وه‌رگێرانی له ئه‌لمانیه‌وه‌بۆكوردی له‌په‌رتوكی
Einfach gut aus sehen
خوێنه‌ری به‌رێز له‌به‌كار هێنانی ماسكه‌دا رێنومای ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه بكه.
1.ئه‌بێت له‌به‌كارهێنانی ماسكه‌دا ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ی كه‌تاچه‌ند راده له‌گه‌ل پێستت ئه‌گونجێت و كێشه‌ی نابێت.
2.ئه‌بێت میوه‌ی سروشتی به‌كاربهێنیت دوور له‌ماده‌ی كیمیایی.
3.ده بێت پرچت جوان ببه‌ستیت تاکو موو له‌سه‌رووی ده‌موچاوت نه‌بێت.
4.ماسكه‌كه له‌سه‌ر رووی ده مووچاوت بێت نه‌چێته‌سه‌ر چاوت و سه‌ر لێوت باشتره به فلچه‌یه‌ك لێیبده‌ی تاکو كونه‌كانی ده‌مووچاوت به‌جوانی بگرێته‌وه.
پێش به‌كار هێنانی جوان ده‌موچاوت بشۆو بهلۆكهیهكی پاك وشكی بكه‌ره‌وه.
بۆدهموچاوی نۆرمال
بۆدهموچاوی ئاسایی یان ده‌موچاوی هیلاك سپێنه‌ی هێلكه بهێنه‌و له‌ناو قاپێكی پاك جوان بیشلهقێنه بهفلچه جوان له‌پێستی ده‌مووچاوت بده هه‌تا ٢٠ خولهك ئینجا به ئاوێكی شله‌تێن ده‌سته‌سرێكی خاوێن بیسرهرهوه.
بۆدهموچاوی چه‌ور
ماسكه‌ی پاك كه‌ره‌وه‌ی پێئهوترێت
سێوێكی ترش بێنه لهرنهی بده له‌گه‌ل یه‌ك كه‌وچك (چا) هه‌نگوین جوان تێكهلیان بكه بیده له‌ده‌موچاوت بۆماوه‌ی ٢٥ خولهك له‌دوایدا به‌ئاو پاكیبكهرهوه.
بۆ ده‌موچاوی پیس یاخود په‌له‌و زیپكه
یه‌ك جارله هه‌فته‌یه‌كدا به‌كاریبهێنه.. چۆنێتی دروستكردنی
یه‌ك كه‌وچکی قاوه هه‌نگوین له‌گه‌ل پێنج كه‌وچكی قاوه باده‌می هاراو وه سێ كه‌وچكی قاوه ئاوی شیله‌تێن جوان تێكه‌لی بكه‌و بیده له پێستی ده‌موچاوت وازی لێبێنه هه‌تا جوان وشك ئه‌بێته‌وه له‌دوایدا به‌ده‌ست بیپروێنه له‌سه‌ر روی ده‌موچاوت هه‌تا به‌جوانی هه‌لی ئه‌سووی له‌ده‌موچاوت دواتر به ئاو جوان بیشۆ.
بۆهه‌موو دومووچاوێك ئه‌گونجێت
یه‌ك AVOCADO
یه‌ك زه‌ردێنه‌ی هێلكه دووكهوچكی قاوه كوارك .فرۆ یاخود سپێنه‌ی هێلكه له‌گه‌ل دوو قه‌تره له شه‌ربه‌تی لیمۆ یاخود ئاوی لیمۆ جوان تێكه‌لی بكه‌و بۆماوه‌ی ٢٠ خولهك داینێ هه‌تا ده‌موچاوت ئه‌شۆیت دوایی وه‌ك كرێم بیده له‌سه رووت بۆ ماوه‌یه‌ك دواتر به‌س به ئاو بیشۆ.
بۆپێستی تێكه‌ل واتا ده‌مێك چه و‌ر ده‌مێك وشك
ماسكه‌ی هێور كه‌ره‌وه
یه‌ك كه‌وچکی (چێشت) مۆز یه‌ك كه‌وچکی (چێشت) ماست یه‌ك له‌سه‌ر دوو كه‌وچكی چا هه‌نگوین چۆنێتی دروستكردنی هه‌مووی تێكه‌ل بكه‌و جوان وه‌كو هه‌ویری لێ بكه دواتر له‌سه‌ر روی ده‌موچاوت بۆماوه‌ی ١٥ بۆ ١٠ خولهك بیهێله‌وه به‌س بیرت نه‌چێت به ئاوی شیله‌تێن بیشۆو به دهسرێكی نه‌رم وشکی بكه‌ره‌وه.
بۆ پێستی وشك
بۆ ئه‌م جۆره پێسته رۆنی باده‌م باشترین چاره‌سه‌ره جۆری دروستكردنی تۆزێ رۆنی باده‌م له‌گه‌ل زه‌ردێنه‌ی هێلكه تێكه‌ل بكه‌و بۆماوه‌یه‌كی كورت داینێ. دواتر بیده له ده‌موچاوت بۆماوه‌ی ٢٠ خولهك .دواتر به ئاوی گه‌رم بیشۆ.
بۆ پێستی پیس
چۆنێتی دروست كردنی یه‌ك كهوجكی چا شه‌ربه‌تی لیمۆ ٣كهوچكی چێشت شیر یه‌ك پاكه‌ت خه‌میره جوان تێكه‌لی بكه دواتر بۆماوه‌ی ١٢ بۆ ١٥ خولهك وازی لێ بێنه ئینجا بیده له ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی ١٥ خولهك دواتر با ئاوی شیله‌تێن بێشۆ.
بۆ هه‌موو جۆره پێستێك
یاخود ماسكه‌ی زستانه
یه‌ك په‌تاته‌ی كولاو دواتر سارد بێته‌وه جوان بیهاره له‌گه‌ل دوو كه‌وچکی چێشت كوارك .فرۆ. تۆزێ هه‌نگوین به چای ره‌ش ورده ورده تێكه‌لی بكه هه‌تا ده‌بێت با كرێم دواتر بۆماوه‌ی ١٥ بۆ ٢٠ خولهك له‌سه‌ر پێست داینێ ئینجا له‌گه‌ل ئاوی گه‌رم پله‌كه‌ی له ٣٥ بۆ ٣٨ بێت بیشۆ.
هیوادارم ئه‌م ماسكهنه جێگای خۆی بكاته‌وه به‌كار هێنانای ببێته مایه‌ی دلخۆشیتان سوپاس و ڕێزم بۆتان
سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی