مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینه‌مایی “فێرخوار” سه‌باره‌ت به ژیانی گه‌نجی “دۆناڵد تڕا‌مپ” له بیسته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “زۆریخ” له سویسڕا پیشاندرا.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی بیسته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “زۆریخ” Zurich به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی پێشبڕکێی، به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه، سینه‌ماکارانی به‌شداربوو له فێستیڤاڵ و هۆگرانی هونه‌ریی سینه‌ما له “ماڵی ئۆپێڕا” Opera House له شاری زۆریخ له وڵاتی سویسڕا به‌ڕێوه‌چوو و فیلمی سینه‌مایی “فێرخوار” The Apprentice له ده‌رهێنانی “عه‌لی عه‌باسی” و به ئاماده‌بوونی ئه‌م فیلمسازی ئێرانییه‌ی دانیشتووی ئه‌ورووپا، “سباستییه‌ن ستێن” Sebastian Stan ئه‌کته‌ری ڕۆڵی یه‌که‌م و خاتوو “ماریا باکالوڤا” Maria Bakalova ئه‌کته‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه که به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی که‌نه‌دا، دانیماڕک و ئیرله‌ندایه له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی “نمایشی گه‌وره‌ی جیهانی” پیشکه‌ش کرا و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
خه‌ڵاته‌کانی به‌شی “پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی “پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی” له بیسته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “زۆریخ” که بریتی بوون له: “لی دێنیلز” Lee Daniels ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو “سوهه‌یلا یه‌عقووب” Souheila Yacoub ئه‌کته‌ر له وڵاتی سویسڕا، “جو ویلیامز” Jo Willems به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن له وڵاتی به‌لژیکا، خاتوو “ئێوا پوشچینسکا” Ewa Puszczyńska به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی پۆڵه‌ندا و هه‌روه‌ها خاتوو “سووفیا دراسپێ” Sophie Deraspe ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی که‌نه‌دا، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین”ی باشترین فیلم
خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین” Goldenen Auge باشترین فیلمی ئه‌م فێستیڤاڵه به فیلمی سینه‌مایی “سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی بوون به باڵنده‌ی ده‌ریایی” On Becoming a Guinea Fowl له ده‌رهێنانی “ڕۆنگانو نیونی” Rungano Nyoni به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی به‌ریتانیا، ئیرله‌ندا و زامبیا به‌خشرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
فیلمی سینه‌مایی “مێژووی پوخت له بنه‌ماڵه‌یه‌ک” Brief History of a Family له ده‌رهێنانی “جیانجی لیلن” Jianjie Lin به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی چین، فه‌ڕه‌نسا، دانماڕک و قه‌ته‌ر له لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه ڕێزیی لێ‌گیرا.
خه‌ڵاته‌کانی به‌شی “پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی “پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی” ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه که بریتی بوون له: “کوین مه‌کدۆناڵد” Kevin Macdonald ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی به‌ریتانیا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو “فراتزیسکا سێندێر” Franziska Sonder به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی سویسڕا، “ڤینسێنت کێلنێر” Vincent Kelner ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، خاتوو “ئانا هینتز” Anna Hints ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ستۆنیا و هه‌روه‌ها “بێن بێڕناڕد” Ben Bernhard ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گر له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین”ی باشترین فیلم
خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین” Goldenen Auge باشترین فیلمی ئه‌م به‌شه به به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی “بیره‌وه‌رییه‌کانی سندووقه ڕه‌ش” Black Box Diaries له ده‌رهێنانی “شیووری ئیتۆ” Shiori Itō به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ژاپۆن، ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا به‌خشرا.
ڕێزلێنانی تایبه‌تی لێژنه‌ی دادوه‌ران
به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی “شاژنی سێبهس” Sabbath Queen له ده‌رهێنانی “ساندی دۆبوفسکی” Sandi DuBowski به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه ڕێزیی لێ‌گیرا.
ڕێزلێنانی زۆرتایبهتی لێژنه‌ی دادوه‌ران
به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی “ڕێپێوان له تاریکیدا” Marching in the Dark له ده‌رهێنانی “کینشۆک سۆرجان” Kinshuk Surjan به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی هۆڵه‌ندا، به‌لژیکا و هیندستان له لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “زوریخ”ه‌وه ڕێزیی لێ‌گیرا.
خه‌ڵاتی ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌ما
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی “ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌ما” له‌م فێستیڤاڵه‌دا که بریتی بوون له؛ خاتوو “ئالیسا سایمۆن” Alissa Simon ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما و پلانداڕێژ له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، “ئالێن ماتلی” Alan Mattli ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما له وڵاتی سویسڕا و هه‌روه‌ها خاتوو “ترینیداد بارلیکۆڕن” Trinidad Barleycorn ڕه‌خنه‌گری سینه‌ما له وڵاتی سویسڕا؛ ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی باشترین فیلم
خه‌ڵاتی باشترین فیلم له لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌ما به فیلمی سینه‌مایی Les Courageux یه‌که‌مین به‌رهه‌می “جاسمین گوردون” به‌رهه‌می وڵاتی سویسڕا به‌خشرا.
ڕێزیی تایبه‌ت
به‌ڵگه‌فیلمی بڵیندی ” E.1027ـ ئایلین گره‌ی و ماڵی ته‌نیشت ده‌ریا” E.1027 – Eileen Gray and the House by the Sea له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی “بێئاتریس مینگێر” Beatrice Minger و “کریستۆف شاۆب” Christoph Schaub به‌رهه‌می وڵاتی سویسڕا، به بۆنه‌ی بنه‌مای بوێرانه و ڕه‌سه‌ن و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له دیمه‌نه‌کان بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکێکی پێچراو، له لایه‌ن لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه ڕێزیی لێ‌گیرا.
خه‌ڵاته‌کانی به‌شی “پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی مۆسیقای فیلم”
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی “پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی مۆسیقای فیلم” له بیسته‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “زۆریخ” که بریتی بوون له: “هوارد شور” Howard Shore ئاوازدانه‌ری ناوداری فیلم له وڵاتی که‌نه‌دا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو “ڕاشێل بڕانشوایگ” Rachel Braunschweig ئه‌کته‌ر له وڵاتی سویسڕا، “نیکۆلاس ڕابئۆس” Nicolas Rabaeus ئاوازدانه‌ری فیلم له وڵاتی سویسڕا و هه‌روه‌ها “فڕانک ستڕۆبێل” Frank Strobel ڕێبه‌ری ئۆرکستڕا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له نێوان ٣ ئاوازدانه‌ر که چووبوونه به‌شی کۆتایی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه و به‌رهه‌مه‌کانیان له جه‌ژنی “سینه‌ما له کۆنسێڕت” Cinema in Concert له لایه‌ن ئۆڕکستڕای “تونهالێ” Tonhalle پێشکه‌ش کرابوون، ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند:
خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین”ی باشترین مۆسیقای فیلم
خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین” Goldenen Auge باشترین مۆسیقای فیلم به “ئه‌حمه‌د سوروکو” Ahmed Soroko ئاوازدانه‌ری که‌نه‌دیی به‌خشرا. ئه‌م خه‌ڵاته به بۆنه‌ی له‌رینه‌وه‌ی هه‌ستی ئاواز، تێکستی جوان، که‌ڵک وه‌رگرتن له دینامیک و هه‌روه‌ها ساته بێده‌نگه‌کان که ئاوازدانه‌ر خوڵقاندوویه‌تی که پێکهاتوو له هه‌موو هێماکانی تاکانه به تێکه‌ڵاوکردنی ڕه‌نگ، فۆڕم و ئاسۆ له خۆده‌گرێت، به‌م موزیکزانه گه‌نج و ژه‌نیاریی ڕه‌سمی پیانۆی ئۆرکستڕای شاری مۆنتڕال پێشکه‌ش کرا.
خه‌ڵات به ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌کانی سینه‌مای جیهان
له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی بیسته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “زۆریخ”، خه‌ڵاتی گرینگ به ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره به‌رچاوه‌کانی سینه‌مای جیهان به‌خشرا، له‌وانه؛ “کێت وینسلێت” Kate Winslet ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریکی ـ خه‌ڵاتی “هێمای زێڕین” Golden Icon Award، “جود لاو” Jude Law ئه‌کته‌ری به‌ریتانی ـ خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین”، “پامێلا ئه‌ندێرسۆن” Pamela Anderson ئه‌کته‌ری ئه‌مه‌ریکی ـ که‌نه‌دی خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین”، “ئالیسیا ڤیکهندێر” Alicia Vikander ئه‌کته‌ری سویدی ـ خه‌ڵاتی “چاوی زێڕین”، “ئێدواڕد بێرگێر” Edward Berger ده‌رهێنه‌ری ناوداری سویسڕا ـ به پێ‌زانین و پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی تایبه‌تی A Tribute to… Award، “ئێمیل شتاینبێرگێر” Emil Steinberger کۆمیدیه‌نی وڵاتی سویسڕا ـ خه‌ڵاتی “ته‌مه‌نێک ده‌ستکه‌وتی هونه‌ری” Lifetime Achievement Award، “هوارد شور” Howard Shore ئاوازدانه‌ر و ڕێبه‌ری ئۆرکستڕای که‌نه‌دا ـ خه‌ڵاتی “ده‌ستکه‌وتی هونه‌ری” Career Achievement Award و هه‌روه‌ها “ڕۆگ سۆتیڕلهند” Roeg Sutherland ـ خه‌ڵاتی “گۆڕینی یارییه‌کان” Game Changer.
“زۆریخ” فێستیڤاڵی ڕاسته‌قینه به ناوه‌رۆک و دڵڕفێنییه‌کانی تایبه‌ت به خۆی
“کریستیان یۆنگێن” Christian Jungen به‌رپرسی هونه‌ریی فێستیڤاڵی فیلمی “زۆریخ” ZFF سه‌باره‌ت به بیسته‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه گوتی: ئێمه بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕیی خۆمان جه‌ژن گرت و هه‌ر ڕۆژ، فیلمێکی گه‌وره‌مان په‌خش کرد. ئه‌م فێستیڤاڵه، مێهره‌جانێکی فیلمی ڕاسته‌قینه‌یه به ناوه‌رۆک و ئه‌و دڵڕفێنییانهی که تایبه‌ت به خۆیه‌تی. ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر میوان و ئه‌ستێره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان؛ ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که فێستیڤاڵی فیلمی “زۆریخ” له پیشه‌سازی جیهانی فیلم‌دا، گرینگییه‌کی ئاست به‌رزیی هه‌یه. فێستیڤاڵی فیلمی “زوریخ”، مێهره‌جانێکی پڕبهدڵه بۆ زیادکردنی باوه‌ڕپێکراو به فیلمه‌کانی وه‌رزیی خه‌ڵاته‌کان و دانانی پێگه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه و به‌هره‌دار له هونه‌ری سینه‌ما له ناوچه‌یه‌ک که ١٠٠ میلیۆن که‌س تیایدا نیشته‌جێن و به زمانی ئه‌ڵمانی قسه ده‌که‌ن و به‌ڕاستی یه‌کێکه له گرینگ‌ترین فێستیڤاڵه‌کان.
په‌خشی به‌ڵگه‌فیلمی بڵندی “شاردنه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن“
له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا، به‌ڵگه‌فیلمی بڵندی “شاردنه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن” Hiding Saddam Hussein له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد “هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا” به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتی نۆڕویژ و هه‌رێمی کورستان له به‌شی “پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی نێوده‌وڵه‌تی” په‌خش کرا.
نمایشی ١٠٧ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان
بیسته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “زۆریخ”، به نمایشی ١٠٧ فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جیهان له به‌شه جۆراوجۆره‌کان، له‌وانه؛ ١٤ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی “پێشبڕکێی سەرەکی نێونه‌ته‌وه‌یی”، ١١ به‌ڵگه‌فیلمی بڵند له به‌شی “پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی”، ٣ فیلم له به‌شی “پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی مۆسیقای فیلم”، ١١ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی “یه‌که‌مین په‌خش” Gala Premieres، به‌شی “له سینه‌ما”دا، به‌شی “سینه‌مای سویسڕا”، ١٠ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی “نمایشی گه‌وره‌ی جیهانی” Big World Premieres، ٦ فیلمی بڵیند له به‌شی “هێڵه‌کانی سنوور” Border Lines، ٧ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی “ده‌نگه‌کان” Sounds (دیمه‌نه ده‌نگییه‌کانی سینه‌ما)، ٩ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی “شاره گه‌وره‌کان، چیرۆکه گه‌وره‌کان” Big Cities, Big Stories، به‌شی “وتووێژ له‌گه‌ڵ سینه‌ماکاران و ئه‌ستێره‌کانی سینه‌ما”، به‌شی “کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی” و چه‌ندین به‌شی دیکه له شاری زۆریخ له وڵاتی سویسڕا به‌ڕێوه‌چوو.
وێنه‌کان: ماڵپه‌ڕیی فێستیڤاڵ
بۆ زانیاری زیاتر:
Discussion about this post