توانا ته‌ها ” ساڵى 1927 باب و باپیرانمان له هاودیان گیرساونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا ده‌ستیان داوه‌ته چاندنى جۆره‌ها به‌روبوومى كشتو‌كاڵى و كارى وه‌ستایه‌تى و پیشه‌گه‌رى”، ئه‌دوه‌ر جه‌به‌لى- دانیشتووى گوندى هاودیان باس له مێژووى نیشته‌جێبوونى مه‌سیحییه‌كان له هاودیان ده‌كات و ده‌ڵێت “ئێمه كاتى خۆى له توركیا به‌ره‌و كوردستان كۆچمان كردووه‌و به‌چه‌ند قۆناغێك گه‌یشتووینه‌ته گوندى هاودیان”.
جه‌به‌لى، مێژووى سالاَنى 1915 و كاره‌ساته‌كانى سه‌ر ئاشوورییه‌كان و كۆچكردنیان بۆ وڵاتى ئێران، بیرده‌كه‌وێته‌وه. خۆى وته‌نى وه‌ك پێشمه‌رگه‌و بهشداربووێكى شۆرِشى گولاَن، دواى سالاَنێك دابرِان له زێدى له‌دایكبوونى، ساڵى 1991 گهرِاونهتهوه هاودیان و بۆ ماوه‌ى 16 ساڵ بهرِێوهبهرى گومرگ بووه له سۆران و حاجى ئۆمه‌ران “باب و باپیرانمان پێش ئێمه كارى كشتوكاڵییان ده‌كرد، كه‌چى ئه‌م نه‌وه‌یه‌ى ئێستا هه‌ر هه‌موویان فه‌رمانبه‌رو قوتابى زانكۆ و كار به‌ده‌ستن له حكومه‌ت، ئێستاش هه‌ر خێزانێك له ئێمه خاوه‌نى باخچه‌و ره‌زو باخى خۆیه‌تى و ساڵانه‌ش دۆشاوى قه‌یسى و هه‌نارو هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌و ته‌ماته و چه‌ندین خواردنى دیكه‌ش ده‌كه‌ین و زۆر به‌كه‌مى پێویستمان به بازارِ ده‌بێت”.
له‌باره‌ى پێكهوهههڵكردنیان له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كانى هاودیان، به رووێكى گه‌شه‌وه بۆ كۆوار دواو وتى “هیچ كاتێك پێشبینى ئه‌م ژیانه‌ى ئێستامان نه‌ده‌كرد، چونكه ئێمه بۆ یه‌كه‌مجاره وا به خۆشى ژیان ببه‌ینه سه‌رو پێكه‌وه بژین، تا ئێستا هیچ گرفتێكمان بۆ دروست نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌كى باش له‌گه‌ڵ دانیشتووانى ئێره تێكه‌ڵاوین و كه‌س لێكمان جیاناكاته‌وه، له خۆشى و ناخۆشییه‌كانى یه‌كترى به‌شدارى ده‌كه‌ین”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌دوه‌ر باسى كرد، خاوه‌ن كولتورێكى جیاوازن “ئێمه هه‌ندێك بۆنه‌و به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه، وه‌ك رێورِهسمه ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، ئه‌گینا له رووى كۆمهلاَیهتییهوه په‌یوه‌ندى و تێكهلاَوییهكى باشمان له نێواندایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پرسه‌یه‌ك هه‌بێت، ئێمه سىَ رۆژ له‌پرسه‌ى ئه‌وان داده‌نیشین و ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه”.
وه‌ك پێیان وتین له هاودیان ته‌نیا 25 ماڵه ئاشوورى پێكهاتوو له 150 سه‌رخێزان ده‌ژین. ئه‌وان به (كۆوار)یان گوت، ئێستا زۆربه‌ى كچ و كورِهكانمان به گه‌شت چوونه‌ته قوبرس و لوبنان.
فرات شهمشوش- فه‌رمانبه‌ر له بهرِێوهبهرایهتى كاره‌باى سۆران، له‌و باوهرِه دایه هاودیان وه‌ك شارى لێهاتووه‌و هه‌ر شتێكى مه‌به‌ستیان بێت به ئاسانى ده‌ستیان ده‌كه‌وێت. لاشى وایه دانیشتوانى هاودیان به خۆشی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له ئیش وكاریش هاوكارى یه‌كتر ده‌كه‌ن. فرات باس له‌وه ده‌كات ژماره‌یه‌كى زۆر خزم و دۆست و كه‌سه نزیكه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ى ولاَت ده‌ژین، بۆیه ئه‌وان كاتێك دهگهرِێنهوه به سروشت و جوانى هاودیان سه‌رسام ده‌بن. “ساڵانه كه‌س و كار و دۆسته‌كانمان له وڵاتانى كه‌نه‌دا و سوێدو نه‌مسا به سه‌ردان دهگهرِێنهوهو به مانگ ده‌مێننه‌وه، ئه‌وان ئاره‌زووى مانه‌وه‌ى یه‌كجارى ده‌كه‌ن”.
ئه‌و زیاتر گوتى “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لهوىَ تێَكهڵبوون و هامووشۆى یه‌كترى نییه، به ته‌نیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆیه كاتێك لێره په‌یوه‌ندى كۆمهلاَیهتى ئێمه به‌و به‌هێزى و گه‌رم و گورِیه ده‌بینن، به‌تایبه‌ت له‌كاتى بۆنهكانمان، سه‌رسام ده‌بن”.
پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌ى مه‌سیحى و موسڵمانه‌كان، هۆكارده‌بێت بۆ جه‌میله مه‌نسور تا پشووى هاوینى ئه‌مساڵ له‌و ناوچه‌یه بهرِێ بكات، خۆى وته‌نى گیرسانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى له هاودیان هۆكارى دیكه‌شى له‌پشته، ئه‌ویش به به‌راود له‌گه‌ڵ شارى هه‌ولێر، هاودیان ئاو و هه‌وایه‌كى فێنك و دڵگیرى هه‌یه. “لێره دڵمان زۆر خۆشه، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى یه‌كتر زۆره، هیچ جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان نابینم، ته‌نیا جیاوازى ئایین و جل و به‌رگ نه‌بێت، ئه‌گینا زه‌ماوه‌ند و چوونه ده‌ره‌وه‌ى جه‌ژنى نهورۆزو ته‌واوى پرسه‌كانى دیكه به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ین”.
ئه‌و ئافره‌ته له عه‌نكاوه ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، پیشه‌ى مامۆستایه‌تییه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه “مێژووى پێكه‌وه‌ژیانى نێوانمان جیاوازى نه‌هێشتۆته‌وه و وه‌كو خوشك برامان لێهاتووه”. ئه‌و، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه، كه گوایه كچه‌كانیان به‌هۆى بێزاركردنیان له‌لایه‌ن گه‌نجانى موسڵمان ناتوانن له‌ماڵ بێنه ده‌ره‌وه. جه‌میله ده‌ڵێت “ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، ئێمه وه‌ك خوشك و برا ئه‌ژین، كه‌س نازانێت ئێمه ئاشوورین، ته‌نانه‌ت له‌گوند وه‌ك موسڵمانه‌كانمان لێهاتووه، عه‌شایه‌رین و هاوشێوه‌ى ئه‌وان له‌هیچ شتێك ناترسین، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ى له شوێنێكى دوور یه‌كتر ده‌بینینه‌وه، باوه‌ش به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ین و زۆر دڵخۆش ئه‌بین”.
ئه‌میره حه‌ننا، جه‌خت له قسه‌كانى جه‌میله ده‌كاته‌وه “ئێمه وه‌ك خوشك و برا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، لێره سه‌ردانى یه‌كتر و میواندراى هه‌یه‌و خواردنه میللییهكانمان بۆ یه‌كتر ده‌به‌ین”.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به شێوازى پێكهێنانى ژیانى هاوسهریییه له‌نێوان ئاشوورییه‌كان خۆیان، ئه‌میره حه‌ننا گوتى “ئێمه خۆشه‌ویستیمان زۆره، ئه‌گه‌ر كچێك و كورِێك یه‌كتریان خۆش بووێت ئه‌وا زۆرتر هاوكارى ده‌كرێن و هه‌موو رێگه‌كانیان بۆ ئاسانتر ده‌كرێن”.
وه‌ك ئه‌و باسى كرد، ئه‌وان له كاتى هاوسه‌رگیرى ره‌چاوى تواناى ماڵى كورِان ده‌كه‌ن و ئه‌ركی گرانیان ناخه‌نه ئه‌ستۆ، به تایبه‌ت بۆ كرِینى زێرِ بۆ كچه‌كانیان” ده‌بێت كچ و كورِهكه یه‌كتریان خۆش بووێت، نه‌ك هه‌موو شته‌كان له زێرِو دابینكردنى پێداویستییه‌كان كورت بكرێنه‌وه، ئێمه شتێك ناسه‌پێنین له ده‌ره‌وه‌ى تواناكانمان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تواناى ماددى كورِهكه باش نه‌بوو، ئه‌وا سهلیبێك یاخود گوستیلهیهك كۆتایى به هه‌موو شتێك ده‌هێنێت”.
ئه‌و زیاتر جه‌خت له‌و پرسه ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت “زێرِ هه‌ر هیچ بایه‌خێكى لاى ئێمه نییه، ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه گرنگه ئایینده‌ى كچ و كورِهكانمانه، په‌یوه‌ندى كچ و كورِهكهو بوونى خۆشه‌ویستییه‌كى به‌هێز له نێوانیان دا، له پاره‌و زێرِى هه‌موو دونیا به بایه‌خ تره”.