زانا دڵشاد دزەیی:بەرنامەی (تۆپ تێن)، کە بەرنامەیەکی ھونەری پێشبڕکێیە و رۆژانی ھەینی لە کەناڵی سۆمەرییە پێشکەش دەکرێ، دوو ھەفتەیە چۆپی فەتاح بە کلیپی (ھەوڵ مەدە) پلەی یەکەمی بەرنامەکە بەدەستدێنێ.
(تۆپ تێن) بەرنامەیەکی ھونەرییە لە کەناڵی سۆمەرییە لەلایەن ئەستێرەی ناسراوی عێراق “بەسام عەبدولمەھدی و سۆما دزەیی) پێشکەش دەکرێ، لەم بەرنامەیەدا ھەر ھەفتەی ١٠ ھونەرمەندی عێراقی و وڵاتانی عەرەبی بە کلیپ دەکەونە پێشبڕکێیەوە، لە ئەنجامدا بەدەنگدان لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ھونەرمەندێک پلەی یەکەم بەدەستدێنێ. کلیپ و گۆرانییەکەی دەبێتە باشترین بەرھەمی ئەم ھەفتەیە.
دوو ھەفتەیە ھونەرمەند چۆپی فەتاح بە کلیپی گۆرانی (ھەوڵ مەدە) ئاوازی ھەڵکەوت زاھیر و تێکستی ئەکرەم ئەمین پلەی یەکەمی بەرنامەکە بەدەستدێنێ، کە لە رۆژانی ھەینی لەبەنامەی تۆپ تێن پیرۆزبایی لێدەکەن و گەشتێک دەکەن بەنێو ژیانی ھونەری ھونەرمەندە براوەکە.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێرای پیرۆزبایمان لە ھونەرمەند چۆپی، پرسیاری ئەوەشمان لێکرد چەند دڵخۆشی بەم سەرکەوتنەی لە کەناڵی سۆمەرییە بەدەستت ھێناوە، لەوەڵامدا گوتی “ئەم کلیپە لەلایەن ستافێکی ھۆڵەندی کراوە، کە ھەر لە وڵاتی ھۆڵەندا وێنەی گیرا، کە سیناریۆ و دەرھێنانی خۆم ئەنجامم دا”. ھەروەھا گوتیشی “خۆشحاڵم بەو ئەنجامەی کە دوو ھەفتەیە پلەی یەکەمم بەدەستھێناوە، زۆر سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم دەنگیان بۆم داوە، بەڵێن دەدەم کاری زۆر جوانتریان پێشکەش بکەم”.
دوای چۆپی فەتاح، ھەریەک لە رەحمە و نەسرەت بەدر و قائید حلمی بە پلەی دووەم و سێیەم ھاتن.
ھەموو رۆژانی ھەینی کاتژمێر ١٧:٣٠ بەکاتی ھەولێر ئەنجامی پێشبڕکێکە لەکەناڵی سۆمەرییە لەبەرنامەی تۆپ تێن رادەگەیەندرێت.
http://www.alsumaria.tv/ar/Entertainment-programs-iraq/١٢٧٤-Top-١٠.html