مەنسوور جیهانی ـ براوه‌کانی حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “سان سباستییه‌ن” San Sebastian له وڵاتی ئیسپانیا ده‌ستنیشان کران.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “سان سباستییه‌ن” San Sebastian به سه‌رۆکایه‌تی “خۆزه لۆئیس ڕێبۆردینۆس” José Luis Rebordinos له هۆڵی “کۆرسال” Kursaal له شاری سان سباستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه؛ براوه‌کانی به‌شه جۆراوجۆره‌کان ناسێندران و خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی زێڕین” و خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی نوقره‌یی” به سه‌ریاندا دابه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” له حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “سان سباستییه‌ن” که بریتی بوون له؛ خاتوو “جیونێ کامبوردا” Jaione Camborda ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئیسپانیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو “له‌یلا گۆریرو” Leila Guerriero نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوووس له وڵاتی ئاڕژانتین، “فڕان کڕانز” Fran Kranz ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، ”کریستوس نیکۆ” Christos Nikou ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی یۆنان، خاتوو “کاڕۆڵ سکۆتا” Carole Scotta به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها “ئۆلڕیش سیدڵ” Ulrich Seidl ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی نه‌مسا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی زێڕین”
خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی زێڕین” Golden Shell له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا به به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی “دوانیوهڕۆکانی ته‌نیایی” Tardes de soledad له ده‌رهێنانی “ئاڵبێرت سێرا” Albert Serra به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نسا و پورتوگاڵ به‌خشرا.
خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌شه‌ش به فیلمی سینه‌مایی “دوایین کچی نمایش” The Last Showgirl له ده‌رهێنانی “جیا کاپۆلا” Gia Coppola به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌مه‌ریکا پیشکه‌ش کرا.
خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی نوقره‌یی” باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی نوقره‌یی” Silver Shell باشترین ده‌رهێنان به “لۆڕا کاریرا” Laura Carreira بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی “له ڕووخان” On Falling به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی به‌ریتانیا و پورتوگاڵ و هه‌روه‌ها به “پێدڕۆ ماڕتین ـ کاڕلۆ” Pedro Martín Calero بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی “گریان” The Wailing به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئیسپانیا، ئاڕژانتین و فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی نوقره‌یی” باشترین ئه‌کته‌ری ڕۆڵی یه‌که‌م
خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی نوقره‌یی” باشترین ئه‌کته‌ری ڕۆڵی یه‌که‌م به خاتوو “پاتریشیا لۆپێز ئاڕنیز” Patricia López Arnaiz بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی “دره‌وشانه‌وه‌کان” Glimmers له ده‌رهێنانی “پیلار پالۆمێرۆ” Pilar Palomero به‌رهه‌می وڵاتی ئیسپانیا پێشکه‌ش کرا
خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی نوقره‌یی” باشترین ئه‌کته‌ری ڕۆڵی ته‌واوکه‌ر
خه‌ڵاتی “سه‌ده‌فی نوقره‌یی” باشترین ئه‌کته‌ری ڕۆڵی ته‌واوکه‌ر به “پیێر لۆتین” Pierre Lottin بۆ ڕۆڵ بینین له فیلمی سینه‌مایی “ئه‌و کاته‌ی پاییز به‌ڕێوه‌یه” When Fall Is Coming له ده‌رهێنانی “فرانسوا ئۆزۆن” François Ozon به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین سیناریۆ
خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین سیناریۆ به شێوه‌ی هاوبه‌ش به ”فرانسوا ئۆزۆن” François Ozon و “فیلیپ پیازۆ” Philippe Piazzo بۆ نووسینی سیناریۆی “ئه‌و کاته‌ی پاییز به‌ڕێوه‌یه” When Fall Is Coming به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن
خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران بۆ باشترین وێنه‌گرتن به “پیائۆ سونگری” Piao Songri بۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی “به‌ستراو به به‌هه‌شت” Bound in Heaven له ده‌رهێنانی “هۆ شین” Huo Xin به‌رهه‌می وڵاتی چین پێشکه‌ش کرا.
براوه‌کانی به‌شی “پێشبڕکێی ده‌رهێنه‌ره نوێیه‌کان”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی “پێشبڕکێی ده‌رهێنه‌ره نوێیه‌کان” که بریتی بوون له؛ “فیلیپ بوبێر” Philippe Bober به‌رهه‌مهێنه‌ر و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی فیلم له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، “ئێدۆاڕد کرێسپۆ” Eduardo Crespo ده‌رهێنه‌ر و پلاندانه‌ر له وڵاتی ئاڕژانتین، خاتوو “جێسیکا کیانگ” Jessica Kiang ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما و پلاندانه‌ر له وڵاتی ئیرله‌ندا، خاتوو “ئیزیبنه ئۆنێدێرا” Izibene Oñederra ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها خاتوو “ئۆلونا سێلمانی” Aulona Selmani ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی سویسرا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان به “پێت بۆمگاڕتنێر” Piet Baumgartner بۆ ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی “دڕام باگێر” Bagger Drama به‌رهه‌می وڵاتی سویسڕا به‌خشرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م به‌شه ڕێزیان له “ئانتوان ئاڵواڕێز” Antón Álvarez گرت بۆ ده‌رهێنانی فیلمی “گیتاری فلامینکۆ یرای کۆڕتێکس” La guitarra flamenca de Yerai Cortés به‌رهه‌می وڵاتی ئیسپانیا.
خه‌ڵاتی “ئاسۆکان”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی خه‌ڵاتی “ئاسۆکان” Horizontes له حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “سان سباستییه‌ن” که بریتی بوون له؛ “فێڕناندێز خوان لیما” Fernando Juan Lima ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما له وڵاتی ئاڕژانتین ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، “پێدڕۆ هێڕناندێز سانتۆس” Pedro Hernández Santos به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها “واڵێنتینا مۆڕێل” Valentina Maurel ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی کۆستۆریکا؛ ده‌نگی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی “ئاسۆکان” به فیلمی “جۆکێی بکووژه” Kill the Jockey له ده‌رهێنانی “لۆئیس ئۆڕتێگا” Luis Ortega به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئاڕژانتین، ئیسپانیا، دانماڕك و ئه‌مه‌ریکا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی Zabaltegi-Tabakalera
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی Zabaltegi-Tabakalera ئاوانگاڕد و ئه‌زموونی له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان که بریتی بوون له؛ خاتوو “ئێمیلی بوژێس” Emilie Bujès به‌رپرسی فێستیڤاڵی Visions du Réel له وڵاتی سویسڕا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، “سانتیاگۆ لوزا” Santiago Loza ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئاڕژانتین و هه‌روه‌ها خاتوو “هڕون کریستیانسدوتیر” Hrönn Kristinsdóttir به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئیسله‌ندا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی Zabaltegi-Tabakalera ئاوانگاڕد و ئه‌زموونی به فیلمی سینه‌مایی “ئاوریل” April له ده‌رهێنانی “دێئا کۆلۆمبگاشویلی” Dea Kulumbegashvili به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا و جۆڕجیا به‌خشرا.
هه‌وره‌ها له‌م به‌شه‌دا، فیلمی سینه‌مایی “مۆنۆلۆگی کۆمه‌ڵ” Collective Monologue له ده‌رهێنانی “جێسیکا سارا رینلهند” Jessica Sarah Rinland به‌رهه‌می وڵاتی ئاڕژانتین له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیی لێ‌گیرا.
خه‌ڵاتی بینه‌رانی سان سباستییه‌ن
خه‌ڵاتی بینه‌رانی سان سباستییه‌ن بۆ باشترین فیلمیش به فیلمی سینه‌مایی “هرووپی ڕێپێوان” The Marching Band له ده‌رهێنانی “ئێمانۆئێل کۆرکول” Emmanuel Courcol به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ڕه‌نسا به‌خشرا.
خه‌ڵاتی بینه‌رانی سان سباستییه‌ن بۆ باشترین فیلمی ئه‌ورووپی
خه‌ڵاتی بینه‌رانی سان سباستییه‌ن بۆ باشترین فیلمی ئه‌ورووپی به فیلمی سینه‌مایی “توێی ههنیری پیرۆز” The Seed of the Sacred Fig له ده‌رهێنانی “محه‌مه‌د ڕهسووڵئۆف” Mohammad Rasoulof به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئێران پێشکه‌ش کرا.
پیشاندانی کۆمه‌ڵێک له باشترین فیلمه‌کانی جیهان
حه‌فتا و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “سان سباستییه‌ن” له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له‌وانه؛ به‌شی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی”، به‌شی “پیشاندانی خه‌ڵاتی دۆنۆیستا”، به‌شی پێشبڕکێی “ده‌رهێنه‌ره نوێیه‌کان”، به‌شی “ئاسۆکانی لاتین” Horizontes Latinos، به‌شی پێشبڕکێی Zabaltegi-Tabakalera، به‌شی “پێڕلاک” Perlak (کۆمه‌ڵێک له باشترین فیلمه بڵینده‌کانی ساڵ که هێشتا له ئیسپانیا پیشان نه‌دراون)، به‌شی پێشبڕکێی “هێلانه” Nest (به‌رهه‌مه‌کانی خوێندکارانی سینه‌ما)، به‌شی پێشبڕکێی “سینه‌مای چێشت لێنان” Culinary Zinema، به‌شی پێشبڕکێی “کورته فیلمه‌کان” Loterías، به‌شی پێشبڕکێی “زۆر کورت” Eusko Label، به‌شی “زینێمیرا” Zinemira (ئه‌و فیلمانه‌ی که له ویلایه‌تی باسکی ئیسپانیا به‌رهه‌م هاتوون)، به‌شی “فیلمه به‌رهه‌م هاتووه‌کان له وڵاتی ئیسپانیا” Made in Spain، به‌شی “ڤۆلدڕۆووم” Velodrome، به‌شی “سینه‌ما بۆ منداڵان” Movies for kids، به‌شی “کلاسیک” Klasikoak، به‌شی “سه‌یریی ڕابردوو” Retrospective، به‌شی “له دوورگه‌ی دیکه” On the Other Island، به‌شی “خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیپێڕشی” FIPRESCI (فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم)، به‌شی “فیلمی غافڵگیرانه” Surprise film، به‌شی EITB Gala، به‌شی RTVE Galas، وتووێژ له‌گه‌ڵ سینه‌ماکاران، کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی، به‌شی “ڕێزلێنان له که‌سایه‌تییه به‌رچاوه سینه‌ماییه‌کان” و چه‌ندین به‌شی دیکه له شاری سان سباستییه‌ن له وڵاتی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو.
وێنه‌کان: ماڵپه‌ڕیی فێستیڤاڵ
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.sansebastianfestival.com/2024/news/1/22240/in
Discussion about this post