جیاواز لە زۆربەی هونەرمەندانی تر ئەمساڵ هونەرمەندی ناودار چۆپی فەتاح نەورۆزی لە قەندیل کرد.
بەئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە هەر چوارپارچەی کوردستان چۆپی فەتاح جەژنە پیرۆزەی لە هەمووان کرد و سوپاسی جەماوەرەکەی کرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی لێیکرا. لەسەر والەکەی خۆی لە فەیسبووک هونەرمەند چۆپی سوپاسی خۆی ئاراستەی گەریلاکانی سەری چیا کرد و ووتی :
” سەرکەوتنتان زۆر نزیکە و خەباتتان بەرز دەنرخێنم”.
چۆپی بە چەندین گۆرانی لەم ڕۆژە پیرۆزەدا ئامادەبووانی هێنایە جۆش.