رۆشنبیری قه‌ده‌رێک نیه رێمان پێبگرێ ، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی
وه‌رگیراوی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه .
پرسیار :
کورته‌یه‌ک له ژیانت و به‌رهه‌م و چالاکیه‌کانت ؟ .
وه‌ڵام : من ناوم ( ناسرتۆفیق ) ه له‌ساڵی 1946 له گه‌ره‌کی جووله‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌جیهانی ده‌وروبه‌رم ئاشنابووم .
ده‌رکه‌وتنی هه‌ستی هونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی مناڵیم ، ئه‌وکات له‌ماڵێکی دوو نهۆمی شێوه
ته‌لارسازییه‌کی جوان ژیانمان به‌سه‌رده‌برد ، پێیدهچو کاری وه‌ستا بهسهلیقهکانی کرماشان بێت
په‌نجه‌ره‌کانی دوودیو بوون و به‌شوشه‌ی ره‌نگین داپۆشرابوون . هه‌وڵدانی من دوباره‌کردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌و په‌نجه‌رانه بوو و هه‌ر ئه‌وانیش بوونه ئیلهامم و به جیهانی ره‌نگیان ناساندم .
بیره‌وه‌ری ئه‌م ماڵه له‌ته‌کما ژیا‌و گه‌وره‌بوو و به‌جێینه‌هێشتم تا له‌مه‌ودوا به‌ره‌و جیهانی
ته‌لارسازی ودیکۆری بردم و له‌ساڵی 1988 له‌شاری سڵێمانی چه‌ند کارێکی ته‌لارسازیم به ئه‌نجام گه‌یاند ، که تا ئێستاش نموونه‌ی کاری مۆدێرنن .
کاتی خوێندنی سهرهتاییشم له ژێر رێنمایی مامۆستا‌و
هونه‌رمه‌ند و شاعیری نه‌ته‌وه‌که‌مان ع.ع شه‌ونم
هه‌ستی هونه‌ریم گه‌شه‌ی کرد .
یه‌که‌مین به‌شداربوونم له پیشانگایه‌کی فراوان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی1964 له یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
سلێمانی ، ئه‌وکات خوێندکاری خانه‌ی مامۆستایان
بووم .
له‌ساڵی 1978 بوومه سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ریی له
مه‌ڵبه‌ندی ئیشی ده‌ست و دواتر سه‌روکی به‌شی شێوه‌کاریی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده .
له 20.03.1988 ئاڕمی مه‌رگه‌ساتی شاره‌که‌مم به ئه‌نجام گه‌یاند .
به‌شداری زۆربه‌ی پیشانگاکانی هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی م کردوه له‌ساڵه‌کانی1976 هه‌تا ساڵی
1992.
به‌شداری یه‌که‌م پیشانگای هونه‌رمه‌ندانی کوردم کردوه له هه‌ولێر ، هه‌روه‌ها هونه‌رماندانی
عیراق له موسڵ و به‌غدا ، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌شداری پیشانگای هونه‌رمه‌ندانی کوردم کردوه له ئیتالیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا .
یه‌که‌مین پیشانگای تایبه‌تیم ساڵی1994 له‌شاری لایبزیکی وڵاتی ئه‌ڵمانیا کردۆته‌وه .
ئێستاش دانیشتووی شاری(ئاخن) م له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا .
پرسیار :
هونه‌ری شێوه‌کاریی له کوردستاندا تا چه‌ند توانیویه‌تی خۆی له مه‌یدانی رۆشنبیری‌دا بدۆزێته‌وه ؟ به ماناێکیتر ئه‌م هونه‌ره چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌چه‌مکی رۆشنبیریی خودیه‌وه هه‌یه ؟ .
وه‌ڵام :
رۆشنبیری قه‌ده‌رێک نیه رێمان پێبگرێ ، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی وه‌رگیراوی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه ، مرۆڤ
بۆئه‌وه‌ی پشتبکاته چه‌مکه دواکه‌وتوه‌کانی به‌ر له شارستانیه‌تی ده‌بێ ئاشنای ئه‌م پرۆسه‌یه بێت .
رۆشنبیریبوون تاکه‌کان ئه‌کتیڤ ده‌کا بۆ بونیاتنانی پێگهسهرهکیهکانی سه‌رده‌م ، هونه‌ریش
به‌شێکی هه‌ره دیاری ئه‌م پرۆسه‌یه .
شیوه‌کارانی کورد هه‌رچه‌نده بنه‌مایه‌کی ناته‌واو و پاشخانێکی کورتیان هه‌بووه له پراکتیزه
کردنی داهێناندا ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وبار و دۆخه ناهه‌مواره‌ی که نه‌ته‌وه‌ی تێکه‌وتبو ، هه‌روه‌ها
نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆ کهزهمینه خۆشکهربێ بۆ کاری هونه‌ریی و ئه‌فراندن، له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا
هه‌ره‌سیان به بێزاری هێنا و توانیان خۆیان بارگاوی بکه‌ن به‌چه‌مکه‌کانی رۆشنبیریی له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه‌ی که کاری داهێنراو پێویستی به هزرێکی پێشکه‌وتووی رۆشنبیری هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی
دوانه‌که‌ون له ئاستی هونه‌ری جیهان و مه‌ڵۆیه‌ک له داهێنان بخه‌نه سه‌ر شارای به‌ره‌و
پێشچوونی نه‌ته‌وه و په‌نجه‌ره‌یه‌ک بۆ شنه‌بای نوێگه‌ری بکه‌نه‌وه و هه‌رده‌م هاوه‌ڵی بن .
پرسیار:
سه‌رباری ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک شێوه‌کاری جدیمان هه‌یه ناواناوه گه‌له‌ریه‌کان به تابلۆی
جۆراوجۆر و کردنه‌وه‌ی پیشانگا ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه ، به‌ڵام تائێستاش هونه‌ری شێوه‌کاری له‌چاو
بهشهکانیتری هونه‌ردا که‌مترین به‌رکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بینه‌ردا هه‌یه ، تۆ ئه‌م حاڵه‌ته چۆن لێکده‌ده‌یته‌وه و هۆکاری ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه ؟ .
وه‌ڵام :
هۆکاری نزیکنهکهوتنهوهی بینه‌ر له هونه‌ری شێوه‌کاریی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندخاڵێک
یه‌که‌م:
ئه‌م هونه‌ره له‌نێو کورد دا به‌به‌راوردکردن له‌ته‌ک هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌ی به‌ئه‌زموون له‌م بواره‌دا
مێژوویه‌کی دووری نیه ، ئه‌گه‌ر هه‌وڵدانێکیش هه‌بووبێ له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات و په‌رش وبڵاویی کاره هونه‌ریه‌کان و نه‌بوونیان له شوێنگه‌لێکی وا که ده‌ستی مێژوناسانیان بگاتێ و تۆزی بێگانه‌بوونیان لێبتهکێنرێ ، نه‌توانراوه به‌ڕاستگۆییه‌وه بپارێزرێن ، مانای ئه‌وه‌یه ده‌توانین
بێژین هه‌تا ئاستێک ئه‌م هونه‌ره رووداوێکی نه‌ناسراوه به کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ، وه‌یا بهواتایهکیتر ئێمه‌ش نیمچه ئاشناین به‌و .
دووه‌م :
له‌ڕاستی دا کلیلی کردنه‌وه و شاره‌زابوون به‌م هونه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆشنبیرکردن و
فراوانکردنی مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی بینه‌ر . گهربینهرێک هه‌رده‌م داواکه‌ی له‌وه‌دا خۆیبگرێتهوه که کارێکی کاڵ و کرچ و نزێک بهواقع ی پێباشتربێ له‌کارێکی راکێشه‌ر بۆ بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه ،
یا بهواتایهکیتر ته‌نیا شیکردنه‌وه‌ی بابه‌ته سه‌رئاوه‌کانی لا مه‌به‌ستبێ ، ئیتر لێره‌دا ئه‌رکی هونه‌رمه‌نده له‌و ئاسته‌دا نه‌وه‌ستێ و ده‌بێ رووماڵی که‌ره‌سه ژێرئاوکهوتهکانیشی بۆ بکا و به‌دووی هزر و بۆچوونی خۆیدا رایکێشێ و هێما ئاڵۆزه‌کانی بۆ شرۆڤه بکا .
سێیه‌م :
زۆرجار هۆکاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی هه‌ندێک له هونه‌رمه‌نده‌کان خۆیان که له‌و بروایه‌دان
هونه‌ری شێوه‌کاری بۆئه‌و هاتوه‌ته کایه‌وه له ره‌فه به‌رزه‌کانه‌وه سه‌یری بینه‌ر بکاو له ژووره مهخمهڵیهکانهوه خۆی بنوێنێ .
چواره‌م :
من ناڵێم هه‌موو وه‌لێ ئێستاش زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌کانمان پێیانوایه شؤڕش گۆڕانی
سیسته‌مێکه له‌ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌و ئاقاره‌ی که خۆیان پێویستیانه و مه‌به‌ستیانه
که‌چی شؤڕش خۆی له‌خۆیدا مانایه‌کی لایه‌ن ته‌سکی نیه به‌ڵکو هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو مێزه‌کانه
به‌ڕووی تێکڕای که‌ره‌سه خۆڵگرتوهکاندا ، یه‌کێ له‌وانه‌ش چه‌مکی هونه‌ره .
هه‌ر له‌به‌ر ویشه ده‌بێ سیاسه‌تمه‌داره‌کانمان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه چاک شاره‌زابن که ده‌ڵێ :
سیاسه‌ت کاری ئه‌مر و دۆڕراوی سبه‌ینێیه ، وه‌لێ هونه‌ر هزری ئه‌مڕۆ وچاوی ئاینده‌یه .
پرسیار :
بوونی فیکر و مه‌عریفه و ئاستی رۆشنبیریی تاچه‌ند کاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر به‌رهه‌می
شێوه‌کاریی ، ئایا پێتوایه شێوه‌کارانی ئێمه خاوه‌نی ئه‌م چه‌مکه گرنگانه بن ؟
وه‌ڵام :
من نازانم ده‌شێ کارێک ببێ به‌ده‌ر له‌هونه‌ری شێوه‌کاریی هه‌وڵی پێشکه‌وتن بدات و پشت
نه‌به‌ستێ به‌بارگاوی بوون به چه‌مکه‌کانی رۆشنبیری ؟ .. به‌ڕاشکاوانه ده‌ڵێم نه‌خێر ،، من
له هه‌مووشتێک زیاتر هزر ده‌وڵه‌مه‌ندکردن بۆ کاری شێوه‌کاری به‌پێویست ده‌زانم . رۆشنبیریی
هونه‌رمه‌ند له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سایکۆلۆجی و زانستیدا هێزی به‌رگه گرتن و به‌رده‌وامبوونی پێده‌به‌خشێ و هه‌ڵپه‌ی ئه‌فراندنی بۆدهرهخسێنێ ، ده‌یباته وڵاتی بیرکردنه‌وه و هه‌سته جوانه‌کانی بۆ رووماڵدهکا .
پرسیار :
ئایا میدیای کوردی له ئاستی ئاشناکردنی هونه‌ری شێوه‌کاری به‌بینه‌ر رۆڵێکی ئه‌رێنی گرتوه‌ته‌به‌ر و ده‌کرێ بڵێین ره‌خنه‌گری به‌توانامان هه‌یه له‌م بواره‌دا ؟ ..
وه‌ڵام :
رێزم بۆ میدیای کوردی ، له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا رای خۆم ده‌رباره‌ی رۆڵی ئه‌م میدیایه له پرۆسه‌ی بهرووناکبیرکردنی تاکی کوردی‌دا له روانگه‌ی هونه‌ری شێوه‌کاریه‌وه هه‌یه :
ئه‌وه‌نده‌ی هێندێک له‌م به‌ڕێزانه که خه‌ریکی شه‌ڕه پهڕون چاره‌که ئه‌وه‌نده‌یه‌ک ڕێگه‌ی به‌ره‌و
ناخی شێوهکارێکیان نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر ، نایانه‌وێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌رگای ئاشنابوون به‌رووی
تابلۆیه‌ک و خوێنه‌را بکه‌نه‌وه و پێیان ئه‌سته‌مه به‌قه‌ده‌ر بلیتی پاسێک شوێن له لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامهکانا دیاری بکه‌ن بۆی ، خۆشیان بێههوڵن له‌ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی بونیادی مه‌عریفیان له‌رووی
ئه‌م هونه‌ره‌وه .
چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی به‌تواناو لێهاتوی شێوه‌کارمان هه‌یه که ئێستا له‌کۆلیژ و په‌یمانگه هونه‌ریه‌کاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه و بروانامه‌ی پسپۆڕیان هه‌یه که‌س نایانناسێ ، ئایا ئه‌مه کاری میدیای کوردی نیه ؟ . ته‌نها وشه‌یه‌کم بۆ ئه‌م به‌رێزانه ئه‌وه‌یه ئه‌وه ته‌نهاوته‌نها هونه‌ره شارستانیه ده‌وڵه‌مه‌نده جیهانیه‌کانی دروست کردوه و مرۆڤایه‌تی پێسودمهند بووه ، نه‌ک سیاسه‌ت .
پرسیار :
تا چه‌ند چه‌مکی رۆشنبیریی په‌ی به‌کاره‌کانت بردوه و له‌کام ئاستدا ده‌یانبینیته‌وه ؟..
وه‌ڵام:
با له‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌ته‌وه ده‌ستپێبکه‌ین ، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه با بخه‌ینه ئه‌ستۆی بینه‌ر .
وه‌لێ له‌به‌شی یه‌که‌مدا ده‌ڵێم :
به‌پێوه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی گه‌ردوون
من بوونه‌وه‌رێکی نه‌وه‌ستاوم جووڵه‌ش له‌منه‌وه نه‌بێ گه‌ردوون لێم ناگه‌ڕی چونکه خۆی
جووڵۆکه ، ئه‌ی ئه‌وه نیه به به‌رده‌وامی شه‌وباش له‌تاریکی ده‌که‌م و سپێده‌باش له رۆژ ده‌که‌م ،
جوڵهکانیشم ئاسۆییه و ئه‌م ئاراستهیهشم پێباشتره تا ستوونیی ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به
کۆڵهکهکانا ههڵنازنم تا کێشمه‌کێشی کرۆکی گه‌ردون بۆ خۆییم رانه‌کێشێ و کاڵمنهکاتهوه و نهمبهخشێ به فه‌نابوون .
کاره‌کانم زاده‌ی ئه‌زموونێکی چڕ و له‌سه‌رخۆن ، هاوڕێمن و له‌ته‌کیانا ده‌دوێم ، زۆرشت ده‌خه‌نه
نێو شانه‌کانی هزرم ، منیش به‌خشنده‌م به‌وان ، زۆرجاریش لێیان زویرم چونکه رووتمدهکهنهوه و
ناخم رووماڵ ده‌که‌ن ، من ئه‌وانم و ئه‌وانیش منن ئه‌گه‌ر به‌هه‌ردووکمان بینه‌ر قبووڵمان بکات .
من وه‌سیه‌تم بۆ کاره‌کانم کردوه گهربیانهوێ پێکه‌وه بژین ده‌بێ له‌ته‌کما بهرهودونیای ئه‌ودیو
واقیع بفڕن و داوای پێوه‌رم لێنه‌که‌ن و هونه‌ر به‌ماتماتیک تێنه‌گه‌ن وابزانن یه‌ک له هه‌موو کاتێکدا یه‌کسانه به‌دوو و فێرمکردوون له‌جێی ئه‌وه‌ی له چیمه‌نه‌کانی واقیعدا گوێ له‌سه‌دای
بولبولێک بگرن ، ده‌کرێ له باخچه‌کانی خه‌یاڵدا چێژ لهسیمفۆنیای که‌ناریه‌کان بگرن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له 29.10.2009 له به‌شی ئه‌ده‌ب وهونه‌ری کوردستانی نوێ بڵاوکراوه‌ته‌وه .