له‌ئه‌ده‌بی ئه‌مازیغییه‌وه…نووسینی: سه‌عید بلغربي…گۆڕینی: یوسف عیزه‌دین: شه‌و له‌ناخیدا به‌ساڵدا چوو و چه‌ند درزێکی له‌ناڵینی ره‌نگاو ره‌نگ؛ ته‌ژیی به‌ئاواره‌یی و ونبوون، له‌نێویدا جێ هێشت. تاڵه مووه سپییه‌کانی؛ واده‌هاته پێش چاو ،کههێڵکاری پڕ ورده‌کاریی تاریکی رۆژانی رۆژگارێکی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به‌رجه‌سته بکه‌ن ؛ که‌به‌ته‌نیا مه‌ودا ره‌شه‌کانی خۆی تێدا ده‌لێسایه‌وه.. له‌قوڵایی تاڵاییهکهوه ئاخ و ئۆفێکی لێ به‌رز بۆوه.. چاوی بڕییه یه‌کێک له مێینه‌کان، که‌له‌سه‌ر شؤستهکه به‌لۆژه لۆژه هه‌نگاوی ده‌نا و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه تێی ده‌ڕوانی..به‌ڵام ئه‌و رووی وه‌رچه‌رخاند و خۆی دایه ده‌ست بێده‌نگی و له‌و شه‌وه دره‌نگ وه‌خته‌دا، پێده‌چوو هه‌موو ته‌متوومانی شاری له‌سه‌ر لێوه بارگاوییه‌که‌ی به‌شه‌که‌تی، هه‌ڵگرتبێت؛ ئه‌مه سه‌ر باری به‌رده‌وامبوونی له‌هه‌نگاونان به‌سه‌ر شۆسته تهڕبووهکاندا.
له‌پاڵ لوغزه سه ر سوڕهێنهرهکهیدا، بۆ تاوێک و به‌بێده‌نگی له‌گه‌ڵی که‌وته دیالۆگه‌وه، ناو و ساڵی له‌دایک بوونی خۆی پێ گوت و دواتر باسی ئه‌و زامه‌ی بۆ کرد؛ کهدهمێکهو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه بۆ ئێره له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیده‌گرێت.
بۆنی ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی کرد، کهلهمابهینی په‌نجه‌کانییه‌وه ده‌هات..به‌خێرایی خۆی له‌کچه‌که دزییه‌وه و تا پێی کرا هه‌ڵهات و به‌خێرایی چووه نێو تهمتوومانهکهوه، نه‌فره‌تی له‌ڕۆژی له‌دایک بوونی خۆی کرد و جوێنیشی به‌و کاره‌دا، کهبهناچاریی و رۆژانه ده‌بوو له‌نێو زێرابه‌کاندا پێی هه‌ڵسێت.
هه‌رچه‌ند هه‌موو ماده‌کانی لابردنی بۆنی ناخۆشی تاقیکرده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ ده‌رهه‌ق به‌بۆنی ناخۆشی په‌نجه‌کانی خۆی بکات.. ئیدی مرۆڤه‌کانی ئه‌و شوێنه وه‌ک ده‌عبا گۆشتخۆره‌کان، گۆشتیان ده‌خوارد و به‌مه‌ش بۆنی پیسایهکانیان، زێده‌تر ناخۆش ده‌بوو.. به‌تووڕه‌ییه‌وه به‌ره‌و خانووه‌که‌ی که‌وته رێ، که‌ده‌که‌وته نزیک دواهه‌مین پێپلیکانه‌ی ژێر زه‌مینی ئاپارتمانه‌که..له‌به‌ر ده‌رکه‌ی خانووهکهیهدا نامه‌یه‌کی بینی که‌له زێدی خۆیه‌وه بۆی هاتبوو، هه‌ستی به‌شتێک له‌بۆنی سۆزداریی، بۆ ورده‌کارییه به‌تامه‌کان کرد:
هاوڕێ ئه‌زیزه‌که‌م، دره‌خته‌کان هێشتاکه رووتن، خانووه‌که‌تان؛ وه‌ک بۆ خۆتان ده‌زانن له‌پاش مه‌رگی باوکتانه‌وه هیچ ده‌ستی پێدا نه‌هێنراوه‌ته‌وه، بۆیه پاش وه‌رین و داڕمانی گه‌چ و سپیکارییهکهی وا خه‌ریکه یه‌که یه‌که‌ی به‌رده‌کانیشی داده‌ڕمێت..دایکت ده‌ڵێت؛ ئه‌گه‌ر که‌مێک پاره‌مان بۆ چاککردنه‌وه‌ی بۆ نه‌نێریت.. ئه‌وا، بێ‌شک خانووه‌که له‌پڕ به‌سه‌رماندا ده‌ڕمێت و هه‌مووشمان له‌ژێریدا ده‌مرین..له کۆتایشدا هیوادارین به دیداری ئێوه‌ی ئه‌زیز شادببین…
هه‌ستایه سه‌ر پێ و تۆزی زه‌مه‌نێکی به‌سه‌رچووی له‌خۆ ته‌کاند، سه‌ره‌تا نامه‌که‌ی قه‌د و نوشت کرد‌و دواتر ..به‌خشپه‌یی لهڕادیۆکهوه ده‌نگی گۆرانییه‌کی ئه‌مازیغیی ده‌هات.. وشه‌کانی گۆرانییه‌که باسیان له‌لێک ترازانی نێوان مرۆڤ و خاک ده‌کرد، فرمێسکی گه‌رم به‌سه‌ر روومه‌ته‌کانیدا هاته خوارێ و بۆیه‌که‌مجار هه‌ستی به‌وه کرد کهغوربهت ته‌واو خه‌ساندوویه‌تی…پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ساتێکی ناڕێکخراو، له‌یاده‌وه‌ریی به‌به‌رچاوییه‌وه تێپه‌ڕی، به‌هه‌موو شههوانیهتێکییهوه باوه‌شی به‌شه‌ودا کرد‌و پاش ئه‌وه‌ی به‌ده‌م بهنرکهو ناڵه‌وه، ئاڵۆشه‌کانی خۆی تێدا به‌تاڵکرده‌وه…
بۆنی په‌نجه‌ی خۆیکرد و هه‌ر له‌پاڵ ئه‌و بۆنه‌شدا خه‌وت.
•کاتێک نازوور* نیو گه‌ڵی ده‌ترازێنێ
ئه‌و پیاوه زرته بۆزه‌ی نێو باخچه‌که، که‌له‌سه‌ر کورسییه‌کی له‌چیمه‌نتۆ دروستکراو دانیشتبوو، زۆر سه‌ر قاڵبوو به‌ڕوانینه سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستی؛ له‌کاتێکدا ئاره‌ق به‌جه‌سته دووگاوییهکهیدا ده‌هاته خوارێ.
له‌و کاته‌دا نازوور یادی له‌دایک بوونه نادیاره‌که‌ی خۆی، وه‌ک هه‌موو رۆژێک، به‌بێ ده‌نگی و وه‌ک منداڵێکی هه‌ژار به‌بێ کێکی رۆژی له‌دایکبوون و دیاری و هاوڕێ و مۆمی ره‌نگاوڕه‌نگ ده‌کرده‌وه، ئه‌و مۆمانه‌ی که‌ده‌بوو به‌هه‌ناسه سارده قورسه‌کانی بیکوژێنێتهوهو دواتر بخه‌وێت.
ئیدی نازوور ئاوایه، لهخهوتنیدا ده‌مرێت و به‌یانیان به‌پرخه پرخی ئۆتۆمبیل و هات و هاواری فرۆشیار وبۆنی زبڵ و خاشاکهکهکان بێ‌دار ده‌بێته‌وه.
پیاوه قه‌ڵه‌وه‌که هێشتاکه له‌شوێن خۆیدا دانیشتبوو، بهدڕدۆنگییهکی دیار و ئاشکراوه به‌لای راست و چه‌پی خۆیدا ده‌یڕوانی، به‌که‌سێک ده‌چوو چاوه‌ڕێی خۆشه‌ویسته‌که‌ی بکات..هه‌روه‌ک چۆن منیش تووشی هه‌مان حاڵه‌ت ده‌بووم کاتێک خۆشه‌ویسته‌که‌م له‌ژووان دواده‌که‌وت.
هه‌رچه‌ند له‌و کاته‌دا سه‌باره‌ت به‌کاره‌کانم، دیدارێکی گرنگم هه‌بوو،..به‌ڵام په‌رۆشی و حه‌زم بۆ زانینی ئه‌وه‌ی که‌ده‌بوو رووبدات، بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌جێی خۆمدا بمێنمه‌وه…
هه‌ر هێنده‌م زانی کچێکی جوانکیله‌ی منداڵکار له‌پیاوه‌که نزیک بووه‌وه‌و به‌لێک نزیکردنه‌وه‌ی روومه‌تیان له‌یه‌کدی، ئاڵوگۆڕی سڵاویان له‌یه‌کتر کرد..پیاوه‌که له‌کاتێکدا سه‌یری سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستی ده‌کرد؛ به‌تیله‌ی چاو و به‌چاوی که‌سێکی گله‌یی خواز ده‌یڕوانییه کچه‌که که‌دیار بوو له‌ساته‌وه‌ختی ئاماده‌بوونی دوا که‌وتبوو؛ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وام هه‌ستده‌کرد ئه‌و گفتوگۆیه‌ی که‌له‌و ده‌مه‌دا له‌نێوانیاندا سازبووه، سه‌باره‌ت به سێکس بێت، به‌تایبه‌تیش کاتێک له‌کاتی قسه‌کردنی پیاوه‌که‌دا خۆڕسکانه کچه‌که سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕا، ئه‌مه جگه لهشهرمکردن و داپۆشینی چاوی به‌ده‌ستی…پیاوه‌که بڕێک پاره‌ی ده‌رهێناو هه‌ر یه‌کسه‌ر کچۆڵه‌که پڕی دایه و خزاندیه مابه‌ینی درزی مه‌مکه‌کانییه‌وه.
ئه‌و نازوور-ه سکاڵای له‌که‌س نییه‌و به‌بێده‌نگی موراقه‌به‌ی ئه‌و کچۆڵه جوانکیله ئاوداره‌ی ده‌کرد که‌له‌یه‌کێک لهباخچهکانیدا و به‌به‌رچاوییه‌وه ده‌فرۆشرا.. هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه تێی ده‌ڕوانی، سه‌رباری نه‌فره‌تکردنی له‌و بێحورمهتییه، به‌ڵام وه‌ک خودی پیشه‌ی خۆی هه‌رده‌م به‌بێده‌نگی ده‌مایه‌وه.
هه‌ردوو نه‌فه‌ره‌ت لێکراوه‌که، به‌ره‌و شوێنێک که‌وتنه رێ، پیاوه‌که خه‌ریک ده‌بوو، به‌تێڕوانینه زه‌به‌للاحه‌کانی کچۆڵه‌که قووت بدات و وه‌ک لیمۆ له‌مابه‌ینی ده‌ست و قاچه پیسهکانیدا بیگوشێت.
نازوور-یش به‌هه‌مان شێوه پیسییه، به‌ڵام هیچ سکاڵایه‌که‌ی له‌که‌س نییه‌و ده‌توانیت پیاده‌ی که‌شی رۆژانه‌ی خۆت بکه‌یت و چه‌ندت ده‌وێ له‌خۆڵ و خاشاک، رۆیبکهیته سه‌ر ده‌ست و قاچ و جه‌سته‌ی..که‌سیش نییه بۆ ئه‌مه لۆمه‌ت بکات و تف بکاته نێو چاوانت.
هه‌ردوو نه‌فره‌ت لێکراوه‌که له‌وێڵگه‌ی شاره‌که‌دا ونبوون…
جه‌سته‌ی کچۆڵه‌که‌م به‌ڕووتی ده‌هاته پێش چاو، له‌کاتێکدا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی زرته‌بۆزی هه‌ڵئاوساو و پیسی پیاوه‌که ههڵدهخزا..تفی لێده‌کات..میزی پێدا ده‌کات..ئیدی هه‌روه‌ک چۆن جه‌سته‌ی رووتکرده وه، ئاوا رۆحیشی رووت ده‌کاته‌وه..ده‌گریی، هه‌روه‌ک چۆن هه‌موو سۆزانییه‌ک، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رمه‌ستی و له‌ززه‌ت شێتێتی ناخی داده‌مرکێنێته‌وه، ده‌گریی و ده‌ست ده‌کات به‌گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌تی کونکردنی و چۆنییه‌تی ترازاندنی نێو گه‌ڵی بۆ یه‌که‌مین خۆشه‌یستی و …
له‌بیرمه منێکی خه‌م مردوو، له‌رۆژێکدا؛ وه‌ک عاشقێکی نابه‌ڵه‌د، هه‌روه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی له ته‌لیسمی پیتی نووسینی عاشقان تێ ناگه‌ن..نامه‌یه‌کم به‌زمانێکی پڕ گله‌یی، بۆ نازوور نووسی و پێم گوت:
تۆ سۆزانیت؟!
که‌چی به‌مه خه‌نده که‌وته سه‌ر لێوی و نێو گه‌ڵی بۆ کردمه‌وه و ئیدی هه‌ردووکمان به‌بێده‌نگی چووینه نێو دنیایه‌کی بۆگه‌نه‌وه.
(ئیسپانیا 16-10-2005).
*نازوور: شارێکی ئه‌مازیغییه، ده‌که‌وێته باکووری مه‌غریب