من بە کارەساتی دەبینم و دەڵێم حەیف کەسێکی وەک جەنابت چاودێری میللەتێک بێت و کەسێکی وەک هونەرمەند زەکەریاش بکەوێتە بەر قەڵەمی جەنابت… چونکە!!!!!!!!!!!! تۆ کاکی چاودێر مەگەر بەس خودا بزانێ چ گەندەڵێکی؟ زەکەریا بە قەد بەژن و باڵای تۆ بەس نۆتەو کتەبی هونەری خوێندۆتەوە توخوا گوناحت نەکرد ؟ پەشیمان نیت ؟ لەم بابەتەی لە سەر گۆرانی ساقی بە دەنگی هونەرمەند زەکەریات نووسی؟!
تۆ چەند ساڵە کاری هونەری ئەکەی؟ هیچ شتێک دەربارەی مەقام و ریتم دەزانی؟ دەزانی زەکەریا لە چ تۆنێک ئەم گۆرانیەی چڕیوە؟ بێ گوومان نەخێر!!! تەنها خەفەتی من ئەوەیە لە ووڵاتی ئێمە کەسێک بە ئاسانی دەست لە هەموو کارێک ئەدات لەگەڵ ڕێزم، ئەگەرنا.. بۆچی؟ کەسێک کاری هونەر نەبێ! و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی ئەکادیمی بڕیار لە سەر ئەستێرەیەکی وەک زەکەریا بدات؟
پرسیار بۆ هەر کەسێک ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە، کەس دەزانێ تۆ چ کارەی و بە چی خەریکی؟ بێ گوومان نەخێر، تۆ ئەو کەسەی کە لە هەموو شتێک ئەکرێ زیرەک بیت بەڵام لە سەر هونەر زانیاریت نیە. ئەو رەخنەی کە تۆ وەکو چاودێر بڵاوی ئەکەیتەوە تەنها درووستکردنی ناکۆکی و گەندەڵی خۆتە و هیچی تر…. بەرێزم ئەگەر بەڕاستی چاودێری بۆچی چاوێک لە ژیان و هەڵسوکەوتی خۆت ناکەی یان هەندێ وانەی هونەری وەرناگری بەڵکو خودا ڕەحم بکا کەمێک بەزەییت بەم ووشە نادروستانە دا بێتەوە کە لە سەر کەسێکانێکی وەک (قادر ئەسعەد، ئەیوب علی، زەکەریا …. هتد…. نوسیوە و ئەم کارانە دووبارە نەکەیتەوە……؟
ئەوەی تا ئێستا نوسیوتە لە قسەی سەرزاری خەڵک زیاتر شتێکی سەرنج ڕاکێشت وەک چاودێر بڵاو نەکردۆتەوە، کار و پیشەی چاودێر ئەم قسە نادروستانە نین، بەڵکو پیشاندانی بەڵگەی ئەکادیمی و کۆنکریتە. من لەگەل هیچ کارێکی گەندەڵ نیم نەک لە کەسێکی وەک زەکەریا بەڵکو لە هەر کەسێ.. بەڵام کاکی چاودێر، ئەم بابەتە هی تۆ نەبوو (کارزان) ناوێک شتێکی لە سەر ئەم گۆرانیە بڵاو کردەوە ئەویش سەد لە سەد دڵنیا نیە و لە زۆر شوێن پرسیاری لە خەڵکی پسپۆر کردووە. دووەم هەر کەسێک گوێ لەم گۆرانیەی حوسێن علی و زەکەریا بگرێ دەزانێ ئەم دوو گۆرانیە جیاوازیەکی زۆریان لە رووی مەقام و ریتم هەیە کە دوو بناخەی هەر گۆرانیەکن، وێڕای شێوازی دابەشکردن و تۆن و ئەدای هەردووکیان…
ئەوەی کە دەمێنێتەوە بڵێم هونەرمەندێکی وەک زەکەریا کە خۆی خالقی ئاوازی ناسک و بیرۆکەی جوانە، پێویستی بە دزینی ئاوازی هیچ کەس نیە و هونەرمەند تەرکان و گرووپی گوندەمی تورکی باشترین بەڵگەن بۆ ئەوەی دڵنیات بکات کە خەڵک ئاوازی هونەرمەندێکی وەک زەکەریا دەدزێ…. وە ئەگەر هونەرمەند زەکەریا حەز بکات و بیەوێ گۆرانی خەڵک بڵێتەوە من لەو باوەرەم سوود لە کارە جوانەکان وەردەگرێ نەوەک گۆرانی هیچ کەسێ کۆپی بکات…یاخود ئەم کارە بکات کە جەنابت بە دزی ناوی دەبەی ….
لێرەوە حەز ئەکەم ئەمە ڕابگەیەنم ئەگەر ماڵپەڕە کوردیەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە گشتی سنورێک بۆ کەسانێکی وەک جەنابت دانەنێن زۆر خەڵکی بێ تاوان دەکەونە بەر شاڵاوی ڕەخنە بێ بنەماکان. وە ئەگەرنا من وەکو وەفایەک بۆ ئەو کەسە بەرز و پیرۆزانەی تۆ بە دز و گەندەڵ ناویان دەبەیت، وێنە و زانیاری تەواوی جەنابت بڵاو ئەکەمەوە با خەڵک بڕیار بدات تۆ چاودێری یان بێ کاری..
سوپاس
حازم كۆیی لەندەن