وهرگێڕانی له فارسییهوه: نهبهز ئهحمهد : بههمهن قوبادی: من له بیرمه حه زم ده کرد بڕۆم بۆ سینه ما.. له ته ک خاڵم یاخود مامم.. ئه و کاته من منداڵ بوم ئاشقی له فه ی کالپاس بوم.. دوکانی له فه فرۆشه که له ژێر سینه ماکه دا بو.. هه رکاتێک ئه ڕۆشتین له فه بخۆین وام ده زانی که له فه ده کڕین نابێت له له فه خانه که بیخۆین.. ده بێت ئارامبگرین تا ناو ساڵۆنی سینه ماکه.. ئه وکاتانه هه موی وابو..
وامده زانی که سه یری فلیم ده که یت ئینجا ده بێت له فه بخۆیت.. بۆ له فه خواردن ده چوم بۆ سینه ما.. خاڵم ده یگوت جارێ نه یخۆیت ده مگوت باشه با بچینه هۆڵه که.. ئه چوینه یه که م هۆڵی چاوه ڕوانی ده مگوت ئێستا بیخۆم! ده یگوت نا.. با بچینه هۆڵی سه ره کی.. ده چوین و دا نیشتین ده مگوت بیخۆم ئێستا! ده یگوت نا.. با گڵۆپه کان بکوژینه وه.. کاتێک گلۆپه کان ده کوژانه وه و فلیمه که ده ستیپێده کرد ده یگوت ئێستا بیخۆ.. من له بیرمه که چه ند له فه یه کم به کاغه زه کانیه وه خواردبو.. هێشتا له زه تی ئه و له فانه له سه ر زمانمه.. ئه توانم زۆر به جدی پێتبڵێم له خۆشی له فه ی کوردی بو شه یدای سینه مابوم.. (پێتهر) من تا ئه مڕۆش ئاشقی سینه ما نه بوم و نیم! من مه ستی سینه مام.. ئازارێک من به خۆیه وه ڕاده کێشێت وا ده زانم سه رخۆشم ئه زانی! که نازانم چی ده که م.. من هیچکاتێک له زه تم له سینه ما نه بردووه.. گیان ده ده م.. قورسترین پیشه یه له دونیادا.. له کوردستان له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست چه ندین جار زه حمه تی زیاتره.. بۆیه پێت ده ڵێم مه ستم من مه ستی سینه مام.. مه ستیه کی ئازاراوی له گه ڵ مندایه که ناتوانم ته رکی که م.. وه کو ماده هۆشبه ره کان دوچاری بووم. دایکم گه وره ترین ڕاهینه رم بوو.. ته نها که سێک بو که به نهێنی و له ژێر زه میندا هاوکاری ده کردم که بڕۆم کورته فلیم دروستکه م.. ده مه وێت چیرۆکت بۆ بگێڕمه وه.. له ته مه نی حه فده ساڵیمدا دایکو باوکم جیابونه وه.. که جیابونه وه من له خێزانه که مدا ده وری باوکم ده بینی.. حه وت منداڵ بوین به دایکمه وه هه شت که س.. وه ک کوڕه گه وره ی ماڵ ده بو بژێوی خێزانه که م ده سته به رکه م.. دوو سێ ساڵ وازم له خوێندن هێنا.. ته په دۆرێکی شه ربه تم هه بو له سه ر چاده شه ربه تی میوه م ده فرۆشت.. دواتر به وێنه گرێک ئاشنابوم و پێموت وێنه گری چه نده سه رنج ڕاکێشه.. ئه ویش ڕێنوێنی کردم.. چومه کتێبخانه کتێبی وێنه گری بدۆزمه وه کتێبێک له ته نیشتیه وه نوسرابو سینه ما و ئه نه مه یشن.. ئه و کتێبه م هێناو ده ستمکرد به کار.. یه که م فلیمی ئه نه مه یشنم به هاوکاری دایکم دروستکرد.. دایکم هاوکاری کردم.. ڕاهینه ری دووهه مم باوکم بو چونکه زۆر سه رسه خت بو به رامبه رم.. چونکه نه یده ویست بچم بۆ سینه ما.. هه میشه به ربه ستی بۆ دروست ده کردم.. هه موکاتێک بۆلیسێک یان عه سکه رێک به دوامه وه بو بزانێت من چی ده که م. ئه م به دوکه وتنو پشکنینه ی عه سکه ره که ی باوکم و باوکم خۆی وه ک دزو پاسه وان.. ڕیتمی فێرکردم.. فێری ڕاکردن بوم چیرۆکی فێرکردم.. به ڵام ئه و شته ی سینه ما فێری کردم تا ئه و ئاسته ی که من فلیمسازی ده که م.. ئه و کورته فلیمانه بون که دروستم کردن ئه وانه ش سه باره ت به ژیان.. وه ئه و کورته فلیمانه منی کرد به ده رهێنه ر.. هه ندێک ڕێگای فێرکردم که چۆن بڕوانمه شته کان.. ڕێگایه کی پیشاندام که توانیم فلیم به شێوازو ستایه ڵی خۆم دروستکه م.. به شێوه یه ک که هه ستمکرد ڕێگای خۆمم دۆزییه وه.. ڕێگایه ک نه بو که خه ڵکانێک پیشانمده ن.. ڕێیه ک بو که خۆم فێری بوم..
پێتهر سکارڵێت: به همه ن تۆ فلیمت له ئێراق دروستکرد له ئێران فلیمت دروستکرد.. من پێموایه له هیچ یه کێک له م وڵاتانه دا فلیمسازی ئاسان نیه.. سه ختیه کان جیاوازن ئه توانی باسیان بکه یت.
بههمهن قوبادی: ڕاستیت ده وێت ئێره سه ختی و ناڕه حه تی خۆی هه یه.. به ڵام زۆر که متر له به رامبه ر ئێراندا.. لێره زیاتر هه س به ئازادی کارکردن ده که م.. لێره شتێک به ناوی سانسۆره وه نییه.. لێره هه رشتێکت بوێت ئه توانیت دروستیکه یت.. به ڵام ناڕه حه تیه کان له ڕوی به رهه مهێنان و تیمه وه ناڕه حه ته.. هه موشتێک هه ر خۆتی.. یه که م ده بێت ده وری ده که س به ته نیا ببینیت.. وه تۆ ئه کته رت نیه.. من ده بێت کوچه و کۆڵانه کانی دیهاته کان بگه ڕێم ئه کته ر بدۆزمه وه.. هه روه ها ناڕه حه ته که تێیانگه یه نیت ڕازیانکه یت که سینه ما چیه.. بۆ نمونه له فلیمی “گۆرانی سه رزه وی دیک” دا من ئه و قژ لوله م هێنا وتی شانازیه که کار بۆ تۆ ده که م.. یه ک ڕۆژ کارمانکرد.. شه و وتی خواحافیز.. وتم ئه بێت دومانگ لێره بیت.. وتی چی! من ده سه عاته کارت بۆده که م فلیمه که ی تۆ دوسه عاته.. ئه و هه موه کاته شت وه رگرتوه.. وتم نا ئه زیزم ڕۆژی یه ک ده قه یه.. یه ک حه فه ته ئه مه م ڕازی کردووه.. ڕۆشتم مامۆستای زانکۆم هێنا ئه مه ی ڕازی کردووه.. ئینجا زانی ده بێت دوو مانگ ئیشکه ین ئینجا ئه توانین فلیمێکی 90 ده قیقه ی دروستکه ین.. ئاوا ئیش ده که ین..
پێتهر سکارڵێت: به همه ن ده مه وێت که مێک باس له هه مو فلیمه کانت بکه یت.. “ساتێک بۆ مه ستی ئه سپه کان”.. ئه و فلیمه ی به جیهانی ناساندی..
بههمهن قوبادی: کاتێک که “ساتێک بۆ مه ستی ئه سپه کان”م دروستکرد.. من هیچ ئایدیایه کم نه بو.. له سه ر پارچه کاخه زێکی بچوک شه ش دێڕم نوسی بۆ خۆم.. به همه ن تۆ ده بێت سه باره ت به مناڵه کانی مه رز فلیمی به هێز دروستکه یت، ڕۆشتم فلیمه که مم کرد به هه شت به ش چیرۆکم نه بو.. وتم به خۆم به همه ن تۆ هه شت فلیمی 10 ده قه ی دروست ده که یت.. ده ستم کرد به دروستکردنی 10 ده قیقه 10 ده قیقه 10 ده قیقه ی.. وه به دوای دێڕیکدا ده گه ڕام تا چیرۆکه کان شیوه یه ک وه رگرن.. ڕۆژێک گه ڕامه وه بۆ کوردستان به هاوڕێکه مم وت سه رێک له و لادێیه بده ین که سێ مانگ لێی ئاواره بوین.. ڕۆشتین بۆ لادێکه سه یرمکرد پڕه له قاچاخچی.. قاچاخچیه تی ده که ن.. ده ستمکرد به وێنه گرتن و کورته فلیمه که مم له وێ دروستکرد.. که ته ماشای کورته فلیمه که م کرد هیچ شوێنێک پیشانی نه ده دا.. که بابه تێکی گرنگو سه رسوڕهێنه ری ئه وشوێنه یه.. ئیتر دوای دروستکردنی ڤێرژنه درێژه که ی ئه م فلیمه که وتم.. فلیمم دروست نه کرد، به کامیراکه م وێنه ی ئه و ژیانه ڕاسته قینه ی ئه وێمگرت.
له سه دا حه فتای ناوه ڕۆکی فلیمه که ئه و ڕاستیه بو که له وێ ده بینرا.. 30 دانه ی روداوی له ڕۆژانی ڕابردویی خۆم بوو.. ئه یوب کارێکته ری مناڵی به همه ن قوبادیه.. ئه و که دایک و باوکی له ده ست ده دات ده که وێته هه ول بۆ بژێوی خێزانه که ی.. هه روه ک چۆن له هه ڕه تی لاویدا باوک و دایکم جیابونه وه.. به تیکستی جۆراوجۆر.. له هه مو فلیمه کانمدا من قه له قو توڕه و بێزارم.. به دوای چاره سه رو خۆ خاڵیکردنه وه وه م.. یه که م ده مه وێت هه ندێک له شیواویه کانم خاڵی که م.. دوهه م له به ر ناڕه زایه تیم به رامبه ر ژیانی ڕابردو و ئێستاشم هاوار ده که م..
ویستم فلیمێکی جیاواز دروستکه م که له داستانێ ساتێک بۆ مه ستی ئه سپه کان جیاوازتربێت.. بۆیه هاتم ئاوازه کانم دروستکرد که به شێکن له فه رهه نگی کوردستان.. که ئه م فلیمه م دروستکرد خه ڵکی پییان وتم بۆ ئه م فلیمه ت ئه وه نده قورس و ناڕه حه ته! پێموتن چونکه ده رونم ناڕه حه ته.. فلیمه کانم په نجه ره یه کی ناخی خۆمن.. ته واوی فلیمه کان ناو شه قامن چونکه به سه رهاته کانی کورد هه موی هی ناو شه قامن.. هیچکاتێک هیچ شوێنێکمان نه بووه که هه میشه لێی نیشته جێبوبین.. ده زانی ئێمه هه میشه له سه رجاده ژیاوین.. هه میشه له ڕه ودا بووین هه میشه ماڵ به کۆڵبووین.. هه میشه شتێک به کۆڵمانه وه بووه.. به بێ خواستی خۆمان هه میشه شتیک به کۆڵمانه وه بووه و قاڵیمان هه ڵگرتووه و له م ماڵ بۆ ئه و ماڵ له م شار بۆ ئه وشار ئاواره بوین.. ئه م شتانه هاتونه ته ناو فلیمه کانی من.. ئه م شێوه ژیانه وه ک قاچاخچی لێکردوین..
له فلیمی “کیسه ڵه کان ده فرن” دا ویستم فلیمیکی دژی جه نگ دروستکه م که هاتم بۆ عێراق ته ماشامکرد مناڵان به تبه ختترین و لاوازترین و بشتگوێخراوترین چینن که ئێستا بشتگوی خراون.. ئێمه چینه سوتاوه که ین به ڵام ئه م چینه که تازه پێده گه ن زۆر له ئێمه سوتاوترن.. ئێستا قسه له وه یه که ده بێت ئێمه چیبکه ین بۆ نه وه کانی داهاتو.. بۆیه به مناڵانه وه هاتمه ناوه وه که یه که م فلیمم دوای ڕوخانی رژێمی به عسی سه دامی دروستکه م.. که پاش ساڵانێک فلیمم ده رنه کردبو.. ته واوی کارێکته ره کان به تایبه ت له فلیمی کیسه ڵه کان ده فڕن و ساتێک بۆ مه ستی ئه سپه کان نمایشی ژیانی خۆمن.. “ئاگرین” لایه کمه و “کاک سه ته لایت” ئه ولاکه ی ترم.. ده زانی هه مویان پارچه کانی ڕابردوی گیانی خۆمن.. هه مو ئه و ڕه فتارانه ی که مناڵانی ناو فلیمه کانم ده یکه ن ڕابردوی مناڵی خۆمن..
پێتهر سکارڵێت: هه ر یه کێک له فلیمه کانت بێنین نزیک له مه رزه وه دروستکراون ئیتر عیراق و تورکیا یان عێراق و ئێران بۆچی! بۆچی سنوره کان ئه وه نده گرنگن له فلیمه کانتدا..
بههمهن قوبادی: من له بانه له دیک بووم که نزیکترین مه رزی ئێرانه له عێراق.. زۆرترین کوشت و کوشتار له شه ڕی ئێران و عێراقدا له بانه و مه ریوان بو.. زۆرترین کاره ساته کان له بانه له من ڕویدا.. له سه ر مه رز بوم ئه و جێگایه ی که سێ مانگ لێی ئاواره بوم لادێیه ک بو به ناوی “سه رداب و سوراب” که ئه و کات چوم فلیمی ساتێک بۆ مه ستی ئه سپه کانم لێدروستکرد.. من له مناڵیه وه شاره زای سنور بوم من بۆنی سنور ده ناسم.. دووه م، کورد 40 ملیۆن که سن که له چوار وڵاتی جیاواز ده ژین هه ندێک له ڕوسیاو هه ندێکیش له ئه وروپان.. سنور له به ینیاندایه من زۆرێک له خزمه کانم له کوردستانی عێراقه.. ده بێت ساڵێک چه ندین مانگ چاوه ڕێ که م تا ڕێگه م بدرێت بێم سه ردانیان که م.. که له م شاره وه بۆ ئه و شاره ی که ده مه وێت بۆی بڕۆم له وانیه 50 تا 100 کیلۆمه تر بێت..
ساڵێک ده بێت چاوه ڕێکه م تا ڕێگه م پێبده ن بێم که سوکارم ببینم.. ئه مه گه وره ترین کێشه مه، ئه مه ده مخنکێنێت..
پێتهر سکارڵێت: هه مو فلیمه کانت ئه وانه ی له ئێران و ئه وانه ش که له عێراق دروستکردون به زمانی کوردین عه له می ئێرانیان تێدایه و ده ڕۆن بۆ وڵاتیکی تر.. تۆ وه ک فلیمسازێکی ئێرانی فلیم به زمانی کوردی دروست ده که یت ئایا ئه مه بوه ته کێشه بۆت..
بههمهن قوبادی: ته ماشاکه، هیچ که س ڕێگه ی ئه وه ی پێنه داوم که به کوردی فلیم دروستکه م، زۆر له سه رخۆو به بزه کانی سه ر لێو ڕوخۆشیم توانیم یه که م فلیمی سینه مای کوردی له مێژوی سینه مای جیهاندا دروستکه م به زمانی کوردی.. یه که م جاربو که فلیمێکی نێوده وڵه تی دروستبکرێت له ته واوی دونیا به زمانی کوردی.. یه که م فلیم و دوه م فلیم و سێیه میشم هه ر به کوردی بو به ڵام ئێستا کێشه م بۆ دروست بوه.. هه رچه نده من سێ فلیمی خۆشم دروستکردوه، له کاتی دروستکردنی فلیمی چواره مم دا به ر له ده ستپیکردنی وێنه گرتنه که ی ته له فۆنیان بۆ کردم که نابێت فلیمه که ت به زمانی کوردی بێت ئه گه ر کردیشت ده بێت له سه دا 20 کوردی بێت.. وتم ئاخر کاکه من کوردم کوردی ئێرانم مافم هه یه له سه ر ئه م خاکه به شێک له ئێران کورده.. مافی خۆیانه خاوه نی زمانی خۆیانبن.. که فلیمی “نیوه ی مانگ”م دروستکرد ده ستیان به سه ر فلیمه که دا گرت.. وه ڕێگه م پێناده ن فلیمی تر دروستکه م.. نازانم کێشه چیه، ئه گه ر کورد نه بومایه وای لێنه ده هات.. زۆرێک له فلیمسازانی ئێران فلیمی وایان دروستکردووه که ئه گه ر من 5 ده قه م له یه کێک له و فلیمانه دروستکردایه له وانه بو ئێستا نه تانوانم تا ئاخری ژیانم سه ر بکه مه وه به و وڵاته دا.. نازانم تاوانم چیه من خۆم زۆر به ئێرانی ده زانم من کوردی ئێرانم.. خاکم ئێرانه وه بۆ وڵاته که م فلیم دروستده که م.. وه ئه وه بۆ من گرنگه و ئه رکی منه که باس له کێشه ی وڵاته که م بکه م.. ئامانجم ئه وه یه که کورده کان چاره نوسێکیان هه بێت، له گه ڵ فارس زمانه کاندا مافیان یه کسانبێت.. ئه و مافه ی که فارسه کان هه یانه کورد نیه تی، به شخوراوین.. به کامیڕاکه م گفتو گۆ ده که م ده مه وێت به کامیراکه م کێشه کان بخه مه به ر چاو.. ده مه وێت به ئارامی و به کامێراکه م قسه بکه م تا مافی سروشتی خۆمان وه ر بگرین..
پێتهر سکارڵێت: به همه ن ئه توانی باسی فلیمی “نیوه ی مانگ” بکه یت.. ئه زانم که به شێکه له پرۆژه ی ئاهه نگی یادکردنه وه ی 250 ساڵه ی ڕۆژی له دایکبونی “مۆزارت”.. چی په یوه ندیه ک هه یه له نێوان ژیانی ئێره کوردستان و فلیمی “نیوه ی مانگ” و مۆزارتدا..
بههمهن قوبادی: ته ماشاکه، من بڕوام وا یه که ئه مڕۆ هه زاران مۆزارت ده بینیت.. مۆزارت ته نها مرۆڤێک نیه مۆزارت ڕۆحیکه له جه سته ی ملیۆنه ها مرۆڤی هونه رمه ندی دونیای ئه مڕۆدا.. ئێستا ئه مه وێت باسی ژیانی هونه رمه ندانت بۆ بکه م.. من لێره له ساڵی 2007 دا “مامۆ”ت پیشان ده دهم، که له 250 ساڵ له مه وبه ر مۆزارت کاری خولقێنه ری ده کرد.. بۆ نمونه ژن ده یتوانی له کاره کانیدا گۆرانی بڵێت.. به ڵام من ئێستا کارێکته رێکی کوردی له شێوه ی مۆزارتت پیشانده ده م.. که له چی بارودۆخێکدا ده ژی.. 250 ساڵ تێپه ڕی به سه ر ئه م بارودۆخه دا ئێمه له ناوچه یه کدا ده ژین که ژن مافی گۆرانی وتنی نیه.. داستانه تاڵه کانی ئه م به شه ی زه ویه که ئێمه ژیانی لێبه سه رده به ین.. پێموایه خراپترین جێگای سه ر زه وی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاسته..
به د به ختی و بێشانسی ئێمه ئه وه یه که ئێمه سه رچاوه یه کی بێکه ڵکمان هه یه که نه وته.. له پێناوی نه وتدا هه موشتێک پشتگوێ خراوه.. له پێناوی نه وت دا گوێ به هیچشتێک نادرێت نه فه رهه نگ نه هونه ر.. به س نه وت و بازرگانی و دزی و فرۆشتنی چه کو ته قه مه نی له پاره ی فلیمه کانی من و مناڵانی نێو فلیمه که م ده چێته گیرفانی غه ربه وه.. وه ئه وه ش که به منی ده ده ن ئه وانه یه.. ده بێت بگه ڕێم بۆ شتێک به ڵام ئه وه ی ده ستم ده که وێت ته ل و ئاسنه شکاوه.. ئه وه ی بۆ من ماوه ته وه ئنگلاین و له و حو گوله تۆپ و ئاسنه شکاوه.. نازانم که ی ئه م بارودۆخه ده گۆڕێت تا منیش فلیم له سه ر شتی تر ده رکه م.. نازانم که ی ده گۆڕێت..
“مامۆ” که سایه تی به همه ن قوبادیه له ته مه نت 60 بۆ 70 ساڵیدا.. له ڕێگه ی مامۆ وه ئه و ترسه ی له مردن هه مه هێنامه ناو فلیمه وه.. ڕۆژ به ڕۆژ سێبه ری مه رگ ڕه شو قورستر ده بێت.. ئه و زه خته ی که له چوارده ورمه بێئومێدی ئه م ناوچه یه.. له هه مو شته کاندا.. له ڕوی پیشه و فلیمسازیه و بیگره تا ئه و ناڕه حه تیانه ی که له هه مولایه که وه ڕوم تێده کات.. له ده ستبه سه رداگرتنی فلیمه که م و له ڕێگه گرتن له دروستکردنی فلیمێکی تر.. له نه بونی ستاف له هه موشتێک ده زانیت.. ترسی مه رگ ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده بێت و هیلاکی کردوم.. مردن ده بێته بابه تی ناوه ڕۆکی فلیمه کانی ترم..
پێتهر سکارڵێت: به همه ن موسیقا له هه مو فلیمه کانتدا گرنگی پێدراوه.. له دوو فلیمتا موزیسیان ده وری گرنگیان هه یه، بۆ موزیک لای تۆ ئه وه نده گرنگه..
بههمهن قوبادی: من ئه گه ر فلیمساز نه بومایه کاری موزیکم ده کرد.. موزیکم زۆر خۆشده وێت.. فلیم به مۆسیقاوه دروست ده که م. کاتی نانخواردن گوێ له مۆسیقا ده گرم.. له ته ک موزیکدا ده خه وم له گه ڵ موزیکدا بیرده که مه وه.. موزیک ده مباته دونیای خه یاڵ.. بیرکردنه وه و ئه ندێشه م به هێز ده کات له گه ڵ مۆسیقادا سه فه ر ده که م.. چاوه کانم ده نوقێنم له گه ڵ مۆسیقادا ئه توانم به جیهاندا سه فه ر بکه م.. چیرۆکه کان یه ک له دوای یه ک دێن بۆ لام و منیش ریکۆردیان ده که م.. ئه گه ر فلیمساز نه بومایه سه د له سه د ده بومه موزیسیان.. ئێستاش خه ریکی ئه وه م که له چه ند ساڵی داهاتودا ده ست بکه م به کاری گۆرانی نوسینیش..