په‌یوه‌ند جاف : لهگهرِانهوهی ئه‌م جاره‌مدا (3) گۆرانی تازه‌م به‌رهه‌م هیَناوه…!! هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبیَژ (په‌یوه‌ند جاف) ماوه‌ی چه‌ند رۆژیَكه بهسهردانیَك گهرِاوهتهوه بۆ كوردستان، ده‌رباره‌ی ئامانجی گهرِانهوهكهی له میانه‌ی لیَدوانیَكی دا به رۆژنامه‌ی “ههولیَر”ـی راگه‌یاند : گهرِانهوهم بۆ مه‌به‌ستی جیَ بهجیَكردنی چه‌ند كاریَكی هونه‌ریی و ئه‌نجامدان و به‌شداریی كردنم دهبیَت له چه‌ند پرۆءگرامیَكی ته‌لفزیۆنی، تازه‌م و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چه‌ند كاریَكی تایبه‌تی خۆم”.
(په‌یوه‌ند) هه‌روه‌ها گوتی : ههندیَك كاری تازه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام بریتی نیه له به‌رهه‌م هیَنانی ئهلبومیَكی تازه‌ی گۆرانی، چونكه به‌رهه‌م هیَنانی ئه‌لبوم كاریَكی سه‌خت و دژواره، جگه له‌زه‌ره‌ر هیچ قازنجیَكی نابیَت بۆ ئیَمهی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبیَژ، بۆیه برِیارم داوه له‌مه‌ودوا گۆرانییه‌كانم به شیَوهی تاك تاكه تۆمار بكه‌م، ئینجا كاری كلیپی بۆ به ئه‌نجام بگه‌ینم و بڵاو بكه‌مه‌وه”.