ئه‌مڕۆکه مه‌رگی پایزم ڕاگه‌یاند و
گهڵاکانیشم سوتاند
ئه‌مڕۆکه دڵم خۆی ده‌رهێناو
له‌به‌رده‌می قه‌سابێکی جهلادا له خاچمدا
ئه‌مڕۆکه ناسنامه‌م له به‌هار گۆڕی
و
زستانم له به‌فری خاڵی کرده‌وه
ئه‌مڕۆکه هاوینم کرده تاریکستانی به‌سه‌رماو
خۆم له ژێر نمه‌ی بارانیدا ئاشت کرده‌وه
من ئێستاکه هه‌ست ناکه‌م
نه ئه‌ژیم نه ئه‌دوێم
لای من نه پایز ونه زستان
نابه‌خشن واتایه‌ک بۆ ژیان
نه هاوین نه به‌هار
مانایه‌کی تر نین بۆم جگه له ئازار
بۆیه ئه‌مڕۆ چواره‌م ڕۆژی سهفهرتهو من
له‌و غوربه‌تا
له تارمایی ئه‌گه‌ڕێم وهه‌رچی ئه‌یبینم ئهیچووێنم به جوانیتا
وامه‌زانه که کۆچت کرد
ساتێک دێت له یادت ئه‌که‌م
وامه‌زانه که سه‌فه‌رت کرد هه‌رچی
مه‌لی یادگاری هه‌یه له قه‌فه‌زی گۆڕما ئهزادیان ئه‌که‌م
تۆ بویت به‌و که‌سه‌ی مه‌رگی پایزم بۆت ڕاگه‌یاند
بۆیه به‌و که‌سه‌ی که هه‌تاهه‌تایه ئهشقتم
له دڵما چاند
هاوڕێ ڕه‌ش
27.2.2011