ئارام ئه‌بوبه‌كر
_ چراخانى ئاواتم _
ئه‌گه‌ر شه‌وێك یادت نه‌كه‌م ،
واهه‌سته‌كه‌م تاوانبارم
ئه‌و شه‌وانه‌ى یادت ئه‌كه‌م ،
هێنده‌ى زامێ به‌ئازارم !.
ئه‌گه‌ر شه‌وێك بۆتۆ نه‌گریم ،
هه‌ورى چاوم ئه‌گرمێنێ
ئه‌و شه‌وانه‌ش كه‌ئه‌گریم بۆت ،
ده‌ریاى ئه‌شك ئه‌مخنكێنێ .
بــڕوابــكه بیـرت ئـه‌كـه‌م ،
خَـۆشـهویـستـه تـاقـانه‌كـه‌م
تـۆ هه‌تـاكـه‌ى نـایـه‌یتـه‌وه …
بـۆ نـاو مـاڵـه وێرانـه‌كـه‌م ؟.
من ناتوانم خامۆشت كـه‌م ،
ئـــه‌ى چـــراخـــانــى ئـاواتــم
له‌و كاته‌وه‌ى تۆم لێ ونى …
ڕه‌شپۆشێكى كش و ماتم !.
بگهرِێوه باوه‌ك جاران ،
ژیان له‌لام گه‌ش و جوان بێ
به‌تۆى ئازیز بۆ رِهوایه …
كه‌من به‌شم هه‌ر سوتان بێ ؟.
*************
_ وه‌سێتنامه _
ئه‌گه‌ر مردم …
چاوت بكه به ئارامگام ،
بمنێژه تیاى بۆ ئه‌به‌دى
تا به‌بارانى فرمێسكت …
لاشه‌م ئه‌ڕزێ هێدى هێدى !.
ئه‌گه‌ر مردم …
ده‌ستى رِاستت ئاوهڵاكه ،
بۆمى بكه به لافیته
مه‌ترسه له‌وه‌ى بچوك بێ ،
خۆ ناوى منیش پێنج پیته!.
ئه‌گه‌ر مردم …
با دڵت پرسه‌خانه‌م بێ ،
بێده‌نگ پرسه‌م بۆ بگێڕى
ئه‌م شیعره‌ش وه‌سێتنامه‌مه …
له‌به‌ریكه دێڕ به دێڕى !.