زۆر جار هه‌واڵی هونه‌ری سه‌یری بێ بنه‌ما ده‌بێته مانشێتی گه‌وره‌ی هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان بێ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونێک هه‌بێت بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ی ده‌خرێته ژێر ده‌ستیان، چۆن بۆیان دێت ئاواش بڵاوی ده‌که‌نه‌وه !! ئایا هه‌واڵێکی نادروست چه‌ند زیانی بۆ هونه‌رمه‌ند و چه‌ندیش بۆ خودی ئه‌م میدیایه ده‌بێت که بلاوی ده‌کاته‌وه !؟ ئایا ئێمه چه‌ند پشت به سه‌رچاوه ده‌به‌ستین و به‌دواداچوون به‌دوای هه‌واڵ ده‌که‌ین !؟ ئایا ئاسته‌مه کاتێک هه‌واڵێکمان بۆ بێت پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌وڵێکی جددی بده‌ین بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌م که‌سه‌ی باسی کراوه تا دڵنیابین له ڕاستی و دروستی هه‌واڵه‌که و خوێنه‌ریشی پێ گێره‌شێوێن نه‌که‌ین.
یه‌که‌م جاره بابه‌تێکی نه‌وزاد چارڵسمان له سایتێکی به‌ناوبانگ به‌رچاو که‌وت و تایتلی بابه‌ته‌که‌ش به ( بڵند وازی له هونه‌ر هێناوه ) ده‌ست پێده‌کات. لێره‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دایگرتم و دوو زهردهخهنش بۆ ئه‌م میدیایه‌ی بۆیان بلاو کردۆته‌وه !؟ له ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵه‌که به‌ڕێز چارڵس ده‌ڵێت ” هونەرمەند بڵند عەبدوڵڵا بە (…..)ی راگەیاند كە ئێستا بەهۆی خوێندنەوە كارە هونەرییەكانی راگرتووە.
هونەرمەند بڵند كە ئێستا لە نەرویژ سەرقاڵی خوێندنی دكتۆرایە لە بواری دەرمانسازیدا، لە لێدوانێكدا بۆ (….) رایگەیاند هەركاتێك خوێندنەكەی تەواوكرد دەست بەكارە هونەرییەكانی دەكاتەوە “خوێندن ئێستا بووەتە رێگر لەبەردەم كارە هونەرییەكانم، بۆیە ناتوانم كاری هونەری بكەم”.
ئاماژەشی بەوەدا كە دوای تەواوبوونی خوێندنەكەی كار بۆ ئەلبوومێكی نوێ دەكات و بەنیازیشە بەیەكجاری بگەڕێتەوە كوردستان “بڕیاربوو لەمانگی نەورۆزدا بگەڕێمەوە كوردستان، بەڵام دەرفەتم بۆ نەرەخساو نەمتوانی، بەڵام دوای تەواوبوونی خوێندن دەگەڕێمەوە كوردستان”.