ئه‌و نووسینه‌ی ده‌رباره‌ی قسه‌کانی من بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌ك دیمانه له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر وچه‌ند ماڵپه‌ڕێکی هونه‌ری ، چه‌ند شێواندنوو لێك تێنه‌گه‌یشتن و نادرووستی بێ مه‌به‌ست و دوور له ئه‌نقه‌ستی تێدایه .
من لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر نادرووسته‌کان و ڕاستییان بکه‌مه‌وه ..
1- ووتم شه‌وێك من و هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د زۆر قسه وباسمان کرد سه‌باره‌ت به تێکستی گۆرانی ئه‌و پێیوابوو منیش پێموابوو تێکستی گۆرانی ته‌نیا شیعر نییه ،به‌ڵکو زمانێکی ئاسان و قسه‌ی ئاسایی ڕۆژانه‌ی تێدایه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگه‌ێنێ که تێکستی گۆرانی ئاسان بێ ئه‌ویش هونه‌ری خۆی هه‌یه وه‌ك پێشه‌کی و ڕیتم و مۆزیك وهاڕمۆنییهت ،دواندنی به‌رامبه‌ر ، یان له‌شێوه‌ی کورته چیرۆك و دڕامایهك ،به‌ڵام ڕیتم و دواندن زۆر گرنگه له تێکستی گۆرانی ، شیعرێکی هه‌ر شیعر ئه‌ویش جوانیی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی که پڕه له ( وێنه‌ی شیعری) ،به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌یه بێ ڕوح بێ ،چونکه دواندنێکی زیندووی به‌رامبه‌ری تێدانییه ، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه تێکستی گۆرانی ئێستایه زیاتر زیندووه کاتێك ده‌بێت به‌گۆرانی ،چونکه تۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت ده‌دوێنی ،له‌وانه‌یه ته‌مه‌نی کورتربێت له‌شیعرێکی شیعری پڕ وێنه ، هه‌رچه‌نده تێکستی گۆرانیش وێنه‌ی تێدایه به‌ڵام که‌متر ، له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م قسانه ووتم من و زیاد ئه‌سعه‌د زیاتر له‌هه‌ر که‌سێك له‌تێکستی گۆرانی تێگه‌یشتووین به‌و پێیه‌ی ئه‌و گۆرانی بێژه و ئه‌زموونیی زۆریشی له‌گه‌ڵ تێکستی گۆرانی هه‌یه منیش به‌و پێه‌ی نزیکم له‌گۆڕه‌پانی هونه‌ر ڕۆشه‌نبیری مۆزیکیشم هه‌یه ئهزموومنیشن له‌گه‌ڵ تێکستی گۆرانی زۆره .
له‌دیمانه‌که‌دا ئاماژه‌م به‌وه کرد که‌زیاد پێی ووتم شاعیرێك داوای لێکردووم فێری بکه‌م چۆن تێکستی گۆرانی ده‌نووسرێت ئه‌مه‌ش له‌پایه‌ی ئه‌م شاعیره که‌م ناکاته‌وه ،چونکه تێکستی ئێستا گۆڕانکاری به‌ره‌سه‌ر داهاتووه له‌گه‌ڵ گۆڕانی ستایلی گۆرانی .
ووتم مه‌حمود زامداری نووسهروئهدیب پێی ده‌ووتم تۆ شاره‌زای له تێکستی گۆرانی منیش ده‌مووت ئێمه شاعیری گه‌وره‌مان هه‌یه وده‌یووت شیعره‌کانیان بۆ گۆرانی نه‌نوسیوه تۆ کار بۆ گۆرانی ده‌که‌یت .
لهدیمانهکه ووتیان که‌واته تۆ خۆت به‌شاعیر نازانی ووتم نه‌خێر من تێکست نووسم ووشه‌ی (هۆنراوه نووسم) به‌کار نه‌هێناوه .
نهم ووتوه هه‌ردی سه‌ڵاح مافی منی خواردووه ئه‌و زیاتر له 15 تێکستی منی کردووه به گۆرانی له‌جیاتی جارێك دووجار ئاماژه‌ی به‌ناوی من کردووه لهتایتل . گله‌یی من له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌گر و ده‌رهێنه‌ره بوو که گۆرانی (ئه‌ی شاری شارانم هه‌ولێر)یان به‌کلیپ کردووه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی من و هونه‌رمه‌ند هه‌ردی سه‌ڵاح.
ووترا گۆرانی (زه‌مان)ی هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم ئێستا ده‌نگی داوه‌ته‌وه له هه‌ولێر ووتم تێکستی منه ، تێکستی (گرفتارم) کراوه به گۆرانی له‌لایه‌ن بڵند ئیبراهیم ئاوازی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح ه ووتم ئه‌ویش تێکستی منه ،به‌ڵام له‌کاتی دیمانه له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی به‌ناوی من نه‌کردووه .
به‌گشتی وورده گله‌ییم هه‌بوو له هونه‌رمه‌ندان ،ووتم گۆرانی واتا تێکست ،به‌تێکستی ئێمه به‌رز ده‌بنه‌وه له‌دواییدا نامان ناسن به‌تایبه‌تی (زه‌که‌ریا) من به‌هیچ جۆرێك ووشه‌ی ( بێ ئه‌مه‌ك)م به‌کارنه‌هێناوه ،من نه‌مووتووه (ئه‌وه‌ی هۆنراوه ده‌نووسێت ده‌بێ باکگڕاوهندێکی ته‌واوی ڕۆشه‌نبیری ومه‌عریفی له زمانی نووسین و ئه‌ده‌بیان هه‌بێ)ئه‌وه یه‌ك ووشه‌ی قسه‌ی من نییه .
ووتم نزیکه‌ی 160 تێکستم کراوه به گۆرانی به‌و تێکستانهوهش له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بڵاوده‌کرێنه‌وه ، بۆ نموونه چوار گۆرانی (ئه‌یوب عه‌لی)یه یه‌کێکیان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یه و ئهوتیریان به‌ناوی (بهحهسرهتم) .
له‌دیمانه‌که‌دا ئاماژه‌م به‌ناوی (30) گۆرانیبێژ کردووه کهتێکستی منیان کردووه به گۆرانی ،به‌ڵام به‌داخه‌وه لهنووسینهکه ئاماژه به‌ناوی هه‌موویان نه‌کرابوو ، من لێره‌وه ده‌مه‌وێ دیسان ئاماژه به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بکه‌م ( فوئاد ئه‌حمه‌د، هه‌ردی سه‌ڵاح،ئه‌یوب عه‌لی،زه‌که‌ریا،بڵند ئیبراهیم،ڕۆژ که‌ریم،محه‌مه‌د عه‌زیز،جه‌لال سه‌عید،نوری گه‌رمیانی،نیزام شوکر،هێڤی،ڤینا خورشید،ئومێد باڵه‌بان،ماردین کانه‌بی،کورده ،به‌ڵێن خالید،نه‌جمه‌دین ئاواره ،دواڕۆژ ، گۆران سۆزدار،کاروان سابیر،ئه‌رده‌لان به‌کر،خۆشه‌وی عه‌زیز،عاره‌ب عوسمان،بڕوا ئیسماعیل،شه‌هریار،محهد قه‌دری،شوان فوئاد ئه‌حمه‌د، زیاد ئه‌سعه‌دیش ئاوازی بۆ دوو تێکستی من داناوه و هه‌روه‌ها شتێکی منی ووتوه بۆ دڵت دامێ وبۆ په‌شیمانی) ، جگه له‌تێکست نووسین شاره‌زاییم له نوسینی ئۆپه‌رێت و شانۆی بوکۆڵهش هه‌یه ، ئۆپهڕێتی هه‌ڵه‌بجه نابه‌زێ له‌کاتی خۆی له‌هۆڵی گه‌ل نمایشکرا و له‌نووسینی من بوو و 3 سروودی تێدابوو له‌تێکستی من له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند ووریا ئه‌حمه‌د .
جه‌بار حه‌بیب
ئۆسلۆ – نۆروێژ