چۆن به‌دڵنیاییه‌وه كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كان به‌كاربێنین؟ به‌پێی پشكنینه ته‌ندروتسییه‌كان، كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی زۆر زه‌ره‌رمه‌ند نین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومانه زه‌ره‌ری ئه‌و مادانه‌یه،
كه بۆ مه‌به‌ستی بۆنخۆشكردن و پاراستنی له‌به‌سه‌ر چوون تێكه‌ڵ به‌و كه‌ره‌سته جوانكارییانه ده‌كرێن، كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌خۆشی پێست‌و حه‌ساسییه‌تی چاو. هه‌ر بۆیه سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاریی، چه‌ند ئامۆژگارییه‌كیان خستۆته به‌رده‌ست خانمان، بۆ شێوازی گرنگیدان به‌كه‌ره‌سته جوانكارییهكانو چاودێریكردنیان، كه بریتین له:
1- له‌كاتێكدا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جوڵاودایت، هه‌رگیز میكیاج مه‌كه، له‌وكاته‌ی كه‌سێكی دیكه ئۆتۆمبێله‌كه لێده‌خوڕێت، به‌شێك له ژنان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ئارایشت ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره‌و له‌وانه‌یه پێستی بریندار بكات، یان زیان به‌چاوه‌كانی بگه‌یه‌نێت.
2- كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كانی هیچ كه‌سێكی دیكه به‌كارمه‌هێنه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نزیكترین كه‌سی تۆش بێت، چونكه به‌كتریاو ڤایرۆسه‌كان به‌خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه. هاوكات ده‌ووروبه‌ر له‌به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌ره‌سته جوانكارییانه‌ی كه بهخۆڕاییو به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه دانراون له‌نێو سه‌نته‌ره بازرگانییه گه‌وره‌كاندا، ده‌ستبه‌جێ وازبێنه له‌به‌كارهێنانیان، چونكه كه‌س نازانێت كێ له پێش تۆدا به‌كاری هێناوه.
3-به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه، كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كان هه‌ڵبگره كه له‌سه‌ری دیاریكراوه، جوان ڕووپۆشهكهی دابخه، له رووناكی‌و ته‌پوتۆز بیانپارێزه، ئه‌م ئامۆژگارییه دوور كه‌وتنه‌وه له‌دانانی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ش ده‌گرێته‌وه له‌سه‌ر ره‌فه‌ی دووشو ژووری نووستنیش.
4-كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كانی چاو به‌كارمه‌هێنه، ئه‌گه‌ر تووشی هه‌وكردنی چاو بوویت. دوای نه‌مانی هه‌وكردنه‌كه‌ش هه‌موو ئه‌و كهسهرهسته جوانكارییانه فڕێبده، چونكه هه‌ندێك ڤایرۆس له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته جوانكارییانه دهژینو له‌وانه‌یه جارێكی دیكه‌ش چاوت دووچاری هه‌وكردن بكه‌ن.
5- ئه‌گه‌ر بیرت نه‌ماوه كه‌ی كڕیوته، ئه‌وا ماكیاجه كۆنه‌كانت فڕێ بده‌و سه‌ركێشی مه‌كه لهبهكارهێنانیاندا.
6-ئاگاداری هه‌ڵمژینی بۆنی كه‌ره‌سته جوانكارییه‌كان به وه‌ك (بۆدره‌و بۆیه‌ی نینۆك) له‌وانه‌یه دووچاری حهساسییهتو ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت بكات .