چوار هـەنگاو بـۆ جــــوانكـردنـی بـرۆكانت بۆ گشت خانمێك ئەوانەی دەیانەوێت خاوەن برۆیەكی جوان و ناسك بن، دەبێ چەندین هەنگاو بگرنە بەر بۆ ئەوەی شێوە و ماكیاژێكی ناسك بە برۆ ببەخشن، لێرەدا چەند هەنگاوێك هەیە خانمان دەتوانن سوودی لێوەربگرن بۆ زیاتر جوانكردنی برۆی چاوەكانیان.
هەنگاوی یەكەم: كاتێك ماكیاژی چاوەكان دەكەیت، سەرەتا قەڵەمی چاو بە ئاراستەیەكی ستوونی بە لێواری هێڵی دەرەوەی لووت بخشێنە، لەو شوێنەی دەبێتە سەرەتای برۆ. هەنگاوی دووەم: سەرەوەی قەڵەمەكە بجووڵێنە، لەگەڵ گرتنی خوارەوەی قەڵەمەكە، ئەمەش كاتێك لەسەر لووتت دەبێت تاوەكو دەگات بە سەرەوەی چاوەكانت. هەنگاوی سێیەم: دواتر سەری قەڵەمەكە لەلای سەرەوە بخشێنە بەسەر لێواری برۆكانت، تاوەكو دەگەیتە كۆتایی هەردوو لایەنی دەرەوەی چاوەكانت، هەروەها دەبێ لەگەڵ كۆتایی برۆ تەواو بێت و دەستت هەڵگریت، ئەمەش بە رەنگێكی كراوەیی نزیك لە رەنگی پێست ئەنجام دەدرێن. هەنگاوی چوارەم: هەندێك تەڵە مووی بچووك لە دەوراوپشتی چاوەكان، یان لەگەڵ برۆ دەردەكەوێت، ئەمەش بە رەنگێكی سپی كاڵ ونی بكەو مەهێڵە دەربكەوێت.
شهم جهلال / ئهڵمانیا