ته‌مه‌نی هه‌رزه كاری ته‌مه‌نێكی سه‌ره‌كیه بۆ ده‌ركه‌وتنی زیبكه لهدهمو چاوو به‌شه‌كانی تری له‌ش, بهلاَم هه‌تا ته‌مه‌نی (30) ساڵی و به‌ره‌و ژورو دواتریش ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست په‌ڵه‌وه, تاكه هۆكاری زیبكه‌ی دهمو چاو له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بۆ ماوه‌ییه بۆ كوڕان ,بهلاَم بۆ كچان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی تێكچونی هۆرمۆنه‌كان له‌له‌شدا.ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا توشی زیبكه نه‌هاتیت, ئه‌وا له‌ساڵه‌كانی دواترداو و زۆر جار له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا یان له‌كاتی دودڵی و ڕاڕاییدا زیبكه دروست ده‌بێت یان له‌ته‌مه‌نی نا ئومێدیشدا به‌هه‌مان شێوه دروست ده‌بێت .چاره‌سه‌ری زیبكه له‌ئێستادا زۆرتره وه‌ك له سالاَنی ڕابردودا.
چاره‌سه‌ری زیبكه له ماڵه‌وه:• بهنزوێل پیرۆكسید (BENZOYL BEROXID) به‌كاربهێنه كهپاككهرهوهیهكی باشه ئه‌و به‌كتریانه له‌ناو ده‌بات كه‌ده‌بنه هۆی هه‌وكردنی خانه‌كانی پێست له‌دوای شۆردنی دهمو چاو چینێك لهبهنزوێل پیرۆكسید لهدهمو چاوت بده و به‌رده‌وام ئامۆژگاریه‌كانی پزیشك وه‌ربگره، بهلاَم ئاگاداربه رۆژی یه‌كجار به‌كاری بهێنه ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌باش بوون كرد له‌رۆژێكدا له‌جارێك زیاتر به‌كاری بهێنه• ترشی سالیسك(SALICYLIC ACID) ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی تره ده‌توانین به‌كاریبهێنین ئه‌م ماده‌یه لهئیسپرین دهچێتو هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌و خانه مردوه‌كان هه‌ڵده‌وه‌رێنێت و خانه‌ی تازه دروستده‌كاته‌وه، به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ره‌تاوه پێستت پاك بكه‌ره‌وه‌و ئینجا به‌كاریبهێنه,له‌رۆژێكدا یهكجارو دواتر ئه‌گه‌ر پێویستی كرد له رۆژێكدا بیكه به‌سێجار• جگه له‌م چاره‌سه‌رانه‌ی باسمان كرد‌و هه‌ندێ چاره‌سه‌ری تر هه‌یه به‌كارده‌هێنرێت بۆ لابردنی زیبكه، بهلاَم له‌هه‌موویان باشتر‌و گرنگتر ئه‌وه‌یه كه‌زاڵ بیت به‌سه‌ر باری ده‌رونیت له‌و دودڵی و راڕایهی كهههته ,چونكه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر دهمو چاوو پێستت,حاڵه‌تی ده‌رونی سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی زیبكه‌و شوێنی زیبكهكانیش تۆخ ده‌كاته‌وه‌و ده‌یكات به‌په‌ڵه, ئه‌مه‌ش له‌رێگای گۆڕانی هۆرمۆنه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت له‌كاتی پاڵه په‌ستۆی ده‌رونیدا, له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵبده زاڵ بیت به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته دهرونیانهو ئارام بیت ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌نجام دانی وهرزشو ئیش‌و كاری رۆژانهتو هه‌ندێ كات ئه‌نجام دانی راهێنانه‌كانی یۆگا، كه‌زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێست و جوانیت ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دور كه‌وتنه‌وه‌ت له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ده‌بێته هۆی دروستبوونی نا ئارامیی ده‌رونی.