نووسینی: سه‌عید بلغربی
گۆڕینی : یوسف عیزه‌دین
” ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ سه‌ر خه‌مه‌کانم”
شار وێنه‌ی من نییه!!؟
شه‌قامه‌کانم ده‌ریای بێزارین،
شۆستهکانم که‌نار خه‌ونی
په‌رش و بڵاون،
ئه‌م دهنگهدهنگهش…؟!
شار و من و زام
یه‌کین!؟
“خاکی خۆر”
له‌نێوان من و بۆشاییدا
بۆشاییه‌ک هه‌یه،
له‌خاچم ده‌دا ،
به‌لک و چڵی بیرۆکه‌کانمدا..
وه‌ک برووسکه ون ده‌بم
تا لهمهرگێک رێبگرم
که‌له‌خاکی خۆردا چاوه‌ڕێمه
تا له‌وێدا بۆ نێو گۆڕێک بچم
“وه‌سیه‌ت”
ئه‌گه‌ر زانیبات دنیا
مشتێ ئازار و
زه‌لکاوێکی پڕ هه‌ڵه‌یه
ئه‌ی کۆرپه‌له
کورترین هه‌نگاوت
نهدهنایه ناو..
بێ دوو دڵی و ختووره
بگه‌ڕێوه‌و ببه‌ره‌وه
به‌دڵۆپه سپێرمێکی ئیفلیج..
پاکێتی خۆت بۆ ئازار
مه‌که به‌قوربانیی؟!
“ده‌سته‌سڕێکی ته‌ڕ”
خه‌م وه‌ک رووبار
ده‌سته‌سڕه‌که‌ی
ته‌ڕ ده‌کا
تا دوا هه‌ودای..
پرسیم:
وه‌ک فرمێسک خه‌مت سوێره ؟!
به‌زمانێک،
کهلهئامێزی نابوو بێده‌نگیی
وتی: تاڵه..تاڵه..تاڵ
لهخامۆشیدا جێم هێشت و
که‌وتمه ڕێ…
ژێده‌ر:sa.d/archive/2006 /www.isuria.jaran.com