جوانی ئافره‌ت ته‌واوکه‌ری ڕه‌فتاره جوانه‌کانی تریه‌تی جۆری که‌سایه‌تی ئه‌و ئافره‌ته ده‌نوێنێ بایه‌خ دانی ئافره‌ت به جوانیه‌که‌ی بایه‌خ دانیه‌تی به ته‌ندروستی خۆی .پسپۆڕ و زاناکانی زانکۆی له‌نده‌ن چه‌ند ڕێنمایه‌کی به سوود ئاڕاسته‌ی خانمان ده‌که‌ن و ده‌ڵێن :
1- کاتی نوستن سه‌رینی بڵند به‌کارمه‌هێنه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو له ده‌وروبه‌ری چاوه‌کانت کۆ نه‌بێته‌وه .
2- خواردنه‌کانی هاوسه‌نگ و هه‌مه جۆر له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی ئاو پێست بریقه‌دار و نه‌رمتر ده‌کات .
3- به ئاوی شله‌تێن خۆت بشۆ چونکه ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی وشک بوون و چرچ بوونی پێستی له‌ش و ده‌م و چاو .
4-هه‌وڵ بده کاتی به‌کارهێنانی کرێم ده‌سته‌کانت خاوێن بن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م و چاوت توشی هه‌سته‌وه‌ری نه‌بن .
5- خۆت له توڕه‌یی و ده‌مار گرژی بپارێزه چونکه خراپه بۆ باری ده‌روونی ، کارێکی سلبی ده‌کاته سه‌ر پێست هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده یاریه وه‌رزشیه‌کان ئه‌نجام بده‌ی وه‌ک یۆگا.
6-جگه‌ره‌کێشان کارێکی سلبی ئه‌کاته سه‌ر پێست زوو پیر دیاردهبی چونکه ماده‌ی نیکۆتین که تیایدایه ڕه‌نگی پێست زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێنێ .
7-به‌کارهێنانی گڵۆپی نیۆن هه‌روه‌ها کۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌بێته هۆی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕانی پێست بۆیه له‌و حاڵه‌ته‌دا باشتر وایه ماسکی ده‌م و چاو به‌کاربهێنرێت .
8- ئه‌گه‌ر نینۆکه‌کانت بۆیه داربوون زۆر ده‌سکاری ده‌م و چاو مه‌که چونکه ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی چاوه‌کانت .
سه‌رچاوه ــ گۆڤاری شه‌نگ
ده‌ستکاری کردنی ـ شه‌م جه‌لال