كه‌ژاڵ عه‌لا ; خۆرِاهێَنان و به‌كاربردنى هێزو توانا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر مه‌رگى ئازیزاندا كارێكى هه‌روا سانا نیه، به‌ڵام پێویسته مرۆڤ له‌كاتى رِووبهرِووبوونهوهى به‌م كاره سه‌خت و دژواره كهبهرۆكى ده‌گرێت، خۆرِاگربێت و هه‌وڵبدات عیزه‌تى نه‌فسی له‌ده‌ست نه‌دات و گشت تواناكانى خۆى بخاتهگهرِ بۆئه‌وه‌ى بتوانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر نائومیَدى و ئه‌و رۆژگاره ره‌شه‌ى كه دووچارى دێ. به‌داخه‌وه مه‌رگ كارێكه زۆربه‌ى كات بێئه‌وه‌ى مرۆڤ چاوهرِوانى كردبێت یا ئاماده‌كارى ههبیَت، له‌ناكاودا به‌رۆكى دهگریَتء به‌كۆمه‌ڵێ ئاوات و ئاره‌زوه‌وه سهردهنیَتهوه.. پاشان دهبیَته بیره‌وه‌ریه‌كى تاڵ و باریَكى گه‌وره بۆ سه‌ر شانى كه‌سووكارى.
له‌م حاڵه‌ته‌دا، به‌تایبه‌تى له‌ناو كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى ئیَمهدا زۆربه‌ى كه‌س نازانیَت چۆن دڵنه‌وایى نزیكانى كۆستكه‌وتوو بداته‌وه. بیَگومان كاردانه‌وه‌ى ههرتاكیَك به‌رامبه‌ر به‌مه‌رگ جیاوازه، هه‌ندێ كه‌س قسه زۆرده‌كه‌ن، ههندیَكیش بهپیَچهوانهوه یا قسه‌ى نابه‌جێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام خاڵیَكى گرنگ ئه‌وه‌یه كهبهناچارى دهبیَت هه‌موو كه‌س ئه‌م سه‌رده‌مه دژواره قۆناغ به‌قۆناغى ئه‌زموون بكات تاده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ى به‌ناچارى دهبیَت ئه‌م واقعیه تاڵه قبووڵبكات. گه‌وره‌ترین كیَشهكانى كه كه‌س و كارى كۆچكردوو دووچارى ده‌بنه‌وه نكۆڵى لیَكردن و قین و گۆشه‌گیریه، ئه‌م كیَشهیهش بهپیَى بیروباروهرِى ئه‌وكه‌سه كاردانه‌وه‌ی دهبیَت.
بیَگومان كاتیَك كه‌ده‌زانى كهسیَكى نزیكت له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه تارِادهیهكى باش كاتت هه‌بوه خۆتى بۆ ئاماده بكه‌یت، ره‌نگه ئه‌م قۆناغه كهقۆناغى نكۆڵیكردنه له‌كاتى بیستنى هه‌واڵى مه‌رگى ئه‌و كه‌سه‌دا وه‌ك بیستنى هه‌واڵى كۆسپیَكى كتوپرِ هیَنده كاریگه‌رى نهبیَت له‌سه‌ر تاك.
هه‌روه‌ها ههندیَك كه‌س واده‌زانن كه ئه‌گه‌ر ته‌رمی مردوه‌كه ببینن كۆچكردوه‌كه هه‌ست به‌نزیكى ئه‌و ده‌كات، به‌ڵام ههندیَكیش گه‌ر دووربوون هه‌ست بهنارِهحهتى ده‌كه‌ن. جگه له‌مانه‌ش كهسانیَك هه‌ن له‌م حاڵه‌ته‌دا دووچارى بیَزارى و وهرِس بوون و گۆشه‌گیرى دیَن به‌هۆى ئه‌و رووداوه ناوه‌خته‌وه تووشى شۆك دهبیَتء له‌خه‌م و خه‌یاڵاتدا دهتلیَتهوه و چه‌ندین جار له‌خۆى دهپرسیَت بۆ دهبیَت كاره‌ساتى له‌وجۆره دڵتهزیَن رووبدات؟.. بۆ دهبیَت ئه‌م رووداوه باوهرِپیَنهكراوه، یا ناوه‌خته رووبدات؟ بۆ… هتد.
به‌هه‌رحاڵ مه‌رگى ئازیزان گرنگترین رووداوه‌كانى ژیانهء دهبیَته هۆى حاڵهتیَكى سۆزدارى زۆر له مرۆڤدا. هه‌روه‌ها قۆناغى به‌ره و (باشبوون) بهشیَوهیهكى له‌سه‌رخۆ درووست دهبیَت، چونكه قبووڵكردنى واقعیه‌ت بۆ گشت مرۆڤیَك كاریَكى سه‌ختء دژواره. ئه‌گه‌ر تاكیَك مه‌رگ بهشیَوهیهكى واقعبینیانه قبووڵ بكات، ئه‌وا بیَگومان غه‌م و خه‌فه‌تى كهمتردهبیَتهوه و دهتوانیَت رابیَت به‌مه‌رگى نزیكانی و كه‌متر دووچارى ستریَس و پهشیَوى ده‌روونى دهبیَتهوه له‌به‌رامبه‌ر كاره‌ساته سه‌خته‌كانى ژیان، گه‌ر به‌دروستى هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
له‌م حاڵه‌ته‌دا پیَویسته كاتیَك هه‌ست به‌ته‌نهایى و رق و خه‌م وپه‌ژاره ده‌كه‌یت، لاى كهسیَكى نزیكت یا هاورِیَیهكى دڵسۆزت باسى لیَوهبكه و ئومیَد به‌خۆت ببه‌خشه. له‌گه‌ڵ بآ ئیشتیهایدا بجه‌نگه و خواردنى باش بخۆ تادووربى له ئینكارى و بیَباوهرِى و قین و هه‌ستكردن به‌گوناه و خه‌مۆكى. گه‌وره‌ترین دیارده له‌م قۆناغه‌دا غه‌مبارى و گۆشه‌گیریه و هه‌روه‌ها به‌زه‌قى گۆرِان له هه‌ڵسوكه‌وتیدا بهدیدهكریَت. به‌ڵام بیَگومان له‌گه‌لڕ تیَپهرِبوونى زه‌مه‌ندا ورده ورده كه‌سه‌كه ئاسایى دهبیَتهوهء چالاكى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆى دهستپیَدهكاتهوه. تا ئه‌وكاته‌ش هیچ جۆره هه‌وڵدان له‌گه‌ڵیدا كاریگه‌رى نابیَت.
زۆربه‌ى كات ئه‌م جۆره خه‌مۆكیه بریتیه له: بیَخهوى، زوو به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه، شت له‌بیر چوونه‌وه، دره‌نگ خه‌وتن، یاخود زۆرنووستن و پاش خه‌به‌ربوونه‌وه هه‌ستكردن به ماندویَتى، گۆرِان لهرِهفتاریدا، كاتى نانخواردن هه‌ستكردن به بیَ ئیشتیایى یا زۆرخۆرى وههستنهكردن به‌تامى خواردنه‌كان، هه‌ستكردن به‌گوناه، نائومیَدىء ته‌نیایى، رق له‌خۆبوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندآ كه‌س بیر له خۆكوشتنیش ده‌كاته‌وه، بیَحهواسى و بهكارهیَنانى ده‌رمانى ئارامبه‌خش.
ده‌روونناسان له‌م روه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پیَویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا پشتگیرى له كه‌سه خه‌مباره‌كه بكریَت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دهڵیَن ئه‌گه‌ر كاتیَك بینیت زۆر بیَتاقهته هه‌وڵى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا مه‌ده كه شادمانى بكه‌یت، چونكه له‌م كاته‌دا ئاماده‌كارى تیَدانیه تاخۆى كه‌م كه‌م بیَتاقهتیهكهى بهسهردهچیَت، ئه‌وسا تۆ ده‌توانى ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوه دڵتهزیَنه قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یتء بهدهنگیَكى ئارام و له‌سه‌رخۆ هاوسۆزى خۆتى بۆبنویَنه و نیشانی بده كهئهوت به‌لاوه كهسیَكى گرنگه‌ء گویَى پیَدهدهیت و به‌وریایى و خۆشه‌ویستیه‌وه گوێ له هه‌ست و سۆزی بگره. جگه‌له‌وه‌ش تۆش باسى ئه‌و رۆژگاره تاڵانه‌ى بۆبگیَرِهوه كه‌به‌سه‌ر خۆتدا تیَپهرِی كردووه، هه‌رگیز پیَى مه‌ڵێ: “من له هه‌ست و سۆزى تۆ تیَدهگهم”.
هه‌روه‌ها دهبیَت ئه‌وه‌ش بوتریَت كه بۆ ئه‌مجۆره كه‌سانه كاتیَكی ته‌واو دیارى كراونیه به‌یانى بكه‌ى چ كاتىَ بارى دهرووننیان رِوو له باشبوون ده‌كات؟، چونكه ئه‌م قۆناغه لهكهسیَكهوه بۆ كهسیَكى تر جیاوازه. به وته‌ى شاره‌زایان، زۆربه‌ى كات ئه‌م قۆناغه تا یه‌ك سالڕ دریَژه دهكیَشیَت. دیاره ئه‌م كاره‌ش په‌یوه‌ندى هه‌یه بهچۆنیَتى مه‌رگى كه‌سه كۆچكردوهكهوه و تاچه‌ند گرنگه له‌ژیانى كه‌سه پرسهدارهكهدا. بهمشیَوهیه بهتیَپهرِبوونى كات ورده ورده ئه‌وكه‌سه حاڵه‌تى ئاسایى خۆى بهدهستدیَنیَتهوه.. بیَگومان دهبیَت ئه‌وه‌ش بوترێ ئه‌م قۆناغه‌ش په‌یوه‌سته به دابء نه‌ریتء فه‌رهه‌نگى جیاوازى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه یا ئه‌و خیَزانهوه كه‌تاچه‌ند كاریگهردهبیَت له‌سه‌ر ههرتاكیَك.
چه‌ند خاڵیَكى گرنگ كهپیَویسته كارى پیَبكهی وه‌كو:
•پیَویسته هه‌وڵبده‌ى ئه‌م واقیعه تاڵه قه‌بووڵ بكه‌یت و خۆت دووربخه‌یته‌وه له هه‌ستی سۆزداری زۆر تا بهشیَوهیهكى سه‌خت دووچارى پهشیَوى ده‌روونى و جه‌سته‌یى نه‌بیته‌وه.
•پیَویسته هه‌وڵبده‌ى بهشیَوهیهكى دروست لایه‌نى ره‌فتاره سۆزداریه‌كانت لیَكبدهیتهوه.. هه‌وڵبده خۆت سه‌رگه‌رم بكه‌یت و كاتى بیَ ئیشیت بهخهیاڵاتهوه بهسهرنهبهى، یاداشتى رۆژانه بنووسه‌ره‌وه، نامهبنووسه یا سه‌یرى ئه‌لبووم و ته‌له‌فزیۆن بكه‌و كتیَب بخویَنهرهوه، ئه‌گه‌ر توانیت سه‌فه‌ر بكه.
•خواردنى باش بخۆ و باش بنوو وه‌رزش ئه‌نجامبده وگرنگى بده به‌لایه‌نى ته‌ندروستیتان.
• ره‌نگه ڵهژارهكهتان له كاتێكی دیاریكراودا روو لهخراڵبوون بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ى كه‌ته‌نهاو بیَكاری له‌ماڵه‌وه، یاخود رۆژى له‌دایكبوونى ئازیزه كۆچكردوهكهتان، ئاگات لهخۆبێ خه‌م و په‌ژاره‌ى زۆر غافڵ گیرتان نه‌كات و هه‌وڵبده تادهتوانى خۆت بسازیَنه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازار‌و نه‌هامه‌تیه‌دا كه له‌ده‌سه‌ڵاتى مرۆڤدا نیه.
•ریَگه به‌خۆتان بده‌ن كه ههرجۆریَكى ئاسانتره خه‌م و خهفهتهكهتان دهرببرِن ــ بهگریانبێت یان پێكه‌نین یا ته‌نها به ماته‌مینى و بێَدهنگى خه‌مباریتان دهرببرِه به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م.
سوود له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگیراوه:
(همشهرى انلاین)