هه‌ر پارتێکی کوردی ئه‌گه‌ر یه‌ك شه‌هیدێکی دابێت له ڕێگه‌ی ئازادی کوردستاندا ئه‌رکی سه‌ر شانی منه که خزمه‌تی بکه‌م. ئازادی پارچه‌کانی تری کوردستان خه‌وی گه‌وره‌ی منه.
چوبی یەکێکە لە هونەرمەندە دەنگ زوڵالانەی توانایی خوی سەلماند وە بۆتە ئەستێریەکی نێو هونەری کوردی و جەماوەرێکی بەر چوای هەیە تا ئێستا ئاستێکی باشی پێشکەش کردیە ماوەیەکە خەریک بوین تاکو دیمانیەکی لەکەڵ بکەین لە بارەی ژیانی هونەری کارەکانی هەروەها چەند پرسێکی تایبەت بەخوی و دواین بەرهەمی کەخەریکە لەم نزیکانە بڵاوی بکاتەوە ئەوە بوو توانیمان دیمانێکی تێر‌و تەسەلی لەگەل بکەین، ئەمە دەقەکەیەتی.
– گه‌ر مافی ئه‌و پرسیاره‌مان هه‌بێت ده‌مانه‌وێت له هونه‌رمه‌ند چۆپی بپرسیین سه‌ر به کام پارتی کوردییه؟.
من هونه‌رمه‌ندێکی نه‌ته‌وییم سه‌ر به هیچ گروپ و پارتێکی کوردی نییم و هه‌ر پارتێکی کوردی که یه‌ك شه‌هیدێکی دابێت له ڕێگه‌ی ئازادی کوردستاندا ئه‌رکی سه‌ر شانی منه که خزمه‌تی بکه‌م، کاتێك که زوو زوو ده‌چوومه میدیا تیڤی و ڕۆژتیڤی و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی کوردستانی باکور ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که (پ. ك. ك) بم، دوای ئه‌وه‌ی که ده‌رکه‌وت باوکم پێشمه‌رگه‌ی (پ. د. ك) بووه وتیان وه‌ڵا پارتییه، که شووم کرد به یه‌کێك له خانه‌واده‌ی مام جه‌لال وتیان یه‌کێتییه.
بۆچونه‌کان جیاوازن، به‌ڵام من هونه‌رمه‌ندێکی کوردم و کوردستانی گه‌وره وڵاتی منه، به بێ هیچ نه‌ژاد په‌رستییه‌ك، ڕێزم بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر هه‌یه و ئه‌و ئه‌زمونه‌ی کوردستان وه‌کوو چاوم ده‌پارێزم و ئازادی پارچه‌کانی تری کوردستانی گه‌وره‌ش خه‌وی گه‌وره‌ی منه.
– وابێت له هه‌موو ئاهه‌نگ و یاده‌کانی دامه‌زراندنی پارته کوردییه‌کاندا به‌شداریت کردووه هه‌تا ئێستا به بێ جیاوازی؟.
به‌ڵێ له یادی دامه‌زراندنی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه و په‌که‌که و پارتی و یه‌کێتی و (ده ته په) و پارته‌کانی تری کوردستانی گه‌وره به‌شدارییم کردووه به بێ جیاوازیی، زۆر جار له بۆنه‌و یاده‌کانی ئه‌و پارتانه‌ی که له خه‌باتدان بۆ ئازادی کوردستان به بێ به‌رامبه‌ر بهشداییم کردووه یا به پاداشتێکی که‌م، وه‌کوو هاوکارییه‌ك بۆ خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌شدارییم کردووه.
– بۆ یه‌کێتی و پارتیش هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستت هه‌بووه؟. مه‌به‌ستم خۆبه‌خشانه ئاهنگت بۆیان گێڕاوه؟.
کاتێك که ده‌ستکورت بوون و ماموه‌ستایان به بێ مووچه وانه‌یان به قوتابیان ده‌گوته‌وه، به‌ڵێ منیش خۆبه‌خشانه ئاهه‌نگم بۆیان گێڕاوه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی باری ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باشتر بووه ئه‌و کاره زۆر ناکه‌م.
– پێت وایه هونه‌رمه‌ند ده‌بێت بێلایه‌ن بێت؟
نا، هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ئازاده چۆن بیر ده‌کاته‌وه و کام پارت هه‌ڵده‌بژێرێت کاری تێدا بکات، به‌ڵام من نامه‌وێ سه‌ر به هیچ پارتێکی سیاسی بم و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له کوردبوونی خۆم بێلایه‌ن نییم، ڕێزم بۆ پێشمه‌رگه و گریلا و شه‌هیده‌کانمان هه‌یه، به سه‌روه‌ری خۆمیان ده‌زانم.
– ماوه‌ی ڕابردوو نامه‌یه‌کت ئاراسته‌ی سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات له کوردستانی باکوور به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورك کردبوو تیایدا پشتگیری خۆتت ده‌ربڕیبوو بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له کوردستانی باکوور و له نامه‌که‌دا ئه‌وه‌شت وتبوو که ده‌خوازیت خۆبه‌خشانه له ئاهه‌نگه‌کانیاندا به‌شدار بیت، ئایه ئه‌وه ڕاسته؟.
به‌ڵێ ڕاسته وه‌کوو وتم ئازادی پارچه‌کانی تری کوردستان خه‌وی گه‌وره‌ی منه و هه‌رچی کاتێك داوام لێ بکه‌ن ده‌مه‌وێت به بێ به‌رامبه‌ر له ئاهه‌نگه‌کانی ئامه‌د و وان و جزیره و شاره‌کانی تری کوردستان به‌شداری بکه‌م. به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم.
– دوای ناردنی ئه‌و نامه‌یه‌ت بۆ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورك، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی هه‌بوو له لایه‌ن میدیای کوردی و تورکییه‌وه، به تایبه‌ت ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی تورکی (Heber Turk) ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوکردبووه‌وه و باسی هه‌ڵوێستی تۆی کردبوو، ناترسیت له ئاینده‌دا له تورکیا کێشه‌ت بۆ درووست بێت که به‌ڕێزت به به‌رده‌وام هاتووچۆی ئه‌و وڵاته ده‌که‌یت؟.
کاتێك که به‌شدارییم کرد له فیستیفاڵی باتمان له کوردستانی باکوور ئه‌و کاته ترسم هه‌بوو، پێش وه‌خت پارهێزهریشم بۆ گیرابوو که له پێش چاوی سه‌ده‌ها هه‌زار که‌س و له پێش چاوی کاربه‌ده‌ستانی تورکیادا گۆرانییم بۆ کوردستان و ئازادی وڵات ووت. ئێستا که‌شوهه‌وایه‌کی له باره. به‌رزه کاربه‌ده‌ستانی تورکیا خۆیان باس له کێشه‌ی کورد و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه ده‌که‌ن.
– ئه‌ی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورك (سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات) وه‌ڵامی نامه‌که‌ی ئێوه‌ی دایه‌وه؟.
به‌ڵێ له سکرتارییه‌تی ڕێزدار ئه‌حمه‌د تورکه‌وه وه‌ڵام درامه‌وه و له نامه‌که‌یاندا ده‌ڵێن ڕێزدار ئه‌حمه‌د تورك سوپاست ده‌کات.
– چۆپی خان پێم خۆشه چه‌ند بابه‌تێکی تر بوروژێنم که تا ئێستا به‌ڕیزت خۆت له وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پاراستووه، یان پرسیاری له‌و جۆره‌ت نه‌هاتووه‌ته پێش یان نه‌تویستووه وه‌ڵامیان بده‌یته‌وه. ئایه وه‌ڵاممان ده‌ده‌یته‌وه؟.
ده‌بێت جارێك بزانم پرسیاره‌کانت چیین گه‌ر قابیلی وه‌ڵامدانه‌وه بێت به سه‌ر چاو وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش پرسیاری وام لێ ده‌که‌ن یان زۆر پریفهیه یان وه‌ڵامه‌که‌ی لای من نییه، با پرسیاره‌کانت له بیر نه‌به‌مه‌وه فه‌رموو.
– ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند چۆپی خه‌ڵکی شاری که‌رکووکه و تا ئێستا کۆنسێرتی له شاری که‌رکووك نه‌کردووه و هیچی بۆ ئاواره‌کانی که‌رکووکیش نه‌کردووه، بۆچی ئه‌م هه‌ڵوێسته؟ که به‌ڕێزت خۆت به هونه‌رمه‌ندێکی که‌رکوکی ده‌زانیت.
له هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره کوردییه‌کاندا شتی وام به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام به داخه‌وه به‌شێك له میدیای کوردی هه‌موو شتێك بڵاو ده‌که‌نه‌وه گوێ ناده‌ن به‌وه‌ی که ئه‌و هه‌واڵه تا چه‌ند ڕاسته، یه‌کسه‌ر بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه ڕاست نییه، ڕاستییه‌که‌ی من له که‌رکووك کۆنسێرتم کردووه له هۆڵی نه‌ورۆز به سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای ڕۆژ، کۆنسێرتێکی زۆر سه‌رکه‌وتووم کرد و پێشوازییه‌کی گه‌رمم لێ‌کرا، به‌ڵام به داخه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنسێرته‌که کێشه‌ی ته‌کنیکیان هه‌بوو و نه‌یانتوانی بیده‌ن به ته‌له‌ڤیزیۆن. ته‌نها ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی که‌رکوك په‌خشیان کرد.
سه‌باره‌ت به هاریکاری کردنم بۆ ئاواره‌کانی که‌رکووك تا ئێستا داهاتی دوو کۆنسێرتم پێشکه‌ش کردووه به ئاواره‌کانی که‌رکووك، و چۆنییه‌تی دابه‌شکردنی یارمهتێکانم به ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌که‌وه بوو له نێوان خزمه‌کانم له شاری که‌رکووك و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هه‌واڵه‌که‌ش له کاتی خۆیدا له که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن بڵاوکرایه‌وه و چۆنییه‌تی به‌خشینی هاوکارێکان فیلمبه‌رداری کرا و منیش بۆ خۆم ئه‌و فیلمه‌م له ئه‌رشیفی خۆمدا هه‌ڵگرتووه، من هه‌رچی بکه‌م بۆ خه‌ڵکی شاری که‌رکووك هیچم نه‌کردووه، ئه‌وه ئه‌رکی سه‌ر شانمه.
– گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ت داوات لێ بکات واز له هونه‌ر بێنیت ڕازی ده‌بیت؟.
پێشه‌کی ده‌بێت ئه‌وه بڵێم هاوسه‌ره‌که‌م پێش ئه‌وه‌ی بۆ یهكتربیین، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داپێم که هه‌رگیز ڕێگرم نابێت له کاری هونه‌ریمدا، بۆیه ئێستا زۆر یارمه‌تییم ده‌دات و هه‌ر ده‌م کاره هونه‌رییه‌کانم بۆ ڕێك ده‌خات له گه‌ڵ باوکم و کاک هۆگر و کاك سیرواندا، سوپاسیان ده‌که‌م بۆ ئه‌و هاوکارییه‌ی که ده‌یکه‌ن.
– ئه‌وه‌ی که له ئێمه‌وه دیاره له ماوه‌ی ده ساڵی هونه‌ریتدا ته‌نها دوو به‌رهه‌می سیدیت هه‌یه، ئه‌مه‌ت پێ که‌م نییه که تا ئێستا پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری خۆتت کردووه؟.
ڕاسته تا ئێستا به‌رهه‌می (چیت ناوبنێم؟) و (ناوت ده‌نێم ژینۆ) م پێشکه‌ش کردووه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان گرفتیان زۆره، وهبهرههمێنانی سیدییهك و ڤیدیۆ کلیپێك که من وه‌به‌رهه‌می بێنم 40000 دۆلار که‌متر خه‌رجی نییه.
– ئه‌و بڕه خه‌رجه‌ی که باسی ده‌که‌یت زۆر نییه بۆ وه‌به‌رهێنانی سیدییهك؟ ده‌توانیت هه‌ندێک له‌و خه‌رجانه‌مان بۆ باس بکه‌یت؟.
به‌رهه‌مه‌کانم هونه‌رمه‌ندانێکی زۆر به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و ستۆدیۆی باش هه‌ڵده‌بژێرم بۆ کاره‌کانم خه‌رجێکی زۆری پێویسته، بۆ نموونه زیاتر له 40 هونه‌رمه‌ند به‌شداری کردووه له دوایین به‌رهه‌ممدا. خه‌رجی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش ته‌نها پاداشت نییه، له خه‌رجی تکیتی فڕۆکه‌وه بیگره تا جێگه‌ی نیشته‌جێ بوون و ژه‌مه‌کان و هه‌تا دوایی.
ئینجا هونه‌رمه‌ند له کڕینی ئاوازه‌وه ده‌ست به خه‌رجکردن ده‌کات تا دێته خواره‌وه بۆ دابه‌شکردنی گۆرانییه‌کان و کرێی ستۆدیۆ و پاداشتی هونه‌رمه‌ندان و میکسینگ و ماسترینگ و هه‌تا دوایی.
به‌ڵام که دێینه سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانمان، کۆمپانیایه‌کی ئه‌وتۆ نییه له کوردستاندا تا بۆمان بڵاو بکاته‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت نیوه‌ی خهرجهکهمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆپیڕایت نییه و مافی هونه‌رمه‌ندان نه‌پارێزراوه، په‌رله‌مانی پێشووی کوردستان چه‌ندین جار باسی له‌و بابه‌ته کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه کاتیان بۆ مافی هونه‌رمه‌ندان دانه‌نا، هیوادارم په‌رله‌مانی نوێ بتوانێت یاسایه‌کی له‌و شێوه‌یه ده‌ربکات تا ئێمه‌ش بتوانیین به به‌رده‌وام به‌رهه‌می نوێمان هه‌بێت و زیاتر خزمه‌تی هونه‌ری کوردی بکه‌ین بێ ئه‌وه‌ی پێویستیمان به هیچ لایه‌نێك هه‌بێت.
ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم کۆپی نایاسایی مه‌به‌ستم ئه‌و کۆپی کردنه‌یه که تۆمارگا و کۆمپانێکان ده‌یکه‌ن بۆ کاری بازرگانی، نه‌ك ئه‌وه‌ی که‌سێک بۆ هاوڕێکه‌ی کۆپی ده‌کات.
– ئه‌ی سه‌باره‌ت به کلیپهکانت بۆچی تاکوو ئێستا ڤیدیۆ کلیپهکانت له کۆمپانیایه‌کی پرۆفیشوناڵ نه‌کردووه، هه‌موو کلیپهکانت ناوی کۆمپانیا کوردێکانی له سه‌ره، شتێکی ئاشکرایه کۆمپانیا کوردییه‌کان ناگه‌ن به ئاستی کۆمپانیا جیهانێکان یان کۆمپانیا تورکی و لوبنانێکان؟. ئه‌مه له کاتێکدا که چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تازهپێگهیشتوومان هه‌یه و توانیویانه چه‌ندیین ڤیدیۆ کلیپ له ئه‌سته‌مبوڵ و به‌یرووت ده‌ربکه‌ن؟
ده‌رهێنانی کلیپێك له به‌یرووت خه‌رجه‌که‌ی له 50000 په‌نجا هه‌زار دۆلار که‌متر نییه، بۆ من ئه‌و پاره‌یه زۆره، من قوتابییم ناتوانم په‌نجا هه‌زار دۆلار بده‌م به کلیپێك، تا ئێستا له گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیایه‌ك گفتووگۆمان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی سپۆنسه‌رم بکه‌ن به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا سه‌ری نه‌گرتووه بۆیه زیاتر گرنگییم به کاری ده‌نگ داوه نه‌ك ڕه‌نگ.
– هه‌ندێك که‌س ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند چۆپی زۆرجار بانگهێشت کراوه‌ته‌وه بۆ کوردستان و هونه‌رمه‌نده‌کانی تر که‌متر، به‌ڕێزت چی ده‌ڵێیت؟.
زۆربه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌کانم بۆ کوردستان له ڕێگه‌ی کۆمپانیا ئه‌هلییه‌کانه‌وه بووه، ده‌توانیت ئه‌و پرسیاره له‌و کۆمپانیایانه بکه‌یت، ئه‌وان به دوای قازانجدا ده‌گه‌ڕێن. به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان له هه‌رکوێ جه‌ماوه‌ریان هه‌بێت له‌وێ داوا ده‌کرێن، من زۆر جار بانگهێشت کراومه‌ته‌وه بۆ کوردستانی باکوور (تورکیا) و هه‌روه‌ها چه‌ندیین جار بانگهێشت کراومه‌ته‌وه بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا (سوریا) . ئه‌وان بۆچی بانگهێشتی من ده‌که‌ن و هونه‌رمه‌ندێکی تر نا؟ ئه‌وه بۆچونی ئه‌و کۆمپانیایانه‌یه یان ئه‌و لایه‌نه‌یه که بانگهێشتم ده‌کات، وه‌ڵامه‌که‌ی لای ئه‌وانه.
– به گوێره‌ی ووته‌ی تیپی مۆسیقا‌و هونه‌رمه‌نده‌کان و کارمه‌ندانی ته‌له‌فزیۆنه‌کان و په‌یوه‌نیداره‌کان، ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند چۆپی بۆ هه‌رکوێ بڕوات باوکی یان هاوسه‌ره‌که‌ی له تهکیدایه و هه‌رگیز سه‌فه‌ری ته‌نهای نه‌کردووه، ئایه ئه‌مه بۆچی؟ ئایه باوکت ڕێگه‌ت پێ نادات به ته‌نها کاری خۆت بکه‌یت یان چۆن؟.
به‌ڕاستی وایه، سه‌فه‌ری ته‌نهام نه‌کردووه (یه‌ك جارێك نه‌بێت) چونکه من له ته‌مه‌نی 16 ساڵیمه‌وه هاتومه‌ته ناو هونه‌ری کوردییه‌وه، ئه‌و کاته منداڵ بووم و پێویستییم به باوکێکی وابوو که پشتم بگرێت و هاوده‌مم بێت، دواییش که گه‌وره بووم ڕاهاتم که ده‌بێت باوکم له ته‌کمدا بێت. ئه‌ی نه‌تبیستووه ده‌ڵێن (فێرکه‌ران فێریان مه‌که، که فێرییانت کرد له بییرییان مه‌که)، بۆیه تا ئێستا یان باوکم یان هاوسه‌ره‌که‌م هاوڕێتییم ده‌که‌ن بۆ هه‌موو سه‌فه‌رێك. به پێچه‌وانه‌وه باوکم پێشکه‌وتنخوازه هه‌ر ده‌م پێم ده‌ڵێت خوشکه‌کانم له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا بۆ خوێندن چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی که‌رکووك بۆ تۆش ئاساییه گه‌ر بته‌وێت، به‌ڵام من خۆم حه‌ز به ئاسوده‌یی ده‌که‌م که باوکم یان هاوسه‌ره‌که‌م له ته‌نیشتم بێت.
– خۆشتریین ساته‌کانی ته‌مه‌نی هونه‌ریت کامه‌یه؟. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ڕووداوێك که کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی له سه‌ر به‌ڕێزت دانابێت.
کاتێك له 2004 بۆ یه‌که‌م جار گه‌ڕامه‌وه کوردستان له هۆڵی میدیا کۆنسێرتێکم کرد، ته‌ماشا ده‌که‌م خه‌ڵکێکی زۆر له پێش هۆڵی میدیا کۆبووه‌ته‌وه نزیکه‌ی سێ بۆ چوار هه‌زار که‌سێک ده‌بوون باوکم پێش من چوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین بۆچی نایانکهنه ژووره‌وه که‌چی پێیان وتبوو چۆن بیانکه‌ینه ژووره‌وه؟ هۆڵه‌که پڕ بووه له جه‌ماوه‌ر، هه‌رچه‌نده داخێکی گه‌وره بوو بۆ من که ئه‌و خه‌ڵکه عه‌زیزه ئه‌زیه‌تیان کێشابوو هاتبوون و هۆڵه‌که‌ش زیاتری نه‌ده‌گرت، به‌ڵام کۆنسێرته‌که هه‌ر ده‌بوایه بکرایه، کاتێک که چوومه سه‌ر سته‌یج جه‌ماوه‌ره‌که ئه‌وه‌نده به په‌رۆشبوون زیاتر له ده ده‌قیقه نه‌یان هێشت کۆنسێرته‌که‌م ده‌ستپێبکه‌م له ناو چه‌پڵه و هاواری ئاماده‌بواندا ده‌ستم کرد به گریان، به‌شێوه‌یه‌ك ماموه‌ستای به‌ڕێز چه‌تۆ سه‌رۆکی تیپی مۆزیكبوو ئه‌و کاته. پێی وابوو که نه‌توانم گۆرانی بڵێم، هات بۆ لام و پرسیاری لێم کرد ده‌توانیت ده‌ستپێبکه‌یت؟.
هه‌روه‌ها ساڵی پار له ئوتێل چوارچرا کۆنسێرتێکم هه‌بوو تایبه‌تبوو به‌کردنه‌وی هۆڵێک که به‌ڕێز کاک عیرفان زه‌نگه‌نه بینای کردبوو، کاتێک که هاتمه سه‌ر سته‌یج زۆر به‌ڕێز کاك عیرفان زه‌نگه‌نه هاته سه‌ر سته‌یج و مایکرۆفۆنه‌که‌ی گرته ده‌ستییه‌وه و له مه‌راسیمێکی زۆر جوان‌دا پێی ڕاگه‌یاندم که موفاجه‌ئه‌یه‌کی هه‌یه بۆ من، زۆر سه‌رسام بووم و گروپی مۆسیقا له ده‌نگ که‌وت و هه‌موو ئاماده‌بوان بێده‌نگ بوون و به په‌ڕۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ئه‌و مه‌راسیمه بوون. ئینجا مامی به‌ڕێزم كاك عیرفان ده‌ستی منی گرت و بردمییه مه‌دخه‌لی هۆڵه‌که و پێی وتم ئه‌و په‌رده‌یه لابه!!!.
په‌رده‌یه‌کی سپی گه‌وره بوو نه‌مزانی چی له ژێردایه من له دڵی خۆمدا ووتم ڕه‌نگه شتێکی سه‌یری له ژێردا بێت و بۆ ڕاچڵهکیینی من بێت و زیاتر بۆ پێکه‌نیین بێت. کاتێك په‌رده‌که‌م لابرد بینییم وێنه‌یه‌کی منه به گه‌وریی و هه‌ر به گه‌وره‌ییش لێی نوسرابوو (هۆڵی چۆپی) . ناوی هۆڵه‌که‌ی به‌ناوی منه‌وه کرد.
کاتێك به چاوێکی ته‌ڕه‌وه پرسییم بۆچی هۆڵی چۆپی؟ وه‌ڵامی به‌ڕێز کاك عیرفان زه‌نگه‌نه زۆر کورت و به هێز بوو فه‌رمووی… :- ئه‌ی بۆ هه‌ر ده‌بێت دوای مردنتان ڕێزتان لێ بگیرێت؟.
– ئه‌ی ناخۆشتریین کاته‌کانی ته‌مه‌نی هونه‌رییت؟
کاتێك که هه‌واڵی کۆچی‌دوایی هونه‌مه‌ندی ئه‌زیز مه‌رزییه‌ی نه‌مرم بیست، هه‌ر نه‌مده‌ویست بڕوا بکه‌م، جونکه به‌ڕاستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه له سه‌ره‌تای کاری هونه‌ریمدا زۆر یارمه‌تی منی ده‌دا و پشتی ده‌گرتم، کاره‌ساتێکی گه‌وره بوو بۆ هونه‌ری کوردی. هه‌روه‌ها کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی هاوڕێم ئه‌رده‌لان، به‌ڕاستی دوو ڕوداوی جه‌رگبڕ بوون بۆ من.
یان ساڵی پار کاتێك که خه‌ڵاتی باشترین هونه‌رمه‌ندی ئه‌و ساڵه‌یان پێم به‌خشی له چرا تیڤی، گرفتم له گه‌ڵ دانمدا هه‌بوو زۆر ئاوسابوو که‌ڵکی پێش کامێرام نه‌بوو نه‌متوانی بڕۆم خه‌ڵاته‌که‌م وه‌ربگرم و له یادی چرا تیڤیش به‌شداربم. زۆرم پێ ناخۆشبوو.
جارێکیان کۆنسێرتێکم هه‌بوو له سلێمانی له لایه‌ن ئاسیاسێله‌وه و خه‌ریکی پرۆڤه بووم له گه‌ڵ گروپی مۆزیكدا، بۆ ئێواره‌که‌ی به سه‌دان که‌س ئاماده ده‌بوون له کۆنسێرته‌که‌دا و پێش دوو مانگ پلانی بۆ دارێژرابوو، له پڕ هه‌واڵی مردنی کوڕێکی پورم به‌ناوی ئه‌کره‌م ئه‌مینه‌وه پێدرا، هه‌ر هه‌مان حاڵه‌تم هه‌بوو له گه‌ڵ مردنی دادامدا له ڕۆژ تیڤی.
زۆرن ساته ناخۆشه‌کانی هونه‌ر، ژیان وایه پێکه‌نیین و گریانی زۆر تێدایه، ڕاسته ده‌ڵێن هه‌ستی هونه‌رمه‌ند ناسکه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ده‌بێت زۆر به هێز بێت ئه‌گه‌ر نا به‌رده‌وامبوون ئه‌سته‌مه.
*دواین کاری هونەریت لەگەل کاکە هەڵکەوتە هەست ناکەیت کاریگەری بکاتە سەر ستایلی خوت لەبەر ئەوەی دەلێن میلۆدیەکانی کاکە هەڵکەوت بیانین؟؟
ڕاستییه‌که‌ی من وا نایبینم که هه‌موو ئاوازه‌کانی كاك هه‌ڵکه‌وت بیانی بن، بۆ نموونه ئه‌و ئاوازه‌ی که بۆ هونه‌رمه‌ند تارا ڕه‌سول دایناوه.
دوو هه‌فته‌یه له من وایه دوو سه‌ده‌یه
نه زه‌نگێکم بۆ لێده‌ده‌ی
نه کارتێکم بۆ ده‌نێری نه نامه‌یه
ئه‌و شیعره جوانه‌ی که ماموه‌ستا حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن نوسیوییه‌تی و کاك هه‌ڵکه‌وت ئاوازی بۆ داناوه که‌ی بیانییه؟.
ڕاسته کاک هه‌ڵکه‌وت ئاوازی بیانی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی که ئاوازه‌کان هه‌ڵده‌بژێرێت، چه‌ندیین ئاوازی دا به من ههموییم قبوڵ نه‌کرد کاك هه‌ڵکه‌وت زۆر به چاکی گوێ له هونه‌رمه‌نده‌که‌ی به‌رامبه‌ری ڕاده‌گرێت، بۆ نموونه دوای ئه‌وه‌ی باوکم وه‌کوو باوك و مه‌نه‌جه‌ر هه‌موو شتێکی له گه‌ڵ کاك هه‌ڵکه‌وت تاووتوێ کرد و بڕیاری ئه‌و به‌رهه‌مه‌مان دا له گه‌ڵ کاك هه‌ڵکه‌وت قسه‌مان کرد و داواکارێکانی خۆمان خسته ڕوو.
به کاك ههڵکهوتمان ووت ئێمه نامانه‌وێت کاری مۆزیكی ستۆدیۆ و تۆمارکردن بچێته میسر، پێمان ووت نامانه‌وێت دابه‌شکردنه‌که‌ی (گرب) بێت ههروههاپێمان ووت نامانه‌وێت ئامێری مۆزیكژهنهکان عه‌ره‌بی بێت، کاك هه‌ڵکه‌وت وتی باشه، کاک هه‌ڵکه‌وت وتی ئه‌وه ڕای ئێوه‌یه و من ڕێزی لێ ده‌گرم چۆنتان بوێت من وا ده‌که‌م چونکه تۆ گۆرانێکان ده‌ڵێیت.
به ڕێکه‌وتنی نێوان هه‌ردوو لامان یه‌ك تراکیان (گرب) ه ئه‌وه‌ش بۆ من شتێکی ئاساییه من ئاوازی ڕۆژئاواییم وتووه‌ته‌وه و ئینگلیزی ده‌ڵێمه‌وه و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌یران و مهقاماتیش ده‌ڵێمه‌وه ئه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندییه بۆ هونه‌ره‌که‌م، گه‌ر یه‌ك گۆرانییم له‌و ستایله‌ش هه‌بێت به شتێکی باشی ده‌زانم بۆ ئه‌رشیفی خۆم.
سه‌ره‌تای کاره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کاک هه‌ڵکه‌وت که ده‌ستی پێ‌کرد بۆ مه‌رزییه‌ی نه‌مر بوو ئه‌وه بوو مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا هه‌مووی تۆمار بکات و هاوڕێی خۆشه‌یستم دڵنیا ڕه‌زازی هه‌ستا به تۆمارکردنی گۆرانییه‌کانی دایکی که سه‌رتاپای ئه‌و ئه‌لبومه ئاوازی کاك هه‌ڵکه‌وت بوو، له‌و کاته‌وه تا دوا کاری کاك هه‌ڵکه‌وت که به‌رهه‌مه‌که‌ی منه زیاتر له سه‌د گۆرانی وه‌به‌رهه‌م هێناوه نابێت تێکڕای ئه‌و ئه‌لبومانه خراپ بێت و هیچیان به که‌ڵك نه‌یه‌ن، من پێم خۆشه به شێوه‌یه‌کی زانستییانه ده‌ست بخرێته سه‌ر خاڵه لاوازه‌کانی هه‌ر به‌رهه‌مێك نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌ندێك وای ده‌بینن که هیچ تروسکاییه‌ك له‌و هه‌موو کارانه‌دا نییه، زۆر له کاره‌کانی کاك هه‌ڵکه‌وت پێشوازی باشی لێکراوه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه.
دوایین به‌رهه‌مم که پێشبینی ده‌کرێت له سه‌ره‌تای ساڵی 2010 بڵاوببێته‌وه له ڕێگه‌ی کۆمپانیای ئارۆوه، له هه‌شت تراك پێك هاتووه و شه‌ش گۆرانیان به زاراوه‌ی سۆرانییه و دوانیان به زاراوه‌ی کرمانجی سه‌رووه و ئاوازه‌کانیان له لایه‌ن کاك هه‌ڵکه‌وته‌وه دانراوه و تێکستیان له لایه‌ن به‌ڕێزان د. ئاراس و کاك حه‌مه‌سه‌عید و کاك ئه‌کره‌م ئه‌مین و کاك ڕه‌نج سه‌نگاوی و به‌ڕێز مه‌هاباد قه‌ره‌داخی و کاك ئه‌دیب چهلکییهوه دانراوه، هونه‌رمه‌ند هێمن حوسێن دابه‌شی کردووه.
پێم وایه به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وتووه و به دڵی جه‌ماوه‌ره‌که‌م ده‌بێت، چونکه زۆر خۆمان له گه‌ڵیدا ماندوو کردووه و له لایه‌ن تێکست و ئاواز و دابه‌شکردن و تۆمارکردنه‌وه گرنگییه‌کی ته‌واومان پێداوه.
*له ڕۆژنامه‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کاندا بینیتمان لە چەند رێکلامێکی جوان‌دا، ئایا تەنها لەگەل ئەو کۆمپانیایە گرێبەستان کردووە یان کۆمپانیای تریش نیازی له‌و جۆره کارانه‌یان هه‌یه؟؟ هەروەها هۆکاری چی بوو بەشداری ریکلامتان کرد؟.
ڕیکلام کردنی هونه‌رمه‌ندان له جیهاندا کارێکی نوێ نییه و ئاساییه، له ناو مارکتینگ و هونه‌ری کوردی‌دا هێشتا نوێیه، من پێم باشه پشتگیری له کۆمپانیا کوردییه‌کان بکرێت و ببێته هۆی گه‌شه کردنیان بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی وڵاته‌که‌مان، کۆمپانیایه‌کی وه‌کوو ئاسیاسێل که له شاری سلێمانییه‌وه ده‌ستی به‌کار کردووه و ئێستا گه‌شه‌ی کردووه و سه‌رتاپای عێراقی گرتووه‌ته‌وه وه‌کوو کۆمپانیایه‌کی کوردی پێشکه‌وتنی به خۆیه‌وه بینیوه و چه‌ندین که‌سی خستووه‌ته کاره‌وه و له بێ کاری ڕزگاری کردوون و خزمه‌تێکی مۆدێرن و گرنگیشی پێشکه‌ش به هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌مان کردووه، ئه‌وه جێی دڵخۆشییه بۆ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز، من به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم که پشتگیری له کۆمپانیای ئاسیاسێل بکه‌م، ده‌کرا ئه‌و کۆمپانیایه (ئاسیاسێل) کۆمپانیایه‌کی بیانی بوایه ئه‌و کاته سه‌رمایه‌که‌شی ده‌چووه ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و سودێکی ئه‌وتۆی بۆ گه‌لی کورد نه‌ده‌بوو.
*هەندێک گۆرانیت بە زمانی بێگانە وتوە بەڵام وەکو کوردییەکان پێشوازی لێنەکرا ئەمە بۆ چی دەگەرێتەوە؟.
من هێشتا ئه‌لبومه ئینگلیزییه‌که‌م بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه، بۆیه جارێ زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین پێشوازی باشی لێنه‌کراوه.
یه‌ك گۆرانییم بڵاوکردووه‌ته‌وه له ئه‌لبومه ئینگلیزییه‌که‌م ئه‌وه‌ش پێشوازییه‌کی باشی لێ کرا، ئێستا بانگهێشت کراوم بۆ کۆنسێرتێك به زمانی ئینگلیزی له له‌نده‌ن (به‌ریتانیا) و چه‌ندیین کۆمپانیای مۆزیك په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵماندا کردووه، هه‌رچه‌نده تائێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕێککه‌وتنێك به‌ڵام من به سه‌ره‌تایه‌کی یه‌کجار باشی ده‌بینم.
*ئێستا دیاردەیەک پەیدابووە لە کلیپەکانی ئێستا زیاتر دیمەنەکان تەحکوم دەکەن نەک دەنگی هونەرمەند، گرنگی نیە هونەرمەند کێ یە دەنگی چۆنە چەند ئافرەتێک بە جەستەی نیوە رووتەوە سەما دەکەن و ئێوە راتان چیە لەسەر ئەو دیاردەیە؟.
هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ئازاده له دیاری کردنی چۆنییه‌تی کاری هونه‌ری خۆی. من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم خۆشه له‌و جۆره کارانه خۆم بپارێزم و ڕه‌چاوی که‌لتوری کوردی بکه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش من زیاتر گرنگییم داوه به ده‌نگ نه‌ك ڕه‌نگ.
*تەکنەلۆجیا چۆن دەبینی و کاریگەری لەسەر هونەر بە پۆزەتیڤە یان نیگەتیڤ؟.
به‌ڕێزت ده‌توانیت ترۆمبێلهکهت به کاربێنیت به شێوه‌یه‌کی باش، ده‌شتوانی هه‌ر به هه‌مان ترۆمبێل زه‌ره‌ر به به‌رامبه‌ره‌که‌ت بگه‌یه‌نیت.
ته‌کنه‌لۆجیا به هه‌موو شێوه‌کانییه‌وه دوو ڕووی هه‌یه هه‌ر که‌سێك ده‌توانێت باش به‌کاری بهێنێت نه‌ك خراپ.
*یەکەم دیمەنەمان لەگەل بەرێزتان تەمەنناتان ئەوە بو ببیە هونەرمەندێکی سەرکەوتو بۆ ئەوە خزمەتی زیاتر بکەیت؟؟ئێستا کە ناوبانگت هەیە هیواو ئومێدتان چیە؟.
هونه‌ر سنوری نییه واتا هه‌رگیز ناگه‌یته کۆتایی، گه‌ر بڵێم ئێستا ئاواته‌کانم زیاتر بووه وه‌ك له‌و کاته‌ی که یه‌که‌م دیمانه‌مان ئه‌نجامدا، ئه‌وه ڕاستییه، به‌ڵام کاك نیاز به‌ڕێزت ده‌زانیت کات خێرا ده‌ڕوات و کاره‌کان له‌سه‌رخۆ.
دەبینین لە فایسبوک بەشداری راستە؟؟
من فەیس بوکم نییە و خەڵکی ترن بەناوی منەوە کردویانەتەوە و ئەوەش کارێکی نەشیاوە و هیوادارم خەڵکی بڕوایان پێنەکات و ئەوانیش واز بێنن کە بەناوی منەوە شتی وابکەن
*چەند وشەیەک وەکو پرسیار دەتوانی بۆ مان شیی بکەیتەوە کە لای تۆ چی دەگەینن؟؟
هێزی هونەرمەند چۆپی؟.
کانییه‌ك له ئینێرژی.
جوانی؟.
ناوهڕۆك
خۆشەویستی؟.
وه‌فا.
تورەی و بێزاری؟.
لاوازی ده‌رونی
مۆبایل وئێمیڵ؟.
خێرایی.
ئاوێنە؟.
ڕووکه‌ش
وێنە؟.
یادگاری
دایک و باوک؟.
خۆشه‌ویستی و سۆز
هاوسەر؟.
هاوڕێی ژیان
دیمانه: نیاز عەزیز