هونەرمەند چۆپی ڕایگەیاند لە هەفتەی ڕابردوودا دوو ڤیدیۆ کلیپی فیلمبەرداری کردووە و تەنها کاری مۆنتاژی ماوە.
ئەو دوو ڤیدیۆ کلیپە یەکێکیان بۆ شاری کەرکوکە و هەر لە شاری کەرکوك و گەرمیان فیلمی گرتووە، بەشەکەی تریان لە گوندی ساتی لە گەرمیان فیلمی گرتووە هەروەها لە شارۆچکەی قەرەهەنجیریش چەندیین گرتەیان گرتووە.
گۆرانی کەرکوك ئاوازی هونەرمەندی گەورەی کورد بورهان موفتتییە و تێکستەکەی ئیحسان فەتاح باوکی هونەرمەند چۆپی نوسیویەتی، هونەرمەند بابەك شەریفی کاری ئامادەکردن و مۆزیکی بۆ کردووە.
هونەرمەندی لێهاتوو نیما جەلیلیان دەرهێنەری هەردوو ڤیدیۆ کلیپەکەیە و ستافەکەیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە کەرکوك و کارێکی فیلم ئاسایان بۆ ئەو دوو فیدیۆ کلیپانە کردووە کە زیاتر لە ١٠٠ ئەکتەر ڕۆڵ دەبینن لەو کارەدا
دوهەم فیدیۆ کلیپیان، لە سەر پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و گەریلایە ئاوازی هونەرمەند چۆپی خۆیەتی کە بۆ یەکەمیین جار ئاواز بۆ خۆی دادەنێت.
تێکستی ئەو گۆرانییەش باوکی هونەرمەند چۆپی نوسیویەتی، کاری مۆزیکی لە لایەن هونەرمەند مەمۆوە لە ئەڵمانیا بۆ کراوە.
هونەرمەند چۆپی زۆر ڕازییە لە ئەنجامدانی ئەو دوو کارە و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خەڵکی قەرەهەنجیر و دێی ساتی و هەموو ئەکتەرەکان دەربڕی بە تایبەتی لیوای سێی تایبەت لە فڕۆکەخانەی کەرکوك ، کە هەموو تێکڕا پشتێکی گەورە بوون بۆ ئەنجامدانی ئەو دوو بەرهەمە.
هونەرمەند چۆپی ڕێزێکی زۆری بۆ پێشمەرگەکانی فڕۆکەخانەی کەرکوك هەیە و سوپاسیان دەکات بۆ ئەو هاوکارییە گەورەیە. دەشڵێت ئەو وێنانەی کە لە هەندێك پێگەی کۆمەڵایەتی بڵاو بووەتەوە کە گوایە من چومەتە بەرەکانی جەنگ،ئەوە دورە لە ڕاستییەوە.دەڵێت من هەتا ئێستا نەچومەتە بەرەکانی جەنگەوە و لە ئایندەشدا ناچم، بونی من لە بەرەکانی جەنگ هیچ شتێك ناگەیەنێت،ڕێزێکی زۆرم هەیە بۆ پێشمەرگە و گەریلا گیان لەسەر دەستەکانی کوردستان، بەڵام نامەوێت بەهیچ شێوەیەك پێشمەرگە قارەمانەکان لە بەرەکانی جەنگ سەرقاڵ بکەم و بە بۆنەی ڤیدیۆ کلیپێکەوە ژیانیان بخەمە مەترسییەوە. گەر بمەوێت خزمەتێك بکەم بەڕێگەی هونەرەکەمەوە دەیکەم. سەری ڕێز دائەنەوێنم بۆ شەهیدانی کوردستان و هیوادارم ئەم شەڕە داسەپێنراوە بە سەر کوردستاندا کۆتایی پێ بێت.بژی پێشمەرگە بژی گەریلا.