كه‌ژاڵ ئیسماعیل : ووشكه‌باوه‌ڕی و نه‌رێتپارێزی له‌كۆمه‌ڵگه نائازاد‌و كۆنخوازه‌كاندا كۆمه‌ڵگه‌لێك ئاسه‌واری وێرانكهرو ڕوخێنه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌به‌گشتی وتاك به‌تایبه‌ت جێهێشتووه كه سه‌دان ساڵی رابوردو به‌ئێستاشه‌وه وه‌ك حاڵه‌تێكی چه‌سپاوناگۆڕێت ،
ئه‌وه‌تانێ له‌نیو گۆمهڵگهنائازادو ئایینیه‌كاندا به‌گشتی عه‌یبه‌و شه‌رم بۆته مۆڕاڵی په‌روه‌رده‌كردنێكی سه‌قه‌ت و دواكه‌وتو جۆره‌ها ئاسه‌واری سلبی لێكه‌وتۆته‌وه ، ژن وپیاو له‌كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك دووجه‌نگاوه‌ر له‌نێو گۆڕه‌پانی ژیانێكی نه‌ویستدا ڕوبه‌ڕووی یه‌ك بونه‌ته‌وه و به‌هێز سه‌ركه‌وتو و براوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌یه هه‌ڵبه‌ت خودی كۆمه‌ڵگه پیاوی كردۆته پێشه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان وپیاویش له‌و زوڵم ونابه‌رابه‌رییه به‌شێكی زۆری غه‌می كه‌وتۆته شان .
ڕێگرتنی كۆمه‌ڵگه و چه‌سپاندنی یاسا هاوشێوه جه‌نگه‌ڵییه‌كانی هیچ ئازادییه‌كی ڕه‌های بۆ موماره‌سه كردنی غه‌ریزه ئاساییه‌كانی مرۆڤ دانه‌ناوه كه غه‌ریزه‌ی ( زێندی ) یه‌كێكه له غه‌ریزه ئاساییه‌كانی مرۆڤ و پێویستی به‌به‌تاڵكردنه‌وه هه‌یه ئه‌نجامی موماره‌سه‌كردنی كرداری جوتبون له‌نێوان ژن وپیاودا ، چه‌پاندنی ئه‌و غه‌ریزه‌یه بۆته هۆی دروستبوونی چه‌پاندنی زایه‌ندی ( الكبت الجنسی ) ، ئه‌وی ئاشكرایه له كۆمه‌ڵگه نائازاد و نه‌رێتپارێزه‌كاندا لایه‌نێكی شاراوه‌و بێبایه‌خه ته‌نانه‌ت باسكردنی جێێ شه‌رم وعه‌یبه‌یه له‌كاتێكدا مرۆڤ هه‌ڵگری وزه‌و توانایه‌كی زایه‌ندی به‌هێزه‌و پێویستی به‌شاره‌زای ته‌واو هه‌یه لهقۆناغهسهرهتاییهكانی ژیاندا و به‌درێژایی قۆناغه‌كانی ژیانی پێویستی به ئاشنابون وزانینی ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌یه به‌سه‌ر پێكهاتی فسێلۆجی وفیزیكی له‌شیدا دێت به‌تایبه‌ت له‌قۆناغه‌كانی باڵقبون وهه‌رزه‌كارییدا ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌وه هه‌میشه له كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كاندا زایه‌ند به چه‌مكی ئه‌خلاقه‌وه به‌ستراوه و به‌پاساوی عه‌یبه و گوناه چه‌پێنراوه ئه‌مه‌ش وایكردووه ووشه‌ی زایه‌ند له‌نێو كۆڕوكۆمه‌ڵدا ووشه‌یه‌كی ناشرین وعه‌یب بێت به‌تایبه‌ت له‌خێزاندا له‌كاتێكدا هه‌رئه‌و كرداره فیزیكه نه‌سلی به‌شه‌رییه‌تی دیاریكردووه وبه‌رده‌وامی پێداوه ، ئابڵوقه خستنه سه‌ر مناڵ ( كوڕ‌و كچ ) به‌تایبه‌ت كچ له‌قۆناغی مناڵیدا واقعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی حشاهه‌ڵنه‌گره ده‌رئه‌نجامی وشكه‌باوه‌ڕی كۆمه‌ڵگه وایكردووه مێ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی لاواز ته‌ماشابكرێت ، وه‌ك ئاشكرایه ( بڤه‌و مه‌كه ) و عه‌یبه ئه‌و ووشانه‌ن كه به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕوی كچ ده‌كرێنه‌وه له ته‌واوی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنیدا و نابهرابهرییهكی بێسنووری دروست كردووه له‌نێوان هه‌ردو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا به‌ڵام هه‌ردو ڕه‌گه‌زه‌كه وه‌ك یه‌ك حاڵه‌تی چه‌پاندنی زایه‌ندی ئه‌یانگرێته‌وه .
بێگومان ڕێگرتنی كۆمه‌ڵگه له‌باسكردن و ئاشكراكردنی زایه‌ند وه‌ك چه‌مكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیاكردنهوهونێرومێ له‌قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنیاندا وایكردووه وه‌ك داهێنانێكی ئه‌فسونای بگه‌ڕێن به‌دوای ئه‌و ڕاسیانه‌ی كه‌پاشوه‌خت فێری ئه‌بن و له‌وانه‌شه له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان و خوێندنگا زانیاری وه‌ربگرێت .
وزه‌ی زایه‌ندی له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه‌ی گه‌شه‌كردنی مرۆڤ جیاوازی هه‌یه و له‌قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا وزه‌یه‌كی زیاتری لادروست ده‌بێت ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به گۆڕانكارییه فسیۆلۆجییه‌كانه‌وه هه‌یه به‌واتایه‌ك مرۆڤ له‌و قۆناغه‌دا گه‌شه‌كردنێكی خێرا له هۆرمۆن و ئه‌ندام‌كانی له‌شیدا ڕوئه‌دات كه‌ئه‌ندامی زایه‌ندیش ئه‌گرێته‌وه ، پرسیارێك لێره‌دا خۆی ئاڕاسته ده‌كات ، ئایا له‌كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كاندا ئه‌و وزه‌یه به‌ئازادی به‌كارده‌برێت یان ئه‌چه‌پێنرێت ؟ لێره‌دا ئاسه‌واره سلبی وئیجابییه‌كان ده‌رئه‌كه‌ون وكاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ده‌رونی تاك دروست ئه‌بێت ، واقعی ئه‌مڕۆی كۆمه‌لایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه كۆنخوازو نه‌رێتپارێزانه وه‌لامێكه بۆ ئه‌و پرسیاره چون ئه‌وی ئه‌بینرێت له‌ژیانی تاكدا گه‌واهی ئه‌و نائازادییه ئه‌دات كه به‌سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵدا سه‌پێنراوه و بۆته كێشه‌یه‌كی گه‌وره و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی ئه‌و نائازادییه دروستی كردووه ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تاكی به‌ره‌و گرتنی ڕێگای چه‌وت بردووه بۆ پڕكرنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه .
له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان كراوه وئێستاشی له‌سه‌ربێت كۆمه‌ڵێك ئاسه‌وارو دیارده له‌نێو كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كاندا دروست بوون وه‌ك {{( ساردی زایه‌ندی كه ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر ژنانی گرتۆته‌وه ده‌رئه‌نجامی نه‌بونی شاره‌زایی ته‌واو له هه‌مبه‌ر مه‌سه‌له‌ی زایه‌ندی وموماره‌سه‌كردنیدا ، لادانی زایه‌ندی به چه‌ند شێوازێك ڕێگه‌ی جۆراوجۆر وه‌ك ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی بۆ سه‌ر كه‌سێك بێ جیاوازی ژێنده‌رو ته‌مه‌ن ، زه‌فربردن ( التحرش ) واته ده‌ستبردن وپهلاماردان له ناو خوێندنگا‌و شوێنه گشتییه‌كاندا ، ئه‌تكردن ( الاغتصاب ) ژن بێت یان پیاو یا مناڵ و هه‌ندێكجار مرۆڤ ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا ئه‌كات ، گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌مێوه بۆ نێر یان به‌پێچه‌وانه‌وه ، په‌نابردن بۆ ماده ئه‌لكهولییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو ماده بێهوشكه‌ره‌كان ، هاوڕه‌گه‌زبازی ( هۆمۆسێكسوێڵ ) واته ئه‌نجامدانی سیكس وخۆتێركردن له‌گه‌ڵ كه‌سی اهوڕه‌گه‌ز ، ئیدمانبون به فیلمه سێكسییه‌كان و كه‌ناڵه‌سێكسییه‌كانه‌وه یان خۆتێركردنو خوگرتن له‌ڕێگه‌ی نێته‌وه واته ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان ( المواقع الاباحیه ) كه ئه‌مه‌یان دیارده‌یه‌كی تازهولهههمانكاتدا مه‌ترسیداره وده‌رئه‌نجامی توشبونه به نه‌خۆشی ئیدمانی سێكسی )}}
هه‌ڵبه‌ت چه‌پاندن و به‌عه‌یبكردنی زایه‌ند ئاسه‌وارێكی خراپی له‌سه‌ر گه‌نجی كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كان به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زی مێ دروستكردووه و بۆته ئازارێكی ده‌رونی وتاكی توشی خه‌مۆكی كردووه و هه‌ر ئه‌ویشه بۆته هۆی دروستبونی هه‌ندێك له كێشه خێزانییه‌كان به هۆی ساردی زایه‌ندی ونه‌بونی شاره‌زای وتێرنه‌كردنی ئه‌و غه‌ریزه‌یه وێڕای زۆربوونی دیارده‌ی سێكسفرۆشی و سێكسكڕی وپه‌نابردنه به‌ر تێركردنی غه‌ریزه سێكسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان و به‌لابردنی تاك به‌ره‌و دوچاربوون به دوركه‌وتنه‌وه وكاڵبونه‌وه‌ی پهیوهندییهخێزانیهكان و له‌ناوچونی بنه‌مائه‌خلاقییه‌كانی كۆمه‌ڵگه .
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له ژماره ( ٤٨٣٦ – یه‌كشه‌مه – ٥-٤-٢٠٠٩ ) ی كوردستانی نوێ بڵاوبۆته‌وه
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
19-3-2009
Holland