م. عه‌ونی خۆشناو : 40 ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر شۆڕه سوارێکی ڕێبازی پیرۆزی کوردایه‌تی، مرۆڤ په‌روه‌رێکی مافه‌کانی مرۆڤ، نوسه‌رێکی به ئه‌زموون و به‌توانا، مرۆڤێکی مه‌زن دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت، ئه‌و کۆچه ناوه‌خته داخ و که‌سه‌رێکی قول و که‌له‌نێکی گه‌وره‌و به‌رفراوانی خسته نێو ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه به گشتی و هۆڵه‌ندا به تایبه‌تی، کۆچکردنی ئه‌و مرۆڤدۆست و نیشتیمانپه‌روه‌ره خه‌مێکی به ئازار له کۆڵ ده‌نێ و ده‌بێته کانییه‌ک له ئه‌شکی حه‌سره‌ت، وه هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش له ئاسمانی کوردایه‌تی خامۆش ده‌بێت و گوڵێکی قه‌شه‌نگ و بۆنخۆشی باخچه‌ی ڕازاوه‌ی کوردایه‌تی هه‌ڵده‌وه‌رێت و ده‌چێته ناخ و قوڵایی خاکی دووره وولاتی پڕ له غوربه‌تی ده‌بێته مه‌نزلگای هه‌تا هه‌تایی ئه‌و نه‌مره…
د. جه‌میل شه‌ڕه‌ف ئه‌و مرۆڤه روح سوک و ماندونه‌ناس و خۆشه‌ویست و خۆنهویستهبوو، که هه‌موو هێزو توانا‌و ڕه‌نج و ماندوبوون و شه‌ونخونی له پێناوی ناساندنی کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ی بوو،پێشمه‌رگه ئاسا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمان بگه‌یه‌نێت له‌گه‌ل پۆڵێک له هاوڕێ و هاوبیرو هاوخه‌بات و هاوکارانی تێده‌کۆشا، ئه‌و شۆڕه سوارانه‌ی ڕێگای خه‌بات له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، به‌شێک له کات و ژیانیان ته‌رخانکردبوو بۆ خزمه‌تکردنی گه‌ل و نیشتیمان، د. جه‌میل شه‌ڕه‌فی نه‌مر به شاهیدی هه‌موو دۆست و هه‌ڤاڵان به درێژایی ته‌مه‌نی له پێناوی گه‌یاندنی په‌یامێکی ڕاستگۆیانه تێکۆشاوه، هیچ کاتێک له خه‌می به‌ده‌ستهێنانی پله‌و پایه نه‌بووه، سوارچاکێکی به‌رده‌وامی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره پڕ له خهرمانهبووه،که خه‌می گه‌له‌که‌ی له کۆڵبووه، به‌ڵکو خه‌می ئه‌و کوردستانیکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بووه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی ئاشنایه‌تی من له‌گه‌ل ئه‌و نه‌مره به به‌راورد له‌گه‌ل هاوڕی و هه‌ڤاڵانی تری به‌راورد بکه‌ین زۆر که‌مه، به‌ڵام بیرکردنه‌وه‌و تێڕوانینمان بۆ شێوازی خه‌بات بۆ به‌رگریکردن له کورد‌و کوردستان و له یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر نزیک و ئاوێته‌ی یه‌کبوو، زۆربه‌یان لایان وابوو ئێمه چه‌ندان ساڵه هاوڕێ و هاوخه‌باتین، بۆیه به کۆچی ناواده‌ی ئه‌و نه‌مره من مامۆستایه‌ک و پێشه‌نگێکی شاره‌زاو و ڕێنیشانده‌رێک و برایه‌کی گه‌وره‌و ئازیزم له ده‌ستدا، به نوسین و ڕیزکردنی چه‌ند ووشه‌یه‌ک و په‌یڤێک ئه‌و زامه قوڵه له‌ناخماندا ساڕیژ نابێت، بۆیه به باشمانزانی له ساڵیادی یه‌کێتی یه‌که‌مان چله‌و کۆڕی ماته‌مینی و ڕێزلێنان بۆ تێکۆشه‌رێکی دێرینی کوردایه‌تی و یه‌کێتی بگێرین..
سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تی من له‌گه‌ل ئه‌و نه‌مره بۆ ساڵی 1999 ده‌گه‌ڕیته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر من به ناو‌و ناوبانگی ئه‌و نه‌مره ئاشنابووم، به‌ڵام له نزیکه‌وه یه‌کترمان نه‌ده‌ناسی له سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه‌دا ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره کرام، تاکو له‌وی نیشته‌جێ بم، کوردانی تاراوگه له‌هه‌ر کوێ بن له بۆنه و یاده نیشتیمانی یه‌کان درێخی ناکه‌ن، ئێمه‌ش بۆ به‌رزو پیرۆزکردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز ڕوومان له‌شاری ماسترێخت کرد، له‌وێ په‌رۆشی کۆکردنه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی بووم، خۆم پێناساندن و پێم ووتن، ده‌بێ هه‌وڵ و کۆششمان بۆکۆکردنهوهو ڕێکخستنه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کیتی بێت له‌و ده‌ڤه‌ره، گوتیان خه‌مخۆرێک و دڵسۆزێک و تێکۆشه‌رێکی دێرین لێره‌یه، ناوی( د. جه‌میل شه‌ڕه‌ف)ه، هه‌ر ئه‌و شه‌وه له‌و جه‌ژنه‌دا به‌دیداری ئه‌و نه‌مره شادبووم، له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و کۆنفرانسه‌کان، هاوسهفهرو هاوبیرو هاوبۆچوون بوین، له کاتی پێکهێنانی که‌رتی ڕێکخستنی ماسترێخت، کاندیدی ئه‌و نه‌مره‌و سه‌رجه‌م کوردانی ئه‌وێ بوین بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی که‌رته‌که، ئه‌وه‌ی بۆ من جێگای ڕێز‌و شانازی و سه‌ربه‌رزی بوو، ئه‌و نه‌مره له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌و کار‌و چاڵاکیه‌کانی که‌رتی ڕێکخستنی ماسترێخت ئاماده‌ده‌بوو، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ پلینۆم هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری و که‌مته‌رخه‌می ده‌کرد، چۆن ڕێبوارێکی وه‌ک منی دوێنێی خه‌بات له بڕیاره چاره‌نوس و هه‌ستیاره‌کانی حزبه تێکۆشه‌ره‌که‌مان ئاماده بێت!!! به‌ڵام که‌سایه‌تی یه‌کی به ئه‌زموون و ئه‌ندازیارێکی ڕێبازی پێرۆزی کوردایه‌تی مامۆستایه‌کی پێگه‌یاندنی کادیران و و نوسه‌رێکی بوێر‌و تێکۆشه‌رێکی دێرینی کوردایه‌تی و یه‌که‌مین ئه‌ندامی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له بڕیاره پڕبایه‌خ و چاره‌نوس و هه‌ستیاره‌کان به‌شدار نه‌بێت!! بۆیه ئه‌و گله‌یی و گازنده‌و ڕه‌خنانه‌مان گه‌یانده سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و شوێنی مه‌به‌ست، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه مه‌فره‌زه سه‌رتاییه‌کان به‌بێ خۆپاڵاوتن ببنه ئه‌ندامی پلینۆم و کۆنگره، حه‌قه ڕێکخستنه دێرین و سه‌ره‌تایییه‌کان به‌هه‌مان شێوه ببن به ئه‌ندامی پلینۆم و کۆنگره، بۆیه له کۆنگره‌ی سێ یه‌مینی یه‌کێتی به هه‌وڵ و کۆششی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ده‌ره‌وه وهاوکاری یارمه‌تی هه‌ڤاڵانی ووڵات پێشنیازه‌که‌مان په‌سندکراو د. جه‌میل شه‌ڕه‌فی نه‌مر بووه ئه‌ندامی کۆنگره، به‌ڵام دوای سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هۆله‌ندا نه‌خۆشی به‌رۆکی بهرنهداو دوای ململانێکی زۆر له‌گه‌ل ژیان، دواجار دوا نامه‌ی مالئاوایی ئاراسته‌ی دۆست و هه‌ڤاڵان کرد‌و له ڕێکه‌وتی 19.04.2012 کۆچی دوایی کرد‌و له ڕێکه‌وتی 25.04.2012 له یه‌کی له گۆرستانه‌کانی شاری ماسترێخت له ڕێ و ڕسمێکی شایسته‌دا به‌خاکسپێردرا.
یاددت به‌خێر بێت و ڕێڕه‌وی خه‌باتت ڕۆشن