سه‌ره‌تا پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له خۆمان و له خوێنه‌رانی به ئه‌مه‌کی چرا ده‌که‌ین به بۆنه‌ی شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان وه‌ک یه‌که‌م ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی. چرا له ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بوونیدا چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی گرنگی به خۆیه‌وه بینیوه، بگره له گۆڕینی ناوی خۆی به دوو قۆناخ وه گۆڕانکاری به‌سه‌ر شێوازی کارکردنی. وه‌ک زۆربه‌تان ئاگادارن چرا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکیدا به چرامیوزیک خۆی به ئێوه ناساند‌و له پاڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئۆریجیناڵی هونه‌رمه‌ندانی کورد هه‌ڵسا به بڵاوکردنه‌وه‌ی زۆرترین هه‌واڵی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان و بوو به سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی سه‌رجه‌م میدیاکانی کوردستان. پاش چه‌ند ساڵێک له ململانێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ماڵپه‌ڕی تاکه‌که‌سی جیاجیا که ناسراوبوون به کۆپیکردن و دزینی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان ئێمه سه‌رجه‌م چاڵاکیه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌مان ڕاگرت و دوای ئه‌مه به‌رده‌وام بووین له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی.
خۆشحاڵین وه‌ک یه‌که‌م سایتی کوردی توانیبێتمان چه‌ندین گۆڕانکاری بخه‌ینه شێوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و بابه‌ت له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت. لێره‌دا وه‌ک وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک ئه‌م خاڵانه باس ده‌که‌ین که چرا پێشڕه‌و بووه تیایدا .
- چرا وه‌ک یه‌که‌م سایتی تایبه‌ت به هونه‌ر ده‌ستی به‌کار کرد.
- چرا وه‌ک یه‌که‌م سایتی هونه‌ری ڕاپۆرتاژی نووسینی کرد به ده‌نگ و ڕه‌نگ، زۆر بابه‌تی ڤیدیۆیی له ئاهه‌نگ و ڕاپۆرتاژی تایبه‌تی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان ئه‌نجامدا.
- چرا وه‌ک یه‌که‌م سایتی هونه‌ری به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به خۆی پێشکه‌شی بینه‌رانی کرد. له‌مانه : چرامیوزیک، ژوانی چرا. دوابه‌دوای ئه‌مانه‌ش چه‌ندین ڕاپۆرتاژی هونه‌ری ڤیدیۆیی ئه‌نجامداو تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
- چرا وه‌ک یه‌که‌م سایتی هونه‌ری دوو فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی له یادی دامه‌زراندنی ئه‌نجام دا. که هه‌ر فیستیڤاڵێک زیاتر له 150 هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست تیایدا به‌شداربوون.
- چرا وه‌ک یه‌که‌م سایتی هونه‌ری کوردی یه‌که‌م فیستیڤاڵی کورته فیلمی له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجام دا و له هه‌وڵی ئه‌وه‌ین بۆ فیستیڤاڵی ئاینده کارێکی گه‌وره‌ی بۆ بکه‌ین.
له‌مانه چرا پێشه‌نگ بووه و دوای ئه‌مه‌ش خۆشحاڵین ڕه‌وتی کارکردنی زۆربه‌ی گه‌نجانمان توانی له کۆپیکردنی سیدی و زیان به هونه‌رمه‌ندان بگۆڕین و ببیین به قوتابخانه‌یه‌ک بۆ زۆربه‌ی زۆری سایت و سایتۆکهکان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان شێوازی کارکردنی چرا بگرنه به‌ر.
ئه‌مساڵ پێمان نایه ساڵی شه‌شه‌می دامه‌زرانی چراتیڤی و له‌وانه‌یه زۆرێک له ئێوه چاوه‌ڕێی فیستیڤاڵی سێهه‌ممان لێبکه‌ن !!؟ لێره‌دا به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ڕاده‌گه‌یه‌نین خۆشحاڵ ده‌بین به‌ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵی سێهه‌ممان ئه‌گه‌ر بۆمان کرا ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌یکه‌ین و ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه. هه‌رچه‌نده چه‌پڵه به‌ده‌ستێک لێ‌نادرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی خۆمانی بۆ ده‌ده‌ین.
ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ کوژانه‌وه‌ی مۆمی شه‌شه‌می چرا گۆڕانکاریه‌کان چین له چرا !؟
پێش هه‌موو شتێک یه‌که‌م و گه‌وره‌ترین گۆڕانکاریمان له‌شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێی 2010 گۆڕانی ڕووکار‌ی سایته‌که‌مان بوو به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستاکه و گونجانی له‌گه‌ڵ هه‌موو براوسه‌ره‌کان له کوردستان و ده‌ره‌وه. تا ئێستاش به‌رده‌وام کاری تیا ده‌که‌ین و چه‌ند به‌شێکی ماوه ئاماده‌بکرێت ئه‌میش ورده ورده ته‌واوی ده‌که‌ین. له‌م ڕووکاره نوێیه‌ی چرا گرنگی زۆر به نووسه‌ر دراوه له ڕووی کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانیان له لاپه‌ڕی تایبه‌تی نووسه‌ر. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌م نووسه‌رانه‌ی بابه‌ت ده‌نێرن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌گه‌ڵ چرا پرۆفایلی تایبه‌تیان بۆ ده‌کرێته‌وه له چرا و له ئاینده هه‌وڵ ده‌ده‌ین فێریان بکه‌ین چۆن خۆیان بابه‌ته‌کانی خۆیان له چرا بڵاوده‌که‌نه‌وه. گۆڕانکاری تر له سایته‌که‌مان ئه‌مساڵ ئه‌ویش به‌ده‌ر له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب چه‌ند به‌شێکی ترمان له سایته‌که‌مان چاڵاک کرد وه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی، زانست و ته‌کنه‌لۆژیا، مۆده‌و جوانی، وه‌رزش وه زۆر بابه‌تی هه‌مه‌ڕه‌نگی تر. له‌وانه‌یه هه‌ندێک له‌ئێوه پرسیاری ئه‌وه‌ش بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکی بابه‌تی سیاسیش چاڵاک بکه‌ین، لێره‌وه ده‌ڵێین تا ئێستا بڕیاری به‌شی سیاسیمان نه‌داوه. ماوه بڵێین
ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری بۆ ؟
پێتان وا نه‌بێت ئێمه دژی هونه‌رمه‌ندان بین له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی هونه‌ری. ئێمه له‌گه‌ڵ چاککردنین و ڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانین که ڕۆژانه به‌چاو ده‌یبینین و له سایته‌کانی تر به‌رده‌وام بۆ هونه‌رمه‌ندان پینه ده‌کرێت به چه‌ند ووشه‌یه‌کی بریقه‌دار. ئێمه ئه‌م ده‌نگانه ده‌هێنینه قسه که زانستیانه ڕه‌خنه‌کانیان ئاراسته‌ی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و ڕه‌وتی ئه‌مڕۆی مۆسیقا و هونه‌ری کوردی ده‌که‌ن. ڕه‌خنه‌کانمان بۆ فێربوونه نه‌ک بۆ ڕووخان. هه‌رچه‌ند ده‌زانین هونه‌رمه‌ندی کورد دڵگران ده‌بێت و هه‌رگیز ڕه‌خنه‌کانی ئێمه‌ی پێ هه‌زم ناکرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێته هۆی وه‌ستانمان له په‌نجه خستنه سه‌ر برینه‌کان ئه‌گه‌ر بزانین یه‌ک هونه‌رمه‌ند له پشتمان نامێنێت به هۆی هه‌ڵوێسته‌کانمان. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازین و چرا هه‌ر ڕۆناک و هه‌ر گه‌شاوه و هه‌ر سه‌ربه‌خۆش ده‌بێت.
سوپاس بۆ خوێندنه‌وه‌تان
ستافی چرا تیڤی.
14.01.2010