سیروان کەریم: چۆپی لە ناو جەرگەی وڵاتەکەی ڕێزدار ماندێلا(ئافریکای باشوور) دا و لە نێو نوێنەرانی ١٩٠ وڵاتدا بە شانازییەوە ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە و بەنێو هەموو ئامادەبوواندا ئاڵای پیرۆزی کوردستانی گێڕا، ئەو کارەی چۆپی بوو بە جێی سەرنجی هەموو میدیاکانی جیهان.
زۆرێك لە دوژمنانی کورد بەو کارەی چۆپی توڕە بوون و کاردانەوەی جیاوازیان هەبوو،ئەو بەشداریکردنە لە لایان ڕێکخراوی ڕوانگەوە ڕێك خرابوو نەك لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە.
٢٠ گەنجی کارا لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداریان کرد لە گۆنگرەى جیهانى گەنجان “One Young World” بەڕێز ئیدریس نێچێرڤان بارزانی وتارێکی بە پێزی بە زمانێکی پاراوی ئینگلیزی دەربارەی پەروەردە پێشکەش بە ئامەدەبوان کرد و بوو بە جێی بایخی ئامادەبوان.
ئەم کۆنفرانسە لە ٣-١٠-٢٠١٣ بە وتارێک لە لایەن کۆفی ئەنانەوە دەستی پێکرد و چەندین ڕۆژی خایاند،لەم کۆنفرانسەدا شاندی کوردی بەشداریان کرد لە چەندیین کۆبوونەوە وسیمیناری یەك لە دوای یەك و ڕاو بوچوون گۆڕینەوە لە گەڵ نوێنەرانی ١٩٠ وڵاتی بەشداربوودا.