توانا عومەر : ماوەیەکە لە چەند ماڵپەڕێک دەبینم کەسێک بەناوی (چاودێری هونەری) نوسینی بێبنەماو دوور لەهەموو راستییەک بڵاو دەکاتەوە لەسەر هونەرمەندان، زۆر لام سەیرە ئەو برادەرە ئەوەندە رەخنە لەخەڵک دەگرێت، بەڵام بەناوی چاودێری هونەریەوە شت بڵاو دەکاتەوە، لەکاتێکدا پێ دەچێ ئەو برادەرە تەنها چەند جارێک لەدوای مەڕو ماڵات شمشاڵێکی بەسەقەتی لێدابێت کە خۆشی لێی بێزار بوبێت
تەنانەت مەڕو ماڵاتەکەش لێی بێزار بوبن، چونکە ئەم برادەرە ئەلف و بێی موزیک نازانێت و رۆژانە هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەى بابەتە سەقەتەکانی دژی هونەرمەندان کە نوسینەکانی بستێک بڕ ناکات و هیچ بنەمایەکی هونەری و ئەدەبی و تەنانەت بە رێنوسە سەقەتەکەى خەریکە وشەی کوردی ئەنفال دەکات، چونکە وابزانم هێشتا ئەم برادەرە زۆری ماوە فێری کوردییەکی باش بێت و پێی بنوسێت، بەڵگەشم بۆ ئەمە ئەوەیە کە ئەم برادەرە (ح) و (ع) لەیەک جیا ناکاتەوە، خۆشی کردووە بە چاودێری هونەری، بەتەمای چاودێرێکی ئاوا بین دەبێ وڵاتەکەمان بە چ ئاقارێکدا بڕوات!! لەکاتێکدا کەسێک کە (ع) و (ح) لەیەک جیا نەکاتەوەو خۆی بکات بە چاودێری هونەری چۆن بڕوا بەوە بکەین کە ئەمە لەهونەر دەزانێت و تێدەگات، بۆ راستی ئەم قسەیەشم بڕواننە ئەم وێنەیەى کە لەچات کەمێک گفتوگۆم لەگەڵیدا کردووەو لەجیاتی ئەوەى بنوسێت (خۆشحاڵم) بۆی نوسیم (خۆشعاڵم)!!!!!!!!!!! من لێرەوە پێشنیاری بۆ دەکەم کاتێک سەردانی کوردستانی کردەوە بەیەکجاری پێم باشە بچێت بۆ رەوزەو لەسەرەتاوە دەست بە خوێندن بکات بۆ ئەوەى بە رێنوسێکی جوان و کوردی بنوسێت، بەڵام کوردییەکی جوان نەک ئەو کوردییە سەقەتەى کە ئەو پێی دەنوسێت.
نامەوێ زۆر درێژە بەو قسانە بدەن، چونکە ئەوەى نوسینەکانی بخوێنێتەوە ئەزانێت ئاستی ئەم برادەرە لەم بوارەدا چەندە و چۆنە، بەڵام ئەوەى کە جێگای پرسیار و تێڕامانە ئەوەیە کە ئەم برادەرە هەڵساوە بە رەخنە گرتنێکی سەقەت کە من پێم واییە هەموو رەخنەکانی وەک بڵقی سەر ئاو وایە، پێ دەچێ ئەم برادەرە یەکێک هانی دابێت ، یەکێک لە نوسینەکانی کە لەم رۆژانە بینیم هەڵساوە گۆرانی (ساقی) هونەرمەند زەکەریا و گۆرانییەکی هونەرمەند (حوسێن عەلی) هێناوەو بەراوردی کردوون بە یەکتر کە دەڵێت زەکەریا ئەم گۆرانییەى لە هونەرمەند حوسێن عەلی دزیوەو ئاماژەى پێنەکردوە، بەڵام ئەوەى کە ئەم بەراوردییەى تۆی بینیبێت و تەنانەت هیچیش لەهونەر نەزانێت، ئەزانێ کە جیاوازییەکی زۆر زۆر لەنێوان ئەو دوو گۆرانیەدا هەیەو بەهیچ شێوەیەک لەیەک ناچن و یەک ناگرنەوە، من کە گوێم لێی بوو بەڕاستی هەر لەخۆمەوە پێکەنینم بۆ ئەقڵی دەهات و پێم واییە خۆی دەخەڵەتێنێت، یان هەر بۆ خۆدەرخستن وا دەکات، چونکە لەهیچ کارو پیشەیەکدا بوونی نییەو ئەیەوێ ئەو بۆشاییە بەتاڵەى کە وەک نەخۆشییەکی دەروونی گرتوویەتی بەم رەخنە بێ بنەمایانە پڕی بکاتەوە.
یەکێکی تر لە بابەتە سەقەتەکانی بینیم، شیعرێکی کاکە (زیرەک نامۆ) و کاکە (رەنج سەنگاوی) بوو بەراوردی کردووە بە یەکترو ئەڵێ زیرەک نامۆ ئەم شیعرەى لە رەنج سەنگاوی بردووە، سەرەتای شیعرەکەى رەنج سەنگاوی بەوە دەست پێ دەکات کە دەڵێ (کە لە پۆلا دا ئەنیشتم، ورد بۆ تەختەکە ئەڕوانم، خێرا مامۆستا پێم ئەڵێ، ڕۆڵە هەستە وەرە پێشێ) هەروەها زیرەک نامۆ سەرەتای شیعرەکە نوسیویەتی (گوڵم خۆتۆ لەمەکتەبیش، ئاگات لە پۆلەکەت نییە، وا ئەزانی جگە لەخۆت، پۆلەکە کەسی تیانییە) گەر بەراوردێک بکەین لەنێوان ئەم دوو شیعرە جیاوازییەکی زۆر ئەبینین و تەنانەت بەهیچ شێوەیەک لەیەک ناچن و جیاوازییان زۆرە، ئەوەى کە چاودێری هونەری پێی هەڵخەڵەتاوە ئەوەیە کە وشەى پۆل و مەکتەبە، بەڵام وادیارە ئەم برادەرە وا ئەزانێ وشە تەنها موڵکی کەسێکە، بۆیە من لێرەوە پێی ئەڵێم هەڵسە لەخەو چیتر مەخەوە، چونکە وشە موڵکی هیچ کەسێک نییە، دیسانەوە دیارە ئەم برادەرە کە هەر بۆ خۆدەرخستنێک ئەم شتانە ئەنوسێت و وا ئەزانێت کەسایەتی جوان دەکات ئەم جۆرە نوسینانە، بەڵام جگە لە ناشرین کردنی کەسایەتی خۆی هیچی تر نییە,بهبێ ئهوهی زهڕهیهک لهمانای شیعر تێبگات هاتوهو خۆی بهتاڵ ئهکاتهوه…لهکاتێکدا تۆ ووشهی (ع)و (ح) لێک جیاناکهیتهوه چۆن جورئهت ئهکهیت دووهۆنراوه بهراودر بکهیت؟ تۆ نازنایت شیعر چییه؟ چۆن هاتوویت شیعری زیرهک نامۆ وکاک ڕهنجت بهراورد کردوه…لێرهشهوه ئهکرێت بڵێم ههریهک لهکاک ڕهنج وکاک زیرهک بوونێکی تایبهتیان ههیه بۆیه نهخۆشهکان بهههمان شێوهی هونهرمهندهکان هێرشیان دهکهنه سهر….ئهمه لهکاتێکدا پێشتر چهندین کهس بهشایهتی چهند هاوڕێیهک شیعرهکهی کاک زیرهک جێگهی سهرنجی چهند مامۆستایهکی شیعری بووه
ئەم برادەرە ئێستاش هەڵساوە کەمپینێکی سەقەتی دروستکردووە دژی کەناڵ چار، بەڕاستی پێکەنینم پێی دێت، من لایەنگری کەناڵ چار نیم و تەنانەت لەنزیک و دورەوەش کارمەندێکیان ناناسم، سەیری زۆربەى ئەڵقەکانی درامای بێریڤانیشم کردووە، نازانم لەکام ئەڵقەى ئەم درامایەدا سوکایەتی بەکورد کراوەو تەنانەت باسی کوردیش کرابێت؟؟؟؟؟ یان دیسانەوە ئەوەش دەستێکی پیسەو ئەیەوێ بەو دەستە پیسە هەموو شتێک ناشرین بکات لەبەرچاوی خەڵکی، نازانم چ رۆژێک چ جۆرە داهێنانێکت هەبوەو خزمەتی نەتەوەکەتت پێکردووە؟
لە کۆتاییدا ئەوە دەڵێم کە من نە هونەرمەندم نە شاعیرم، ئەوەی باسیشم کردووە هەموو کەس ئەو راستییە دەزانێت، هەرچەندە تۆ لەو مستەواو ئاستەدا نەبووی کەمن وەڵامت بدەمەوە، من لێرەوە داوا لەهەموو ماڵپەڕەکان دەکەم چیتر نوسینی ئەم بەناو چاودێرە هونەریە بڵاو نەکەنەوە تاوەکو بەتەواوی دێتەوە هۆشخۆی.
ئهوهی مایهی باسکردنه..کاکی چاودێر لهگهڵ گۆرانی خهریک بوو که بۆی دهرکهوت هیچی لهدهست نایهت…کهوتوه ڕهخنهگرتن له میدیا وبهتایبهتی کهناڵ چوار…دوایش پهلی هاویش بۆ شیعر….ئهکرێت بڵێێن …شکست دوای شکست…ئاخۆ دوای شیعر سهرهی چی بێت