پێمان خۆش بوو چان رێگایهک وه چهنا ئامۆژگاریهکه به خانمانی خۆشهویست بکهین بهرێزان لێرهدا باسی جوان کاری و چاودێریهکانی نینۆک ئهکهین ، گشت لایەنێكی تایبەت بە جوانی خانمانەوە گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە ، هەر لایەنێكیش دەبێ بە پێی گرنگی خۆی كاری بۆ بكرێت، ئەوەی لێرەدا بۆتانی دەخەینە روو که
تیایدا باس لە جوانی و گرنگی نینۆك دەكهین . چۆنیەتی بڕینی نینۆك و كاری جوانكاری و چەند ئامۆژگارییەك .
رێگەی یەكەمی قڕتاندنی نینكۆك : بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوازەوە نینۆكەكان بە سروشتی خۆیەوە ببڕدرێت و بێتەوە، بە ئامێری تایبەت بە قڕتاندنی نینۆك كە ناسراوە بە (pince a carder)، بە ئامێرێكی تایبەت و سەركەوتوو دادەنرێت بۆ قڕتاندنی نینۆكەكان، لەگەڵ ئەوەشدا بە نەرمی و پاراستنی پێستە ناسكەكانی ژێر نینۆكەكان .
لە رێگەی دووەمیشدا : بەكارهێنانی ئامێری (موبرەد) كە ئامێرێكی بچووكە لایەكی دڕە بەهۆیەوە ئەوە نینۆكەكان ناسك و راست دەكرێن. لەگەڵ ئەوەشدا وا لە نینۆكەكان دەكات بەهێزبێ و نەشكێت. سەبارەت بە بۆیە كردنی نینۆكەكان پێش ئەوەی كاری بۆیە بكەیت دەبێ بە جوانی پاك بكرێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئاوی شلەتێن و پەمۆیەكی پاك و ناسك. هەروەها دەربارەی سپی كردنی نیۆكەكان ئاماژە بەو دوو گیراوەیە دەكات :
– ئاوی لەیموون (لیمۆ) بهێنە. بە بڕی (5) گرام..
– ئاوی گوڵ، یان ئاوێكی پاككراوە كرابێ، تێكەڵیان بكە و بیخەرە سەر نینۆكەكانت بە پارچە پەمۆیەك