1. ئافەرین بۆ ئەوەی کە توانی هەر چوار ناوچەکەی کوردستان لە یەک مەیدانی بەرگریدا کۆبکاتەوە .
2. ئافەرین بۆ ئەوەی توانی پەلی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاکێشێتە ناو جەنگی کوردان و ئەو زلهیزە بکاتە دۆستی ڕاستەقینەی نەتەوەکەمان .
3. ئافەرین بۆ کاک مەسعود کە توانی چەندین ووڵاتی زلهێزی ئەم دونیایە وا لێبکات تەقەمەنی بۆ هێزی پێشمەرگەی
کوردستان ڕەوانە بکەن.
4. ئافەرین جاریکی تریش کە توانی بە سەرکەوتوویی لە کێشەی نوری مالیکی دەرچێت، مالیکیشی گەیاندە جەعفەری و ڕەنگە لە داهاتویەکی نزیکدا نوری مالیکیش چارەنوسی نوری مالیکیشی بگەیەنێتە چارەنوسی نوری سەعید، دەبا ئەمە دوا وانە بێت بۆ هەر کەسێک لە عێراقدا تەختی حوکم بەدەستەوە دەگرێت بزانێت مەسعود بارزانی کێیەو چ سەنگێکی هەیە لە عێراق و ناوچەکەو تێکرایی گیتی.
وا دەبێت سیاسەت ، ئەمەیە ئاستی بەرزی دیبلۆماسیەت ، ئاوەها بە وەستایانە دروست دەکریت دەولەت.
بژی بارزانی کوری بارزانی