له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌ی ڕابردوودا و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ، کیشه‌ی قژ هه‌ڵوه‌رین ڕوو له زیاد بوونه‌و بۆته گرفتێک بۆ له‌ده‌ست دانی جوانی قژ.
دیاره هه‌ڵوه‌رینی قژیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ن هۆیه‌کی جۆراو جۆر ، ئه‌ویش که‌می خواردنی پڕ ڤیتامین یاخوود کێشه ده‌روونیه‌کان و بێ خه‌وی و سه‌رقاڵی و بیرکردنه‌وه‌ی زۆر بۆیه تا ده‌توانیت خۆت به‌دوور بگره له‌و کێشانه و ڕۆژانه خواردنی به‌سوود و پڕ ڤیتامین بخۆ تا قژت جوان و پڕ بێت خۆشت به‌دوور بگره له‌به‌کار هێنانی بۆیه و مێش کردنی قژت به‌تایبه‌تی خانمان هه‌تا ئه‌توانن خه‌نه به‌کار بهێنن چونکه خه‌نه خۆتان باش ئه‌زانن که هیچ زیانێکی نیه بۆ قژ و بگره قژتان بریقه‌دارو خاو ئه‌کاته‌وه و پڕ ئه‌نوێنێت .
چه‌ن ڕێگایه‌کی دیکه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له قژت بکه‌یت له هه‌ڵوه‌رین که ئه‌مانه‌ن :
ڕێگای یه‌که‌م ـــ ڕۆنی زه‌یتوون له‌گه‌ڵ هه‌نگووینی ئه‌سڵ تێکه‌ڵ به یه‌ک بکه‌و بیده له بێخی سه‌رت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک تا پێستی سه‌رت باش ڕۆنه‌که هه‌ڵه‌مژێت ئینجا بیشۆ.
ڕێگای دووه‌م ـــ ڕۆنی گوێزی هیندی ڕۆنێکی زۆر باشه و بیده له‌پێستی سه‌رت وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا سه‌ر تاڵه‌کانی قژیشت چه‌وور بکه ، ڕۆنی گوێزی هیندی چاره‌سه‌ری مووی قژ ئه‌کات و ئه‌یپارێزێت لهووشکی .
ڕێگای سێهه‌م ـــ هه‌نگووینی ئه‌سڵ له‌گه‌ڵ زه‌ردێنه‌ی هێلکه باش تێکه‌ڵ بکه تا شل ئه‌بێته‌وه پاشان قژت دابێنه‌و گیراوه‌که بده له قژت پاشان جارێکی دیکه قژت دابێنهرهوه تا هه‌مووی وه‌ک یه‌ک تێکه‌ڵ بێت له‌گه‌ڵ گیراوه‌که .
ڕێگای چواره‌م ـــ سرکه‌ی سێ‌و بهێنه وبیده له قژت له هه‌مان کاتیش‌دا قژت شانه بکه تا هه‌مووی جوان ته‌ڕ ئه‌بێت ، پاش 15 خووله‌ک بیشۆ ، ئه‌توانیت هه‌فته‌ی جارێک پێش قژشتنت
ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌یت چونکه سرکه‌ی سێ‌و مووی قژ به‌هێز ده‌کات و زیادی ده‌کات .
شــــه‌م جه‌لال ــ ئه‌ڵمانیا