سیروان کەریم : ئەمڕۆ 23-8-2012 دەمژمێری 18:15 پرۆگرامێکی هونەرمەند چۆپی لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی بەناوبانگی هۆڵەندی(Nederland-1) پەخش دەکرێت. ناوی پرۆگرامەکە (Eenvandaag)ە،کە زیاتر لە 1.200.000 کەس دەڕوانێتە ئەو پرۆگرامە، شایەنی باسە لە پڕۆگرامەکەدا لە گەڵ هونەرمەند چۆپی و براکەی و دایکی و هاوڕێکانی چۆپی ئاخافتن دەکرێت و لە هەمان کاتدا دەچنە ئەو قوتابخانەیەی کە چۆپی فێرە دەنگبێژی کردووە و ماموەستاکەی چۆپی بەڕێز(Kees De Bruijn) لە قوتابخانەکە
دەبینن و باسی سەردەمی منداڵی چۆپی و وانەکانی دەکرێت، هەروەها باس لە ئەلبومە ئینگلیزییەکەی چۆپی دەکرێت و گوێبیستی دەنگی چۆپی دەبن کە بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت.
مانگی ڕابردوو ڕۆژنامە گەورەکانی هۆڵەندا بایەخێکی گرنگیان بە هونەرمەند چۆپیدا و وا هێدی هێدی دەستی کردووە بە پرۆگرامی جۆراو جۆر لە تیڤییە هۆڵەندێکان، هەر لەم هەفتەیدا ڕۆژی یەكشمموو ڕێکەوتی 26-8-2012 هونەرمەند چۆپی لە کەناڵی Nederland 1 پرۆگرامی (Raymann is Laat ) ی هەیە، لەم پرۆگرامەدا گروپی مۆزیکی چۆپی ئامادە دەبن و پرسیار ئاراستەی چۆپی دەکرێت.
لە ئەجندای چۆپیدا هەیە بۆ چەندین ڕادیۆی گەورەی هۆڵەندا لەم مانگەدا ئاخافتن بکات و لە داهاتوودا لیستێك لەو ڕادیۆیانە بڵاو دەکاتەوە.
ئەو لینکەی خوارەوە هەواڵی دیمانەکانی چۆپییە لە ڕۆژنامەکاندا.