم قوتابیە دابووى بە هۆى ئەوەوە بو کە لەو ساڵەیا تێیدا بەدى کرد , ئەو لەگەڵ مناڵەکانى تردا یارى ناکات و جلەکانیشى پیسە و بەردەوام چ…ڵکنەو پێویستى بە خۆشتن هەیە , مامۆستاکە بە شێوەیەك لێى بێزار بوو کە زۆر چێژى لەوە وەر دەگرت بە قەڵەمێکى سور و بە خەتێکى پان لە سەر وەرەقەکەى هێماى X دابنێت و لێى بنوسێ کەوتووە , رۆژێکیان داوا لە مامۆستاکە کرا بە تۆمارى هەموو قوتابیەکدا بچێتەوە وکاتێك گەشتە سەر تۆمارى تیدى و پێیدا چوویەوە سەرى سورما ..!!
مامۆستاى پۆلى یەکەم تێیدا نوسیبوى تیدى مناڵێکى زیرەك و بەهرەمەندە و هەموو کارەکانى بە وردى و بە رێك و پێکى جێ بە جێ ئەکات . مامۆستاى پۆلى دووەم نوسیبوى تیدى مناڵێکى ئاقڵ و خۆشەویستە لاى هاورێکانى بەڵام بێتاقەتە لەوەى دایکى نەخۆشى شێرپەنجەى هەیە .
مامۆستاى سێ یەم نوسیبوى مردنى دایکى زۆر قورس بوو بۆى خۆى زۆر هەوڵى یا بەڵام باوکى گرنگى پێ نایات , وە زۆر بە خێرایى ژیان کاریگەرى لەسەر جێ ئەهێڵێ ئەگەر رێ و شوێنى پێویست نەگیرێتەبەر. مامۆستاى پۆلى چوارەم نوسیبووى تیدى مناڵێکى أهمالە و حەزى لە خوێندن نیە و هیچ هاورێیەکى نیە و بەردەوام لە کاتى وانە خوێندن ا لە پولەکەدا ئەخەوێت .
لێرەدا مامۆستا تۆمسۆن کێشەى مناڵەکەى زانى و هەستى بە شەرمەزارى کر بەرامبەر بە تیدى
رۆژێکیان مامۆستاکە زۆر پە شۆکا کاتێك هەموو قوتابیەکان بە بۆنەى یادى لە دایك بونیەوە دیاریان پێشکەش کرد کە بە بەرگى زۆر جوانە وە پێچرابوون تەنها تیدى نەبێت کە دیاریەکەى بە کیسى میوە پێچرابوو .
مامۆستاکە زۆر دڵ گران بوو کاتێك دیاریەکەى تیدى کردەوە هەموو قوتابیەکان پێ دەکەنین چونکە دیاریەکەى بریتى بوو لە ملوانکەیەك کە ژمارەى موروەکانى کەم بوون لە گەڵ شوشەیەك عەتر کە تەنها تۆزێکى تیا بوو
قوتابیەکان بێ دەنگ بوون کاتێك مامۆستاکەیان بینى دڵ خۆشى خۆى بە دیاریەکە دەربرى و ملوانکەکەى کردە مل و تۆزێك لە عەترەکەى یا لە جلەکانى , ئیتر ئەو رۆژە تیدى دواى تەواوبونى قوتابخانە راستەوخۆ نەگەرایەوە ماڵەوە بەڵکو چاوەروانى مامۆستاکەى کرد تا قسەى لەگەڵ بکات دواى بینینى پێى ووت بۆنت هەر وەك بۆنى دایکم وایە
لەم کاتەدا مامۆستاکە دەستى کرد بە گریان چونکە تیدى شوشە عەترەکەى دایکى پێشکەشى مامۆستاکەى کردبوو و لە مامۆستاکەیدا بۆنى دایکى بەدى کردبوو
لەو رۆژەوە مامۆستاکە گرنگیەکى تایبەتى یا بە تیدى و ئەویش مێشکى چالاك بوویەوە و لە کۆتایى ساڵدا بوو بە باشرینەکانى هاوپۆلەکانى خۆى , رۆژێکیان مامۆستاکەى نامەیەکى لە تیدى یەوە بۆ هاتبوو و تێیا نووسیبوى تۆ باشترین مامۆستاى کە لە ژیانمدا بینیبێتم و ئەویش لە وەلامدا بۆى نووسیبوو تۆ بوى کە فێرت کردم چۆن مامۆستایەکى باش بم
دواى چەند سالێك مامۆستاکە تووشى سەر سورمان بوو کاتێك بانگێشت نامەیەکى بە دەست گەشت لە کۆلێژى بزیشکى یەوە بۆ هاەنگى دەرچوون و بە ناوى ( کورى خۆت تیدى) واژۆ کرابوو , ئەویش ئامادەى ئاهەنگەکە بوو ئەو ملوانکەیەى لە مل کرد و ئەو عەترەى بەکارهێنا کە کاتى خۆى تیدى پێشکەشى کردبوو
ئایا ئەزانى تیدى کێیە ؟؟
تیدى ستودارد بەناوبانگترین بزیشکە لە دنیادا و خاوەنى سەنتەرى (ستودارد ) ە بۆ چارەسەرى شێرپەنجە.