له په‌یوه‌ندییه‌كدا هونەرمەند چنار رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای دوودڵی له‌سه‌ره‌تای دواین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه گۆرانییه‌كه تایبه‌ت به‌منداڵ به‌ڵام ئێستا دڵخۆشه به ئه‌نجامی كاره‌كه و هیوای خواست ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی جێی ره‌زامه‌ندی بینه‌رو منداڵان بێت”دوا كاری هونه‌ری من گۆرانییه‌كه بۆ منداڵ به‌ناوی بنووه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر تۆماركردنی بۆ كرا‌و هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا كاری كلیپكردنی هه‌مان به‌رهه‌ممان ئه‌نجامدا ئه‌ویش دوای ماندوو بونێكی زۆر به‌ڵام وێرای ئه‌و ماندووبونه زۆر هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كه‌م
له ئه‌نجام و چۆنیه‌تی كاره‌كه چونكه له‌سه‌ره‌تا زۆر دوو دڵ بووم و ده‌ترسام ئه‌و كاره له‌ئاستی تموحی خۆم بۆ خزمه‌تی منداڵان ده‌رنه‌چێت به‌ڵام ئێستا تا ئاستێكی باش له‌و به‌رهه‌مه رازیم و هیوادارم بینه‌ری خۆشه‌ویست و منداڵه ئازیزهكانیش به‌دڵیان بێت”.