نوسینى: ئەحمەدسەنگاوى : لە پاش ئەنجامدانى ((16)) یارى لەخولى لالیگاى ئیسپانى و کۆتایهاتن بەقۆناغى کۆمەڵەکان، لە ((جامى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا)) و گەیشتن بە قۆناغى (16) لە “جامى شاهانەى ئیسپانیا” و چونەناو پشووى زستانەوە، کاتى ئەوەیە بپرسین ئەرێ بەڕاست ((ژۆزێ مۆرینهۆ)) کەى پێکهاتەى سەرەکى جێگیردەکات؟لە دواى تێپەڕبوونى ئەوچەندمانگەى خول وقارەمانیەتیەکان کاتى دواقەرانیە لەلایەن ژزێ وە .
ئەوەى ئامانجى سەرەکى منە لەم نوسینە کورتەدا سەرنج بەم لە هێڵى ناوەڕاستى یانەى ڕیاڵ مەدرید ، بە دیاریکراویش هێڵى ((ارتکاز) ناوچەى جێگیربوون، ئیمە لە ماوەى ڕابووردوودا بینیمان ((ئێکزابى ئەلۆنسۆ))یەکێک بوو لە و یاریزانانەى کە (مۆرینهۆ) لە زۆربەى هەرە زۆرى یاریەکاندا وەک یاریزانێکى سەرەکى بەژدارى پێدەکرد، لەخول وقارەمانیەتیە ناوخۆى و ئەوروپیەکاندا،هەمووان ئاگادارین ئەم ڕاهێنەرە پۆرتوگالیە پشت بە دوو یاریزان دەبەستێت لەناوچەى جێگیربوون ((ارتکاز))،” ئێکزابى ئەلۆنسۆ،حەسەن دیارا،-ئەلۆنسۆ،سامى خزیرە،-ئەلۆنسۆ،فابیۆکوێنتراو-ئەلۆنسۆ،پیپى”.
بەجۆرێک لەجۆرەکان یاریزانى فەرمى لە هاوشانى ((ئێکزابى ئەلۆنسۆ)) یارى ئەنجام دەدات تا ئەمێستا نادیارە یان جۆرێک لە لێڵ ونارۆشنە لەلاى ئێمەى تەماشاکەرى یارى یانەى شاهانە، بە مانایەک هەریاریزانەو چەند یاریەکى ئەنجامداوە هەریەک لەویاریزانانەى لەلاى سەرەوە ئاماژەمان بەناوەکانیاندا وەک یاریزانى سەرەکى وبەردەوام بەژدارنەبوون ئەگەرچى خزیرە ودیارا لەزۆرێکى یاریەکاندا چانسى زیاترى بەژداریکردنیان هەبووە، وەلێ ئەم دۆخە کاریگەرى نەرێکى و ئاسەوارى خراپ بەجێدەهێڵێت لە هێڵى جێگیربوون، ئەم خەتە لەپلانى ((ڕیاڵ مەدرید)) دا وەک کۆڵەکەیەکى سەرەکى لێى دەڕوانرێت و دەتوانێت ڕۆڵێکى گەورەبگێڕێت، لە ڕووماڵکردنى پێش دەم بەرگریکاران و بەرگرتن لەچونەناوەوەى هێرشبەرانى بەرانبەردا، لە تێپەڕبوون لە قووڵاى ناوچەى بەرگریەوە ، بەبارێکى تردا دەتوانێت هەستێت بە کۆمەکیکردنى ناوەندى ڕیاڵ مەدرید، وپێشڕەوى کردن لە ساتەوەختى هێرشبردندا.
لە لایەکى دیکەوە بە هۆى سەلیقە و کارامەى و لێزانى ((ئێکزابى ئەلۆنسۆ)) وە تۆپەکان بە ئاراستەى درێژ دابەش بکرێت و گواستنەوەى تۆپ بەشێوەى درێژى یەکێکە لە تایبەت مەندیە زۆرباش و گرنگەکانى ئەم یاریزانە، “باسکیە” بەشێوەیەکى زۆر ڕێک و ووردبینانە تۆپ ئاراستەدەکات هەتا لە (لیڤەرپۆڵ) نیۆبانگى ((مسەر پاس))یان پێبەخشیبوو. وەلێ غەمى سەرەکى ئەم یاریزانە لە نەبوونى لیکگەیشتن وڕانەهاتنە لەگەڵ یاریزانى هاوشانیدا جارێک (حەسەن دیارا) وجارێکى دیکە (سامى خزیرە) و کەڕەتێک( کوێنتراو)،هەموو ئەم جێگۆڕێیە وادەکات بەشێوەیەکى تەندرووست نەتوانێت ئینسجام پێکبهێنێت لەگەڵ هاوەڵەکەیدا. بۆیە بەگونجاوى دەزانم هەرچى زووترە(( ژۆزێ مۆرینهۆ)) بگات، بەدوادەرئەنجام کە کام لە یاریزانانى تیپەکەى شایستە و لایەق بەوەن وەک یاریزانێکى سەرەکى، لە تەنیشت (ئێکزابى ئەلۆنسۆ) وە یاری بکات بەشێوەیەکى سەرەکى.
بۆئەوەى تێگەیشتنى زیاتر لەم ناوچەى جێگیر بوونە درووستبێت