رۆژی 20/10/2012 گۆڤاری به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی Grazia چاوپێكه‌وتنێكی خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد چۆپی فه‌تاح به‌زمانی هۆڵه‌ندی بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌دوای زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆ هات، كه له دوو مانگی رابردوودا بایه‌خێكی گرنگیان به هونه‌رمه‌ند چۆپی و هونه‌ره‌كه‌ی داوه.
گۆڤاری Grazia هه‌فتانه ده‌رده‌چێت و یه‌كێك له به‌ناوبانگترین گۆڤاره له‌وڵاتانی ئه‌وروپادا و له‌چه‌ندین وڵات بڵاوده‌بێته‌وه وه‌كو “هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا، ئینگلستان، هیندستان، ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، سیربیا، ئوسترالیا، پۆله‌ندا، تایله‌ندا، لهندۆنیسیا، به‌حرێن، یۆنان، پورتغال، كرواتیا، سلۆڤینیا”.
خوێنه‌رێكی زۆری هه‌یه، له ساڵی 1938ه‌وه ده‌رچێت، له بنچینه‌دا ئیتاڵییه، كه له‌ساڵی 2012 نازناوی باشترین گۆڤاری له هۆڵه‌ندا وه‌رگرت.
گۆڤاری Grazia زۆر به‌گرنگییه‌وه چاوپێكه‌وتنی خانمه هونه‌رمه‌ندی كورد چۆپی فه‌تاحی بڵاوكردۆته‌وه و سێ لاپه‌ره‌ی بۆ بابه‌ته‌كه‌ی چۆپی ته‌رخان كردووه.