واشنتۆن: به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکی نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت که لابردنی یان که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌وری له خواردنه‌کانمان له‌وانه‌یه سوودمه‌ند نه‌بێت بۆ کار‌و وه‌زیفه‌ی دڵ لای ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه.
پێهگهی “ساینس دیلی” ئه‌مریکی ووتی که لێکۆڵێنهرهوهکانی زانکۆی “کایس وێسترن ریزرف” له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان باس له‌وه ده‌که‌ن که خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند له چه‌وری کاری دڵ به ته‌واوی باشتر ده‌کات، به شێوه‌یه‌کی تر بیڵێین، هێزی دڵ باشتر ده‌کات له ڕژانی خوێن بۆ دڵ لای ئه‌و که‌سانه‌ی دووچاری ئاریشه‌ی دڵ هاتوون.
زانایان پێشتر وای بۆ ده‌چوون که خواردنی پڕ له چه‌وری ده‌ماری دڵ ماندوو ده‌کات و به هۆیه‌وه کاریگه‌رییه‌کی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر دڵ. به‌ڵام ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نوێیه سوپریزێکی بۆ هه‌مووان ئاشکرا کرد ئه‌ویش باشکردنی وه‌زیفه‌ی دڵ بوو له کاتی ئه‌م جۆره خواردنه.